ئەفرام نوام چۆمسکی

محەمەد خۆشناو
  2022-07-31   

کوردەکانی عێراق لەئێستادا هەلێکی باشیان هەیە ، کە حوکمڕانیەکی بناغەپتەو و سەرکەوتوو دابمەزرێنن و هەموو دابەشکاریەک تێپەڕێنن کە ئەمەش مەرجی سەرەکیە ئەگەر بیانەوێت ئامانجەکانیان بەدیبێنن و ، تەنانەت ئەگەر بیانەوێت دەوڵەتیش دروستبکەن ، بێگومان ئەمە دەبێتە هیوایەک بۆ سەرجەم کوردەکانی تر لەسەرانسەری جیهان و ، ئەمە دەبیتە دەسپێکێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا  و کوردەکانی عێراق بەرپرسیاریەتیەکی زۆریان لەسەرشانە و ، دەبێت بە ووریاییەوە ئەو بەرپرسیارێتیە هەڵبگرن و بتوانن کوردەکانی دیکە چاو لەوان بکەن ، ئەمە قسەی زانا و فەیلەسوف و ڕوناکبیری ناوداری ئەمەریکی نوام جۆمسکی بوو کە لەچاوپێکەوتنێکی کەناڵی«ئین، ئاڕ . تی» ماوەیەک لەمەوبەر دابووی  ، ئێستا ئێمە لەهەموو کات زیاتر  پێویستیمان بە جێبەجێکردنی ئەو ئامۆژگاریەیە بەتایبەتی لەو قۆناغە مەترسیدارەی کە عێراق پێیدا تێدەپەڕی کە ئەگەری پشێوی و ئاشوب و شەڕێکی ناوخۆ وا هەیە کە نەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت .

چۆمسکی کە لە دایک و باوکێکی جوولەکە لە پەنسلڤانیای وڵاتەیەکگرتووەکان لەدایکبووە و تەمەنی 93 ساڵە و ، باوکی زمانەوانیی نوێیە و میولی چەپی هەیە و  بیروبۆچوونە سیاسیەکانی لە پاشخانێکی چەپەوە سەرچاوە دەگرن و ، نزیکەی «100 » کتێبی لە بوارەکانی زانستی زمانەوانی و سیاسەت و رەخنە هەیە و ، لەدەیان وڵاتدا محازەراتی پێشکەشکردووە و بەرهەڵستکارێکی سەرسەختی جەنگی ڤیەتنام و جەنگەکانی دیکەی ئەمەریکا-یە دەیان خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە ، هەڵوێستێکی زۆر مەردانەی بەرانبەر گەلی کوردی هەرچوار پارچەی کوردستان هەیە ، کە ئەمەش وەک هێمایەک لە مێژوو دەمێنیتەوە و لەناو مێشک و دەروون وەک نموونەیەک لە ویژدانی ئازادا دەمێنێت ،  هەڵویستی سیاسی هەندێک پیاوانی هز و ئەدەب لەناو مێژوو و ویژدانی مرۆڤایەتیدا هەر بە زیندوێتی دەمێنیتەوە و ، مێژووی هز جان پۆل سارتەری فەیلەسوفی فەڕەنسا -مان بیر دێنێتەوە لەسەر هەڵویستە ئاشکراکەی لە بەرگریکردن لە سەربەخۆیی جەزائیر و ئازادکردنی لە ئیستیعماری فەڕەنسی و  دایان هزرمەند و ئەدیبی دیکەش ، لەم بوارەدا چۆمسکی شوێنێکی  شیک و شایەستەی هەیە ، بەردەوام ڕەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بەرانبەر وڵاتانی لاواز و گەلانی ژێر دەست بەتایبەتی گەلی کورد هەر لەسەردەمی ڕیگان-وە تا سەرۆکی ئێستا جۆن بایدن دەگرێت

 
چۆمسکی زانای ئینسکۆلۆبیدیایی سووربونی خۆی بۆ داکۆکیکردن لە کێشەی کورد دووپات دەکاتەوە و دەڵێت : بەرزترین توانام دەخەمەگەڕ بۆ بەرگریکردن لە کورد و ، بەداخەوەش ململانییەکی زۆر نابەرپرسانەی ناوخۆ«مەبەستی هەرێمی کوردستان»ە هەیە هیوادارم کە وانەبوایە و هیوادارم یەکگرتووبن و کیشەکانی ناوخۆ-یان چارەسەر بکەن.

لەسەدەی نۆزدەهەمەوە زمانەوانیەکان بۆتە تایبەتمەندێتی زانستی بەخودی خۆی و ، سێ ڕێبازی لێکترجیاواز  بۆ زمان بەدیار کەوتن و ، چۆمسکی  سەرەتا توانی لەهەندێک تێبینی کە وادیاربوو سادبوون دەستپێبکات و سەرلەنوێ بەسەر هەموو ڕببازە زمانەوانیەکاندا بچتەوە و ، لەناوەڕاستی سەدەی ڕابردوو شۆڕشێک لەناو لێکۆڵینەوەی  پەیوەست بە جیهانی زمانەوانیدا دروستبکات .

چۆمسکی ناوبانگیە جیهانیەکەی  زیاتر وەک ڕۆشنبیرێک وەرگرت نەک وەک زانایەکی زمانەوانی و، باقوبریقە سیاسیەکەی وایکردووە کە بەشداریەکانی لە بواری زانستیدا  بشاردرێنەوە .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×