دەوڵەتۆکە فتکردن

غازی حەسەن
  2024-10-22   

ئیسرائیل بەپارەشی بکڕیبایە ئەم گەمژەییەی حەماسی پێ نەدەکڕا. گوتیان نەتەنیاهۆ دەیەوێت لەسایەی جەنگ دژی حەماس و مەماس، پێگەی جەماوەری خۆی لە نێو ئیسرائیل بۆ هەڵبژاردن بەهێز بکاتەوە. لەکاتێکدا حەماس و  زۆربەی ڕاگەیاندنی عەرەبی و ئێرانی و کلکە ڕەپبووەکانی ئێران بەجۆرێک شاگەشکە بوون، گوتیان ئێرە کۆتایی ئیسرائیلە و حەماس توانی باڵادەستی و گەورەیی و دیوارە ئاسنینەکانی ئاسایش و هێزی بەرگری ئیسرائیل ببەزێنێت.

لەناکاو شتەکان پێچەوانە هەڵگەڕانەوە، بیستوچوار سەعاتی نەبرد، ئەوانەی گۆڤەندیان دابەستابوو، دەستیان بە شین و پاڕانەوە کرد و ساڵێکە دەپاڕێنەوە و کەس گوێی لە هاواریان نابێت. نەک هەر ئەوەش گای بنە لەڕێگەی پەیوەندی دیپلۆماسی دەیەوێت ئیسرائیل ڕازی بکات، ئەو کلک و ملکانە ئاساییە لەناو ببات، بەڵام هێرش نەکاتە سەر ئەو.

ئیسرائیل پێشتر لە بنکە و پێکهاتەکانی خواری خوارەوەی حزبوڵڵا و حەماسی دەدا، بە واتایەکی دیکە هەژارەکان ئەوانەی لەهیچ نەدەگەیشتن ڕاو دەکران، کەچی ئەمجارە پێچەوانە بۆتەوە، بەرپرس و یەکەمەکانی ئەم حزبانە فت دەکات، واتە ئەوانەی سەرەوەی سەرەوە و شەیتانەکان ڕاو دەکات. وای لێهاتووە، کەسیان ناوێرێت خۆی وەکو بەرپرسی حەماس و حزبوڵڵا پێناسە بکات، ئێستا هاوکێشەکە پێچەوانە بۆتە لە جیاتی تێکشکاندنی دیواری ئاسایش و هەواڵگری و بەرگری ئیسرائیل، ئیسرائیل لەنێو تاران و لەژێر زەمینە هەر قووڵەکان سەرکردە، تەنیا سەرکردە دیار و بڕیار بەدەست و تاوانبارەکان دەکوژێت.

سیناریۆی ئەمجارە چەند شتێکە:

یەکەم: نەهێشتن و کۆتایی پێهێنانی دەسەڵاتی حەماس و حزبوڵڵا لە غەزە و خوارووی لوبنان، واتە نەوەستان تا کۆتایی پێهێنانی ئەم دوو هێزە، کە پتر لە چارەگە سەدەیەکە هەڕەشە لە ئیسرائیل و ئاسایشی ناوچەکە دەکەن. بۆیە دانوستان و وەستاندنی جەنگ بێ ئەنجامی کۆتایی ئەنجام نادرێت.

دووەم: لێدان و تێکشکاندنی هێزی مقاوەمەی سەر بە ئێران لە سوریا و عێراق و لوبنان و یەمەن و فەلەستین.

سێیەم: گێڕانەوەی خوارووی لوبنان و غەزە بۆ ژێر کۆنترۆلی سوپا و دەسەڵات و حکوومەتی لوبنانی و فەلەستینی، واتە یەک لوبنان و یەک فەلەستین.

چوارەم: کۆتایی پێهێنانی حکوومەت لەنێو حکوومەت و دەوڵەتۆکە لەنێو دەوڵەت، ئەمەش ڕەنگە وەکو پرۆسیەکی خێرا، زۆر شوێنی دیکەش بگرێتەوە.

پێنجەم: لێدانی ئێران لە دەرەوە دەست پێ دەکات و لەنێوەخۆی ئێران کۆتایی پێ دێت.

شەشەم: ئیسرائیل دژی سوپای لوبنانی و هێزی سەربازی دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستینی نییە و هێرشیان ناکاتە سەر، ئەوانیش بێلایەنن لەم جەنگە.

بەو مانایەی سیناریۆکان ئەوە نیشان دەدەن، کە جەنگ بە ئاسانی کۆتایی پێ ناهێنرێت، بەتایبەتی بەشی هەرە زۆری ئەوروپا و ئەمەریکا بەکردەوە پاڵپشتی بژاردە و هێرشی ئیسرائیلن بۆ لێدان و تێکشکاندنی حزبوڵڵا و حەماس و ئەو سەرچاوانەی هەڕەشەن بۆ ئارامی لەناوچەکە. لەهەمان کاتدا ڕوسیا بەناڕاستەوخۆ دەیەوێت لە دژی ئەمەریکا و ئەوروپا جۆرێک لە سۆز بۆ هێزە لێدراوە تێکشکێنراوەکان و پەیداکردنەوەی پێگەی سیاسی لەناوچەکە نیشان بدات و دڵی ئێرانی تاکە هاوپەیمانی ڕازی بکات، بەڵام پێ ناچێت ئەم هەڵوێستە هیچ سوودێک بە هێزە تێکشێنراوەکان بگەیەنێت. تەنیا خودی ئێرانیش لەم ماوەیەدا پێداگر و داکۆکیکارێکی تووند و بەدەمار نییە بۆ داکۆکی لە حزبوڵڵا و حەماس، هەڵوێست دەنووێنێت بۆ ئەوەی لە هێرش و لێدانە کاریگەرەکانی ئیسرائیل خۆی بپارێزێت، کە لای ڕوونە ئیسرائیل دەتوانێت و توانای ئەوەی هەیە (نەوت و بنکە ئەتۆمییەکان و ناوەندە ستراتیژییەکانی کاول و وێران بکات).

سیناریۆی سەرەکی ئەوەیە ئیسرائیل سەرکەوتنەکانی ناکاتە قوربانی فشار و سیاسەتی  بەزەیی پێداهاتنەوە، تاکو ئاسایشی سنوورەکانی ئارام و پارێزراو نەبێت. هانی لوبنانییەکان دەدات خۆیان بیرۆکەی نەهێشتن و کۆتایی پێهنانی دەوڵەتۆکە لەنێو دەوڵەت جێبەجێ بکەن، ئەمە بۆ فەلەستینییەکانیش ڕاست و دروستە. یەکەمجارە دوای پتر لە چارەگە سەدەیەک لوبنانییەکان بە ئێران بڵێن (بەسە، لەجیاتی ئێمە بڕیار مەدە، دەوڵەتۆکە نابێت هەبێت!!).

ئەمە سەر بگرێت، کە سەرکەوتووە و ئیسرائیل دەرفەتی هەناسەدانی بۆ حزبوڵڵا و حەماس نەهێشتۆتە، دەبێت یەمەن و عێراقیش یان خۆیان گروپە چەکدارە لەیاسا دەرچووەکانی خۆیان هەڵبوەشێننەوە، یان دەبنە قوربانی ئەو پاشکۆبوون و خۆبەستنەوە و جێبەجێکاری سیاسەت و هەژموونی ئێرانی لە ناوچەکەدا. ئەمە یاسایەكی گشتییە هەموو دەوڵەتەکان لەگەڵ لایەنی سەرکەوتوون

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری عێراقی: زیادكرنی پشكی هه‌رێم به‌بێ راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م داهاته‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌
لە سلێمانییەوە؛ ئیلهام ئەحمەد نەخشەڕێگە و مەرجەکانی ڕۆژاڤای بۆ تێکەڵبوونەوە لەگەڵ دیمەشق ئاشکرا کرد
بەغدا و یەبەشە ڕێککەوتن؛ زیاتر لە ٤ هەزار شەڕڤان دەخرێنە سەر دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەنگۆی هێرشکردنە سەر ئێران پێش هەڵبژاردنەکان ڕەتدەکاتەوە
سکاڵاکەی عەلی حەمەساڵح لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکرایەوە
راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئێران و توركیاو پاكستان و سعودیه‌
لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان؛ ژمارەیەک لە ئاوارەکانی گرێ سپی و سەرێکانی رووبەڕووی هێرش دەبنەوە
"زیاتر له‌ 100 خێزانی كوردی گه‌مارۆدراو له‌ناو باڵه‌خانه‌ی ئیداره‌ی گرێ سپی گوازرانه‌وه‌ بۆ شوێنێكی پارێزراو"
لووتکەی ئەمنیی تاران؛ بەرپرسانی باڵای سعودیە، پاکستان و تورکیا لەگەڵ سەرکردایەتیی ئێران کۆدەبنەوە
"به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێم ده‌كرێت له‌ 2027 بگاته‌ 350 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×