کێشەی گوێنەگرتنی سیاسەتمەداری کورد!

ئه‌بوبه‌كر عەلی
  2022-05-22     348

بەرپرسێ لەم ماوەی پێشوودا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێی وتم: لە کاتێکدا پێشبینیکردن لە دۆخی عێراقدا زۆر قورسە، پێشبینییەکانی تۆ لەو چوار وتارەی لە دوای ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە خستنتە ڕوو، وەکو خۆیان ھاتنە دی، بەڵام بەداخەوە سیاسەتمەداری کورد گوێناگرێت!

بەداخەوە ئەم گوێنەگرتنەش لە ھەندێ ڕووەوە ھەمەلایەنەیە، واتە ھەروەک گوێ لە چاودێرو دڵسۆزە بێمەرامەکانی ناوخۆناگرن، گوێ لە ھوشیاریپێدانە نێودەوڵەتی و دەرەکیەکانیش ناگرن و بە ھەندی وەرناگرن!

دەنا دەبوو، ھوشیاریێدانەکانی پاری نوێنەری UN لە عێراق دەربارەی مەترسیەکانی سەر،قەوارەی ھەرێم و،درێژەکێشانی ناکۆکییەکان، ڕاچڵەکینێكی بۆ دروست بکردنایەو دابڕانێکیان لەگەڵ رابردوو بەدیبێنایە، بۆئەوەی ئەمساڵیش لە ڕاپۆرتەکەی لە بەردەمی ئەنجومەنی ئاسایشدا، ھەرێمی وەك ئۆردوگایەکی پڕ لە کێشەو ناکۆکی و بێ ستراتیژ وێنا نەدەکردایەو ھێندەی تر سیمای کوردو مەسەلەکەی نەشێوایەو بێتوانایی سەرکردەکانی دەرنەکەوتایە.

وێنای کوردو ھەرێم بەو جۆرە نەخرایەتە بەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بڕیار بەدەستانی جیھان. لە کاتێکدا دەبوو دەرفەتی باسکردنی دۆخی ھەرێم لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ زەمینە خۆشکردن لەپێناو بەنێودەڵەتیکردنی کێشەی کوردستان لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا سوودی لێوەربگیرایە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×