چۆن بەرپرسان بۆقسەکردن لە ڕاگەیاندن مەشقپێبکرێن ؟!

محەمەد خۆشناو
  2025-09-28   

 «دەسەڵات بە وشە دروستدەبێت و ، حوکمیش بە قایلکردن دێتەدی » ، « کاتێک ھەڵۆکان بێدەنگ دەبن ، تووتیەکان دەست بە دەنگەدەنگ و قسە دەکەن» .
                                 وینستون تشرشەل

لەو زەمەنەی ئێساماندا  ، ئەدای ڕاگەیاندن بۆتە بەشێک لە ئیدارەدانی قەیرانەکان ، بەرپرسێک کە لە پێگەیەکی ھەستیار دابێت پێویستە ئامادەبێت بۆ ڕاوەستان لەبەردەم کامیڕادا ، بەتایبەتی لە چرکەساتی گرژی گشتی و بێزاریدا ، دەبێت دەمڕاستی ڕاگەیاندن یان ھەر بەرپرسێک بە قووڕسایی شەرحکردن و شیکردنەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانە کە ھیچ نادیاریەکی ھەڵنەگرتووە بداتەوە ، کاتێک ئەو بەرپرسە نەیتوانی ڕووخساری دەوڵەتەکەی یان حکومەتەکەی و دەسەڵاتەکەی بەگشتی بەجوانی پێشانبدات و ناشیرنیکرد ، لێرەوە بایەخی ئامادەکردنی « تڕھیل » بەرپرسەکە لەڕووی ڕاگەیەندنەوە بەدیاردەکەوێت وەک پێشمەرجێکی بنچینەیی بۆ باشترکردنی ئیدارەدانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یان ئیدارەدانی ئەو قەیرانەنەی کە ھەن ، ئامادەکردنی بەرپرس لەڕووی ڕاگەیاندنەوە ھەر لە خستنەڕووی وشە یان بوونی تۆنێکی یەکلاکەرەوە سنووردار نیە ، بەڵکو  بریتیە لە تێگەیشتنێکی قووڵ لە زانستی پەیوەندی « علم الاتێال » ھەروەھا بۆ زمانی ڕاگەیاندن و لەھەمان کاتیش بۆ ئەو سیاقە دەروونیەی کە جەماوەر تێیدا دەژیت ، بۆیە بەربرس موخاتەبەی ئامێر ناکات ، بەڵکو قسە لەگەڵ دڵە نیگەرانەکان دەکات ، قسە لەگەڵ ئەو گوێیانە دەکات کە داوای وەڵام دەکەن ، ئامادەکردنی دروست لە مەشقپێکردنی بەرپرس بۆ تێگەیشتنی سرووشتی ڕاگەیاندنی نوێ و چۆنیەتی مامڵەکردن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و ئامرازەکانی سۆشیالمیدیا دەستپێدەکات ، ھەروەھا بەوەش دەستپێدەکات کە چۆن وەڵامی پرسیاری ناخۆش و تەنگەتاو  بێخۆتووڕەکردن و گرژکردن بدەیتەوە  ، ھەروەھا ئەو بەرپرسە لە پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ، دەبێت تەفاسیلی کێشە و گرفتەکانی لەکن بێت و ، بتوانێت لە چرکەساتی گونجاودا بڕیار بدات ….« وینستۆن تشرشل »ی کۆچکردووی سەرەک وەزیرانی بەریتانیا کە بەڕاستی پیاوی مەزنی دەوڵەت بوو  کە سەرکەوتنێکی مەزنی بۆ بەریتانیا لە جەنگی دووەمی جیھان بەدیھێنا ، لەسەرەتای ژیانیدا زمانی دەگیرا واتە ڵاڵە پت بوو ، خۆی گووتەنی ئەمە بووبوە « بەربەستێکی گەورە » بۆی ، بەڵام لەمیانی مەشقی بەردەوام و پێداگریدا ، توانی ئەم بەربەستە تێپەڕێنێت و ، ھەتا وایلێھات بووە یەکێک لە گەورەترین ووتاربێژە کاریگەرە سیاسیەکان لە مێژوودا ، تشرشل لە ووتە بنچینەییە ئیلھامبەخشەکاندا لە بواری پەیوەندی سیاسیی « الاتێال السیاسی » دوو وتەی ھەیە ، یەکەمیان تێیدا دەڵێت 🙁 دەسەڵات بە وشە دروستدەبێت و ، حوکمیش بە قایلکردن دێتەدی ) ئەوەی دووەم لەمیانیدا تەئکید دەکاتەوە کە ( کاتێک ھەڵۆکان بێدەنگ دەبن ، تووتیەکان دەستدەکەن بە دەنگەدەنگ و قسەکردن ) لەمیانی ئەم دوو وتەیەدا  بەرپرس دەتوانیت بۆ کاری سیاسی و خزمەتکردنی نیشتیمان بەکاریبھێنێت ، ئەم دوو وتەیە وەک  « ڕێنمایی ستراتیژی »ن بۆ بەرپرسان لە بواری پەیوەندی سیاسی ، پێویستە بەرپرس بە ووردی ئەو دوو وتەیە باش ببشکنێت و بەپێی توانا ئیستیعابی بکات و کاری پێبکات بۆ خزمەتی نیشتیمانەکەی ،  کاتێک ھەر بەرپرسێکی سیاسی وشەکانی لەبەردەم ڕاگەیاندندا بەووردی ھەڵبژارد و لەکاتێکی گوونجاودا خستیەڕوو ، مانای وایە کە ئەمە پایەکانی دەسەڵات قووڵ دەکات و نفوزەکەی پتەودەکات  ، ئایا ئەوە دەزانیت  وەک « ئەرستۆ » گووتەنی کە « ڕەوانبێژی ھێزێکە لە ھەموو بابەتێکدا پێویستی بە ڕازیکردن ھەیە » ؟ ئایا دەزانی کە «ھەڵۆکان بێدەنگ دەبن ، تووتیەکان دەست بە قاڕەقاڕ و قسەدەکەن »؟ ، بۆیە نابێت ئەدای پەیوەندی بەرپرسان لەرزۆک بێت و زۆر جار زیانەکانی ئەدای خەراپی پەیوەندی و لێدوانی لەرزۆکانە دەبنە مایەی قەیرانی سیاسی لە ناوخۆ و دەرەوەدا ، بەداخەوەش  لەکن ئێمە پێناچێت ھیچ درککردنێک لە جددیەتی ئەم کێشەیە ھەبێت و ، ھیچ ھەوڵێک بۆ چارەسەری بدرێت !!  ، بەرپرسی یان وتەبێژی باش ، ئەوکەسەیە کە دەزانێت کەی ھەموو ڕاستیەکان بڵێت و کەی کورتیبکاتەوە و کەی بێدەنگ بێت بۆ ڕێزگرتن لە نادیاری پڕۆژەکە و ، ھەروەھا دەزانێت چۆن پارسەنگی نێوان دڵنەوایی خەڵک بێکەمسەیرکردن و نێوان داننان بە قەیران بێکەوتنە ناو ترس و فەوزا ڕابگرێت ، ئەوەی بەرپرس لە دوو خوولەکدا دەیڵێت ، دەشێت کاریگەری زۆر قوڕستربێت لە ڕاپۆرتێکی تەواوی ڕەسمیدا ، بۆیە مەشقپێکردن لەسەر قسە لە چرکەساتی قەیراندا بریتیە لە مەشقپێکردن لەسەر خودی سەرکردە ، بۆیە ئامادەکردنی بەرپرسان بۆ ڕاگەیاندن لە ھەموو کاتەکاندا بەتایبەتی لەکاتی قەیراندا زەڕوڕەتێکی نیشتیمانیە .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×