نووکتەی خەڵک و ئۆپۆزسیۆن!!

غازی حەسەن
  2025-07-14     385

(خورشید هەرکی و شاسوار و کاکە حەمە بەنموونە)

 

لە دوای تووڕەبوونەکەی قورشید هەرکی نووکتەیەک خۆش و بەتام و لەڕێگەی شێوازی جیاوازی قسەکردن و بەکارهێنانی (وشە، ڤیدیۆ، وێنە) بڵاوبۆوە، نووکتەکە خەڵکی سلێمانی دروستی کردووە و بەم شێوەیە: "داوا لە هەولێر دەکەین خورشیدمان لەگەڵ بگۆڕنەوە، ئێمەش شاسوار و کاکە حەمەشتان بەخۆڕایی دەدەینێ". ئاو بێنە و دەستان بشۆ. ئەمە هەموو نووکتەکەیە. لەچەند وشەیەک پێکدێت.

 ئەم نووکتە خێرا و کتوپڕە ڕەنگدانەوەی تێڕوانینی خەڵکە، کە پێمان دەبێژێت: هەولێر کەسی ناڕاایی و بەکردەوە تووڕە و ڕەتکەرەوەی سیاسەتی هەنووکەی حکوومەتی هەرێم و لایەنی دەسەڵاتی تێدایە و ئەوە نییە هەمومانی خستۆتە خۆشی و دڵگەرمی و هیوای تەقینەوەی دپخی لێ دەکرێت، چوونکە پەنا وەبەر کاردانەوەی چەکداری دەبەن، بەڵام ئەوانەی لە سلێمانی بە ناوی ئۆپۆزسیۆن دژی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەسەڵاتی هەولێرن، تەنیا قسەیە و غیرەتی هیچیان نییە و ناتوان بەکردەوە شتێک بکەن. لەهەولێر کەسێک وەزعەکەی تەقاندۆتەوە و لە سلێمانی بەهەموو هێز و وزەو  کەناڵ و قسەی زۆرەوە هیچیان پێ ناکرێت، یان ئەوەی دەیکەن هەر زۆرگووتن و فشەی بەهارێ و تەنەکە لێدانە.

لەهەمان کاتدا ئەگەر دیوە نادیارەکەی ئەم نووکتەیە لێک بدەینەوە و بە تایبەتی لەڕوانگەی شیکاری پراگماتیکی دیقەت لە بەکارهێنانی وشەکان وناوەکان و خواست و مەبەستەکان بکەین، چەند شتێکمان بۆ ڕوون دەبێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر پشت بە تیۆری کردەی قسە ببەستین، هەندێک شتی وەهامان بۆ دەردەکەوێت:

یەکەم: خودانی نووکتەکە (خەڵکە و نادیارە، دانیشتووی سلێمانییە، ناڕازییە، کردەی بەراوردکاری دەکات، داوا دەکەن، پێداچوونەوە بە تێڕوانینی لەوە پێشیان لەبارەی هەولێر و ئۆپۆزسیۆن دەکات، پاڵپشتی خورشید هەرکی دەکات و گاڵتە بەپێگە و  بەهای سیاسی شاسوار و کاکە حەمەش دەکات و لە پێگەیان دادەبەزێنێت... تاد).

دووەم: ناڕاستەوخۆ بە گوێگر و بەکارهێنەرانی نووکەتەکە دەڵێت: ئۆپۆزسیۆن و ناڕازییە سیاسییەکانی دەڤەری سلێمانی هیچ نین، هەرچەندە دەنگ و نوێنەریان لە پەرلەمانیش هەیە، بەڵام ناگانە (تاکە کەسێک لە هەولێر، کە تووڕەیە لە حکوومەت و پارتی).

سێیەم: وەڵامێکە بۆ ئەوانەی پێیان وابوو لەهەولێر یاخیبوون نییە، ئەوەتە ڕاپەڕینە دژی دەسەڵاتی پارتی و ئیدی کێشەی عەشائیر دەتەقێتەوە و کۆنترۆل ناکرێت.

چوارەم: نووکتەکە جۆرێک لەپەیامی شاراوەی  نائومێدبوونی بەرانبەر ئۆپۆزسیۆنی سلێمانی تێدایە.

پێنجەم: پەیامی گاڵتەکردنی بە هێزی سیاسی ئۆپۆزسیۆن تێدایە، کە خۆیان بە مەدەنی و عاقڵ و شاری دەزانن و بە کەسێکی عەشایری دەیانگۆڕنەوە.

شەشەم: متمانە بە هێزی عەشایر و تووڕەبوونیان دەکرێت و چی دیکە متمانە بەهێزی سیاسی قسەزان و فەلسەفەچی  ناکرێت.

حەوتەم: پەیامێکی گرنگیتر لەهەمووانی تێدایە، کە نیشانی دەدات لە هێزی ئۆپۆزسیۆن بێزار و دڵشکاون، متمانەیان پێیان نییە، بۆیە پەسندی هێزێ ناڕازیی عەشایری دەکەن.

نووکتە باشترین بەرهەمهێنراوی زمانە و لەڕێگەی تەکنیک و بەکارهێنانی شێوازی جیاوازی زمان و ستایل و مەبەست، گوتاری جیاواز و پەیامی خێرای (ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ) دەگەیەنێت. ئامانج پەیوندیکردنە لەنێوان قسەکەر و گوێگر، لەنێوان پێکهاتەکان، خۆشی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ دەپارێزێت، ئەگەر وەکوو ئەم نووکتەیە ڕاستەوخۆش ئاماژە بەناوی هەقیقی کارەکەترەکان بکرێت،، بەڵام لەبەر ئەوەی خاوەنی دیاریکراوی نییە، هیچ کەس سزا نادرێت.

نووکتە بەقەد سەدان هەواڵ کاریگەری لەسەر دەروون و بیرکردنەوە و دۆخ و ژینگەی بەکارهێنەرانی نووکتەکە و خەڵک دەبێت. مەرج نییە نووکتەکە ڕاست و دروست بێت، یان دووسەرە و هەڵگری دژە پەیام نەبێت، بەڵام بەرهەمهێنەرانی نووکتە دەیانەوێت بەشێوەیەکی گاڵتەجاڕانە و لەڕێگەی بەپێکەنین هێنانی وەرگر و بەکارهێنەرانی نووکتەکە، شتێک بڵێن (خێرا و کتوپڕ و بە تەکنیکێکی هونەری گاڵتەئامێز) بێت.

نووکتە باشترین و کاریگەرترین هۆکارەکانی پەیوەندی کردنە لەنێوان قسەکەر و گوێگر بێ ئەوەی خاوەنەکە کە نادیارە هیچ باجێک بدات. بۆیە چەندە نووکتە سادەیە و بەزمانێکی سروشتی و سادە دەگوترێت، لەهەمان کاڤیشدا نووکتە ئاڵؤزە و لەڕێگەی گەمەکردن بە بەکارهێنانی زمان و دروستکردنی وێنەی هەقیقی و خەیاڵیی و مەبەستی هەمەجۆر گوتارەکەی دروست دەکرێت.

بەپێی تێگەیشتنم بۆ زمان و تیۆری کردە قسە گوتاری نووکتەیە، کە بریتییە لە کردەی جووڵاندنی هەست و نەست و دەروونیی و پێکهێنانی ژینگەیەکی جیاواز لە زمانی سیاسی و زانستی و فەرمی بەهێزترین پێکهاتە و مەبەست و ڕاپەڕاندنی بەکردەوەی خواست و  مەبەستەکان لەڕێگەی بەکارهێنانی وشەوە.

ئەم نووکتەیەش کە لەبنەڕەتدا سیاسییە، لەتەک بەپێکەنین هێنانی خەڵک، ڕەخنەش دەگرێت و شیکاری هەلومەرج  و پێگە و بەفشە قسەکردن و هەڕەشەکانی ئۆپۆزسیۆنیش دەکات.   

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×