بۆ مامۆستایانی ئاینی، سە‌ر بە‌ ھە‌ر تە‌ریقە‌ت و مە‌زھە‌بێكن

ئاری هەرسین
  2020-01-27     1444
خواپە‌رستی و مە‌سە‌لە‌ی ئاین، شتێكی شە‌خسیە‌ و نابێت وە‌ك ئە‌ركێكی كۆمە‌ڵایە‌تی سە‌یری بكرێت.  پە‌یوە‌ندی ئینسان و خودا كۆمە‌ڵایە‌تی نیە‌، بە‌ ڵكو شە‌خسیە‌. خوای گە‌ورە‌ نوێنە‌رە‌كانی لە‌ شێوە‌ی پێغە‌مبە‌ر پێشكە‌ش بە‌ مرۆڤایە‌تی كردوە‌ و، ئیتر ئە‌وە‌ش كۆتاییە‌تی ولە‌ دوای ئە‌وان ھیچ كە‌س بۆی نیە‌ خۆی بكاتە‌ نوێنە‌ری خوا.

كۆمە‌ڵگە‌ی ئێمە‌ لە‌ لایە‌ن حكومە‌تە‌وە‌ ئیدارە‌ دە‌كرێت و، ئاین  حاكم نیە‌. ئاین ھە‌ڵبژاردە‌یە‌كی تاكی ئینسانە‌ لە‌ كۆمە‌ڵگە‌، نە‌ك جە‌برێكی لابد منھا.  خە‌ڵك ئازادە‌ لە‌ جێبە‌جێكردنی ئە‌ركە‌ ئاینیە‌كان، كە‌س لە‌جیاتی كە‌س ناچێتە‌ جە‌ھە‌ننە‌مە‌وە‌ سزا نادرێت.

ھە‌ندێك لە‌ مامۆستایانی ئاینی  دە‌یانە‌وێت جێی حكومە‌ت و پارلە‌مان و دادگا بگرنە‌وە‌ لە‌ كۆمە‌ڵگە‌كە‌ماندا، كە‌ ھە‌رگیز نابێت ئە‌و مە‌رامە‌یان بۆ بچێتە‌ سە‌ر. بە‌ ناوی خواوە‌، ھە‌ڕە‌شە‌ كردن لە‌ ئینسان و تۆقاندنی لە‌ خوا، تە‌نیا بازاڕ گە‌رمی بۆ خۆ و بە‌ھێزكردنی پێگە‌ی خۆیانە‌ لە‌ كۆمە‌ڵگە‌دا و، ھیچ پە‌یوە‌ندیە‌كی بە‌ خواپە‌رستیە‌وە‌ نیە‌.  

داتە‌پاندن و وێرانكردنی پێگە‌ی ئافرە‌ت لە‌ كۆمە‌ڵگە‌دا، شێواندنی باڵانسی یە‌كسانی نێوان نێر و مێیە‌ لە‌ ھە‌رێمی كوردستان. ئە‌م شێواندنە‌ لە‌ قازانجی سیستە‌می پیاوسالاری و، بێ بە‌ھا كردنی ئافرە‌ت و پێگە‌كە‌ی لە‌ كۆمە‌ڵگە‌داو بە‌ كۆیلە‌ كردنێتی.

بە‌داخە‌وە‌ ڕێكخراوە‌ حیزبیە‌كانی ئافرە‌تان  جگە‌ لە‌ درێژكردنە‌وە‌ی چالاكی حیزبی «ئە‌ویش زۆر بە‌ كاڵی»، ھیچ دە‌ورێكی دیكە‌ ناگێڕن. بێگومان كە‌س ڕێگە‌ی لە‌م ڕێكخراوانە‌ نە‌گرتوە‌ كە‌ حیزبی نە‌بن، بە‌ڵام ھیچ نە‌بێت تۆزێكیش بە‌رامبە‌ر ئە‌و دروشمانە‌ بە‌وە‌ فابن كە‌ خۆیان بە‌رزیان كردۆتە‌وە‌ و ڕێكلامی بۆ دە‌كە‌ن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
نوسەرو شاعیرێک لەڕێگەی بەکار هێنانی ژیری دەستکردەوە چەند گۆرانیەکی کوردی ئامادە دەکات
نوسینگه‌ی مالیكی: پشتیوانی له‌ كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ده‌كه‌ین له‌ڕێگه‌ی ئاشتییه‌وه‌ نه‌ك خوێنڕشتن
په‌رله‌مانتارێك: به‌پێی رێككه‌وتن دانه‌غاز و پێڕڵ پێویستیان به‌ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم نییه‌ بۆ فرۆشتنی غاز
هادی عامری بۆ گروپه‌كانی مقاوه‌مه‌: وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكاو سعودیه‌ دوابخه‌ن
محەمەد بن سلمان بە بەرپرسێکی هەواڵگریدا نامەیەکی بۆ عەلی زەیدی نارد
"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 64% كه‌میكردوه‌"
تره‌مپ: جه‌نگی ئێران به‌م زوانه‌ كۆتایی دێت و گه‌روی هورمزیش تاڕاده‌یه‌ك كراوه‌یه‌
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دەست بەسەر هەزاران پارچە چەك و تەقەمەنیدا گیراوە
ئایا مۆساد لەپشت قەیرانی کۆچبەرانی "سبتە"وە بوو؟
سعودیه‌و توركیاو پاكستان رێككه‌وتنی به‌رگریی هاوبه‌شیان ئیمزاكرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×