بۆ حەزمان لەخۆشکاندنە..؟

غازی حەسەن
  2024-04-25   

لە هیچ سەردەمێک بەقەد هەنووکە تاکی کورد، بەتایبەتیش لەسایەی حزبەکان و ڕاگەیاندنی سیاسی کوردستان حەزی لە خۆشکاندن و خۆ پلیقانەوە و خۆ بەکەمزان و خۆ بەهیچزان نەبووە.

گوتاری سیاسی زۆر لایەن و دەزگای ڕاگەیاندنی کورد بریتییە لە بەسووک سەیرکردنی خۆ، سووکایەتی و پوکاندنەوەی هەموو شتێکی خۆماڵی، تا دەگاتە ئەوەی خەساندنی قەناعەت و پووکاندنەوەی فکر و بەکەمزانینی توانای کوردایەتی و دروستکردنی هەواڵ و بابەت و زانیاری ساختەش لە هەر شتێکی خۆمانە بەباشتر بزانرێت. ئەم گوتارە، کە بریتییە لەسووکایەتی پێکردن بە خۆ، هیچ لە کوشتن و قڕکردن و سڕینەوەی خۆمانە لای خۆمان کەمتر نییە.

کار بەشوێنێک گەیشتووە مرۆڤ بێز لە زۆر لەو بابەت و شتانە بکاتەوە، کە ئەمڕۆ وەکو شلکە نەمامی پیربوو دیقەت لێ دەدرێت، ئاخر ناکرێت شلکە نەمام بە پیر بزانرێت. زۆر لەوانەی بەناوی دڵسۆزیی بۆ نیشتمان قسە دەکەن، لەکردەوەدا وەکو شێرێکی قاچ وێنا دەکرێن و دەردەکەون، زۆر لەوانەی بەڕقەوە باسی قەیران و خنکان و قۆپانەوەی نیشتیمان دەکەن، کتومت لەو ڕێوییە دەچن، کە دەیەوێت شێر لە لەزەت و کەیف و سەفای پاشایەتی کۆت بکات.

گوتاری ئەم سەردەمەی کورد پڕە لە خۆشکاندن و خۆبچووککردنەوە و خۆ تڕۆکردن. بۆ دەبێت ئەم جۆرە گوتارە وەکو شانازیی و خۆبەگەورەزان و ڕەخنەچی یەکەمی بێ ڕکابەر بزانرێت، چۆن دەبێت هەموو شتێک فت بکرێت و هەموو کارێک ناشیرین و هەموو هەنگاوێک بە کۆیلەبوون و هەموو پەیوەندییەک بە گومان و خنکاو لە گومڕایی بزانرێت.

بۆ دەبێت گوتاری کوردی شانازی بە خۆشکان و خۆ پووکانەوە بکات، بۆ دەبێت بگەینە ئاستێک شانازی بە پاشکۆبوون و کۆیلەبوون بکەین؟ بگەینە ئاستێک داگیرکەر بەڕزگارکەر بزانین و دوژمن بە ئاشتیخواز و خۆمان بە دڕندە و ناحەز بە زانا وەسف بکەین و خۆشمان بە زمانشکاوی نەزان.  

چەند ڕەخنەگرم بم، ناتوانم دوژمن لە خۆم چاکتر و مرۆڤتر ببینم، چەند ڕقم لە دەسەڵات بێت، ناتوانم داگیرکەر بە ڕاستگۆ و گەورە و خاوەن وەفا بزانم، چەندە ڕقم لە ڕکابەری خۆم بێت، ناتوانم دوژمنە مێژووییەکانم بە فریادڕەس و چارەسەرکەری کێشە مێژووییەکان بزانم. چەندە بێدەسەڵات و  لاواز بم، قەت ناتوانم شانازیی بە گەورەبوون لەسایە و دەسەڵات و هێزی دوژمن بکەم. هیچ کاتێک شانازیی بە خۆ بچووکردنەوە و خۆشکاندن و قۆپلیقانەوەی خۆمان ناکەم.  بەڕاستی سووکایەتی بەخۆکردن، کتومت لە کوشتنی کەسایەتی خۆمان دەچێت. ئەمەش دەمانبەستێتەوە بە فکرەی بنەڕەتی ئەوەی بۆچی حەزمان لە خۆشکانە؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری عێراقی: زیادكرنی پشكی هه‌رێم به‌بێ راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م داهاته‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌
لە سلێمانییەوە؛ ئیلهام ئەحمەد نەخشەڕێگە و مەرجەکانی ڕۆژاڤای بۆ تێکەڵبوونەوە لەگەڵ دیمەشق ئاشکرا کرد
بەغدا و یەبەشە ڕێککەوتن؛ زیاتر لە ٤ هەزار شەڕڤان دەخرێنە سەر دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەنگۆی هێرشکردنە سەر ئێران پێش هەڵبژاردنەکان ڕەتدەکاتەوە
سکاڵاکەی عەلی حەمەساڵح لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکرایەوە
راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئێران و توركیاو پاكستان و سعودیه‌
لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان؛ ژمارەیەک لە ئاوارەکانی گرێ سپی و سەرێکانی رووبەڕووی هێرش دەبنەوە
"زیاتر له‌ 100 خێزانی كوردی گه‌مارۆدراو له‌ناو باڵه‌خانه‌ی ئیداره‌ی گرێ سپی گوازرانه‌وه‌ بۆ شوێنێكی پارێزراو"
لووتکەی ئەمنیی تاران؛ بەرپرسانی باڵای سعودیە، پاکستان و تورکیا لەگەڵ سەرکردایەتیی ئێران کۆدەبنەوە
"به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێم ده‌كرێت له‌ 2027 بگاته‌ 350 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×