سیاسەتمەدار و کوردایەتی… لە ساڵیادی ڕێفراندۆمی شکۆمەندانەکەدا

شێخ ئاری هەرسین
  2026-09-24     44

لە کوردستان دو جۆر سیاسەتمەدار وجودیان ھەیە. ھەندێکیان بۆ گیرفان، زەوق و سەفای شەخسی سیاسەت دەکەن. ھەندێکیش عاشقی نیشتیمانی پیرۆزی کوردستانن  و لە پێناو خۆشبەختی خەڵکی کوردستانا، ئامادەن ھەمو چرکە ساتێک بمرن. 

جیاکردنەوەی ئەم دو جۆرە ئینسانە لە یەکتر ئیشێکی ئاسان نیە. چونکە لە ناو کەوادری حیزبە کاندا مەسڵەحەتی شەخسی بەسەر مەسڵەحەتی گەل و نیشتیماندا زاڵە (مەبەستم لە کەوادر ھەر لە ھەندێک ئەندامانی مەکتەبی سیاسیەوەیە ھەتا دەگاتە کادرێکی سادەی خوارەوەی ئۆرگانەکان). ئەویش چونکە کەوادری حیزبی قوتی ژیانی لەسەر حیزبە و، وەک مۆزەفی لێھاتوە. ھەر بۆیەش گوێڕایەڵیەکەی بەتوندی بە قوتی ژیانیەوە بەستراوەتەوە، نەک خۆشەویستی بۆ بەرپرسەکەی. لە کاتێکا مەفروزە  حیزبایەتی کار و فرمانێکی خۆبەخشانە بێت لە پێناو مەبدەئێکی سیاسی و نیشتیمانی. لە ناو حکومەتیشداھەر وایە. مەبەستەستم لە حکومەت بە ھە ھەمو دەزگا مەدەنی، ئەمنی و سەربازیەکانیوەیەتی. وردتر بڵێم، مەبەستم لە ھەندێک لە وەزیرەکان، فەرماندەی عەسکەری و ئەمنی و ھەتا دەگاتە کارمەندێکی سادەی فەرمانگەیەکی حکومی لە سلێمانی و دھۆک یان ھەر شوێنێکی تر.

ھەرچی کارمەندێکی حکومی یان کادرێکی خوارەوەی حیزبە، کەمتر تاوانبارە، چونکە ھیچی بەدەست نیە. تاوانبار ئەو (بە ناو) سیاسەتمەدارانانەن کە پەروەردەیەکی بە گەندە ڵ کردنی کەوادری حیزبی و حکومی لە پێناو بەرژەوەندی شەخسی پیادە دەکەن. ئەم درۆزنانە بە خەڵک دەڵێن: من نوێژ دەکەم و بڕوام بە خوایە، کەچی لە ژێرەوە خەریکی خۆ دەوڵەمەند کردنن لەسەر حسابی میللەت. ئەمانە  کەوادری حیزبی و حکومی  بێ شەخسیەت و بێ کەرامەت دەکەن، بۆ ئەوەی لە کۆنفڕانس و کۆنگرەی حیزبیدا بۆ مەرام و سەرکەوتنی شەخسی بەکاریان بھێنن. یان لە مەراسیمی تەشریفاتی حکومیدا، لە ژێر چارشێوی پڕۆتۆکۆل و ئەتەکێت بچوکیان بکەنەوەو بیانکەنە دەستەمۆو پیاوی خۆیان. بە مانایەکی تر، لە قوڵایی مەوزوعدا، ئەمانە دژی خودای گەورەن (لقد کرمنا بنی ادم). ئەو کەرامەتەی خوای گەورە بە ئینسانی داوە، ئەمانە بۆ بەرژەوەندی شەخسی لێی دەسننەوە. 

ئێمە شانازی بە پێشمەرگایەتی خۆمانەوە لە شۆڕشی ئەیلولی ١ و ئەیلولی ٢ (شۆڕشی گوڵان) ەوە دەکەین. ئێمە شەھیدە قارەمانەکانمان بەرز دەنرخێنین (کە بەشێکی زۆریان بەدە ستی ئێمەی کورد خۆمان کوژراون). بەڵام کوا ئەنجامی ئەو ھەمو ماندوبون و فرمێسک و خوێن و گریانە؟… کوا ڕێزگرتن لە ئینسانی کورد؟ بۆچی واستە و واستەکاری حوکم دەکات؟… بۆچی ھەر عەشیرە دەسەڵاتی ھەیە و نەتەوەی کورد ون و بێ مانایە؟… بۆچی عەشیرە لە لە نەتەوەیەک موھیمترە؟
 

لە ساڵیادی ڕێفراندۆمە مەزنەکەماندا با لە خۆمان بپرسین: کەی دەبینە میللەت؟… کەی واز لە عەقڵیەتی تەسکی حیزبایەتی و عەشیرەتگەری دەھێنین؟ سەرۆک مەسعود بارزانی ھەوڵی دا بمانکاتە میللەت، سەرکەوتوش بو، بەڵام دیارە ھێشتا بەشێکمان حەزی لێ نیە ببێتە میللەت و عاشقی جەللادەکەیەتی.  ئەو کەسانە شمولی (ستۆکھۆڵم سێندروم) دەکەن و نەخۆشن.

ئینسانی کورد بە بێ ئەوەی ئەندامی ھیچ عەشیرەت و حیزبێک  بێت بەندەی خوایە و کەرامەتی پارێزراوە. حەیف و خەسارێ کە ھەندێک کەس ئەندامانی  میلەتی کوردیان لە سەر بەرژەوەندی پارەو پلەو پۆستی حیزبی و حکومی  ڕاھێناوە و پەروەردەیان دەکەن. ئەم جۆرە کردارە پەروەردە نیە، بەڵکو  بێتەربێت کردنی میللەتێک و ناشیرین کردنی فەرھەنگەکەیەتی. خوایە گیان ژمارەی ئەو ئینسانانەی بەم جۆرە بیر دەکەنەوەو کردار دەنوێنن، عەمر کورت بکەیت و سوک و ڕسوا یان بکەیت و بیانکەیتە پەندی زەمانە. دەستەواژەی کوردایەتی تەنیا پێوەرێکی سیاسەتمەداری کوردە. ھەرچی لەدەرەوەی ئەم پێناسەیە بێت، ئەوا مەسڵەحچی و خیانەتکار و فاشیلە، ئیتر ھەر پلەو پۆستێکی سیاسی ھەبێت و دو ھەزار حیمایەشی بەدواوەبێت ھەر فاشیلە.

دیموکراسیەت لە دەرەوەی قەوارەی دەوڵەت دا نەک ھەر ھیچ مانایەکی نیە بەڵکو گاڵتەجاڕە. ڕێفراندۆم ھەوڵێکی جوامێرانە و عەبقەریانەی سەرۆک مەسعود بارزانی بو بۆ ئەوەی ئەم پەیامە سادەیە بە میللەتەکەمان ڕابگەیەنێت. کاک مەسعود وتی: حیزب وەسیلەیە، عەشیرە کۆمەڵگەیەکی زۆر بچوکی کۆمەڵایەتیە. جەنابیان گوتی: پێش ئەوەی حیزبی بیت و ئەندامی عەشیرەتک بیت کورد بە. بە عەشیرەت و حیزبەکەت مەنازە، بەڵکو شانازی بە کوردبونتەوە بکە. 

دواجار با لە خۆمان بپرسین: کورد میلەتە، عەرەبیش میللەتە. بۆچی عەرەب  ٢٢ دەوڵەتی ھەیە، بۆچی کورد حەقی یەک تاکە دەوڵەتیشی نیە؟… ئیتر بۆچی ڕێفراندۆم کفری دنیایە؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
كچه‌ خوێندكارێكی 10 ساڵان له‌ خوێندنگه‌یه‌كی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا
بڕیارەکانی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
پزیشكیان بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌: هیچ كه‌س به‌ته‌نیا خاوه‌نی ئاسایش نابێت
سزاکانی ئەمریکا گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ چەندین وڵات پەکدەخات؛ تاران پەیامێکی دیپلۆماسی ئاراستەی سعودیە دەکات
ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ سێ سیناریۆی سەربازی دژی ئێران دەکات
دەم پارتی: لە ڕۆژانی داهاتودا چاوەڕوانی پێشهاتی گرنگ دەکەین بۆ چه‌كدانان
حکومەتی هەرێم: ​قەرزی کۆنی کارەبا یان بە داشکاندنەوە بیدەوە یان دەبێتە قیستێکی ناچاری
بە تۆمەتی "دەوڵەمەندبوونی نایاسایی"؛ سزای ٧ ساڵ زیندانیکردن بەسەر پەرلەمانتار ئەشواق سالم سەپێندرا و دەست بەسەر سامانەکەیدا گیرا
زه‌یدی و تره‌مپ هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا له‌پێناو سه‌قامگیریی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
زه‌یدی و ئه‌ردۆغان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا سه‌ربازگه‌ی باشیك راده‌ستی عێراق بكه‌نه‌وه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×