دەربارەی یەک هەڵوێست و یەک گوتاری کوردی لە بەغدا!

عەبدوڵا مەحمود
  2025-12-27     88

سەرجەم سەرانی بزوتنەوەی کوردایەتی و حزبەکانی، تا دەگاتە کەسایەتیییە سەربەخۆ و هونەرمەند و ئەدیب و نووسەر و رۆژنامەنووسانی ناسیونالیزمی کورد، پێداگری لەسەر گرنگی یەک گوتاری و یەک هەڵوێستی کورد دەکەن لە بەغدا. ئەو یەک هەڵوێستییە بە رێگاو دەرەتانێک دەزانن بۆ بەهیزبوونی "پێگەی کورد" "بەرگری لە مافە یاسایی و دەستورییەکان".، لە بەرامبەر بە هیزە سیاسییەکانی بەغدا و رەوت و ئاراستەکانی شۆڤینزمی عەرەبی!!.

لەو نێوەدا سەرانی پارتی لە هەموو لایەنەکانی تر زیاتر پێداگری لەسەر یەکگرتوویی و یەک هەلوێستی و یەک وتاری هاوبەش لە بەرامبەر بەغدا دەکەنەوە. ئەو پێداگرییەی پارتی لەسەر ئەو یەکگرتوویی و یەک هەڵوێستییە لە بەرامبەر بەغدادا لە بنەرەتدا بۆ شاردنەوە و شان خاڵی کردنەوەی خۆیەتی لەو ناتەبایی و گرژیی و ناکۆکیانەی لە هەرێمدا لەگەڵ هیزو لایەنەکانی تر هەیەتی و ئامادە نییە، دەست لەهیچ کام لە پاوانکردنی جومگەکانی دەسەڵاتدارێتی و سەڕچاوە گرنگ و سەرەکیەکانی داهات، هەڵبگرێت و بەشداری بەکردەوە بە هێزو لایەنەکانی تر بکات. پارتی هێنانی دەنگ و زۆربوونی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنەکاندا وەکو سەرکەوتنێک وێنا دەکات، ئەوە لە کاتێکدایە کە زۆربوونی دەنگەکانی پارتی، هێندەی پەیوەندی بۆ گۆڕانی باڵانسی هێزەوە هەیە لە ڕێگای پشت بەستن بە هێزە دەرەکیەکان و " دوژمنانی کورد" نیو ئەوەندە بەرهەمی هەڵبژاردن و لێهاتوویی و نزیک بوونەوەو خۆشەویستی لەناو خەڵکی کوردستاندا نییە. هیچ ئاڵوگۆرێکی بناغەیی لە پەیوەندی نیوان پارتی و یەکێتی و لەنیوان بەغدا و هەرێمدا، بەرهەمی هەڵبژاردن و فاکتەرە ناوخۆییەکانی نییە، بەڵکو راستەوخۆ ئاکامی جەنگی ناوخۆی دەسەڵات و دەور و نەخشی هیزە دەرەکیەکان و ململانێکانیانە لە دەرەوەی پرۆسیسی هەڵبژاردن و دۆخی ئاسایی ململانێکاندا... ٣١ ئاب و ١٦ ئۆکتۆبەر بەڵگەی حاشاهەڵنەگری ئەو راستیانەن.

بانگەشەی یەک ریزی و یەک هەڵوێستی" کورد" لە بەرامبەر بە بەغدا، خۆراکێکە لەلایەن هیزەکانی بۆرژوای کوردەوە بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵک و راگرتنی هیزەکانیان، هاوکات بۆ شاردنەوە و داپۆشینی جەنگیکی ساردە، لەسەر دابەشکردنی داهات و دزینی سامان و دەسترەنجی چینی کریکار و خەڵکی بەشمەینەت لەنێوان خۆیاندا. پارتی و یەکێتی سامان و داهاتی ژێر قەڵەمرەوی دەسەڵاتی خۆیان لە نەوت و غاز و تا دەگاتە سەرچاوەکانی تری داهات، بە موڵکی حزبی و بنەماڵەیی خۆیان دەزانن، نەک موڵکی خەڵکی کوردستان و هاوڵاتیان، بۆیە سەرجەم سەرچاوەکانی داهاتی هەرێـمیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کردووە، سەرچاوەکانی داهاتی زۆنی زەرد لەژێر دەستی پارتی و بنەماڵەکەیان و کۆمپانیاکانی خۆیان و سەڕچاوەکانی زۆنی سەوز لە ژێر هەژموونی یەکێتی و کۆمپانیاکانی خۆیان و بنەماڵەکەیاندایە... بۆیە لە کاتی گرژییەکان و توندبوونەوەی ململانێ سیاسیەکانیاندا، هەرەشەی بڕین و راگرتنی بەرامبەر بەیەکتری دەکەن...  

جیا لەوانە هیز و لایەنەکانی بۆرژوازی کورد بەتایبەت پارتی و یەکێتی، ئەگەر لە ئاستی هەرێمدا، نەتوانن لانی کەمی یەک ریزی و هاو هەڵوێستی گشتی و یەک دەنگی لەسەر کۆمەڵیک پرسی سیاسی و گرنگ و چارەنووسازیان لەگەڵ یەکتری هەبێت، چۆن دەتوانن لە بەرامبەر بە بەغدادا، بانگەشەی گرنگی و پیداویستی یەک گوتاری و یەک هەڵوێستی بکەن. پارتی و یەکێتی جگە لە دزی و تاڵانی و سەرکوت و کۆنەپەرستی دژی هاوڵاتی بوون و بزوتنەوەی نارەزایەتی، لەسەر هیچ پرسێکی چارەنووساز کە ئاییندەی خەڵکی کوردستانی پێوە بەند بێت و شکۆی هاوڵاتی بپارێزێت، و ژیان و گوزەرانی هاولاتیان باش بکات، کۆک و تەبا نین.

هاوڵاتی لە ژیر سایەی دەسەڵاتی دوو زۆنی سەوزو زەردی بە حزبیکراودا، بەهۆی هەژموونیان بەسەر زۆنەکانی خۆیاندا، لەڕیگای بەستنەوەی کار و دامەزراندن و قوتی هاوڵاتیان بە خۆیانەوە، ناسنامەی حزبی دەخەنە بری ناسنامەی سروشتی هاوڵاتی بوون... ئەم فۆرمە لەدەسەڵات، لە ئاستی دنیادا روو لە ناوچوونی یەکجارەکییە، لە هەڕیم و لەژیر سایەی یەکێتی و پارتیدا، ئەگەر لە هەرەتی لاوی خۆیشیدا نەبێت، ماوەتەوە و دەمەزەرد دەکرێتەوە.

لە دۆخێکی ئاوادا کە دەسەڵاتی بۆرژوازی کورد، پیادەی دەکات، باسی یەک گوتاری و یەک هەڵوێستئ" کورد" لە بەرامبەر بەغدا، مەبەست لەوەیە پارتی و یەکێتی، بێ گوێدانە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ یەکتری لە هەرێم و هاوئاهەنگی و هاوهەڵوێستیان لەسەر پرسە گرنگ و گشتیەکان، لە بەغدا یەک قسەو یەک هەڵوێست و یەک گوتار بن، ئەوە لەکاتێکدایە کە هەردوو لایەن لە بەغداش بەو هۆیەوە کە دابەشی سەر قەوارە سیاسیەکان و لایەنە دەرەکیەکانی پشتییانن، دوبارە ناتوانن یەک هەڵوێست و یەک گوتار بن و مانەوەشیان بەو سەنگ و پیگەی ئیستایانەوە هیندەی بەندە بە ناکۆکی نێوانیان، وابەستە بە تەبایی و یەک بوونیان نییە. پارتی و یەکێتی ئەگەر باز بدەن بەسەر ناکۆکیەکانیان و ناتەبایەکانیاندا، دەکرێت بەرەو توانەوە و یەکتر خۆرکێ بچن و لایەنێکیان لەو یارییەدا، رەوتی لاوازبوونی زیاتر بپێوێت.

یەکێک لە پایەکانی مانەوەی پارتی و یەکێتی بەو هاوسەنگییەی ئێستاوە، راگرتن و دەست گرتنە بە ناتەبایی و ناکۆکی نێوانیانەوە،. ناکۆکی و ناتەباییەیەکی حزبی و بەرژەوەندخوازی بنەماڵەیی و دابەش بوون بەسەر جەمسەرە ناوچەییەکان، پیویستی مانەوەیانە. تەنانەت لایەنێکی سەرەکی لە خۆراکی راگرتنی هیزی جەماوەر و لایەنگرەکانیان، دەستگرتنە بەو ناکۆکی و جیاوازیانەوە.

پارتی و یەکێتی و سەرجەم هیزەکانی بۆرژوازی کورد، بەو فۆرمە لە سیاسەتکردن و بەو ئەلگۆیە لە دەسەڵاتدارێتی و بەو شیوازە لە دابەشکاری بەسەر هیزە دەرەکیەکاندا، ناتوانن لە بەرامبەر بە بەغدا و بۆرژوازی عیراقیدا، یەک هەلوێست و یەک گوتار بن. یەک گوتاری و یەک هەڵوێستی نەک لە قازانجیان نییە، بەڵکو بە زیان بۆیان تەواو دەبێت. بۆیە هەر کەس و لایەنێک مایەی لەسەر ئەوە هەڵچنیوە، کە یەک گوتاری و یەک هەڵوێستی بۆرژوازی کورد، "پیگەی کورد" بەهیز دەکات، لە ژێر کەلاوەیەکی نیوە روخاودا چاوەروانی روخانی نیوەکەی تریەتی و باجی ئەو وەهمە دەدات.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سه‌عدی پیره‌: مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داوای له‌ كاك بافڵ كرد به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه‌كان بكات
ئەکسیۆس: ئەمریکا پلانی هێرشێکی گەورەیان بۆسەر ئێران ئامادە کردووە
لە بەنزینخانەکانی هەولێر بە کارتی (کۆبۆن) کۆتایی بە نۆرەگرتن دەهێنرێت
"زه‌یدی داوای كردوه‌ ئێران هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی نه‌وتی عێراق ده‌گوازنه‌وه، وه‌ڵامی رونی وه‌رنه‌گرتوه‌‌"
پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ ئاوێنە: ئەگەر یەکێتی‌و نەوەی نوێ توانییان دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرن پیرۆزباییان لێدەکەین
پەرلەمانتارێک: تێچوی لیترێک بەنزین ناگاتە ١٥٠ دینار، بۆ ھەرزانی ناکەن
لە شەوی رابردوەوە ئەمریکاو ئێران ھێرشیان نەکردۆتە سەر یەکتری
وتەبێژی سوپای پاسداران: دوای پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنەکە ٢٠٠ ئەمریکی کوژراون
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
زێلێنسکی: هێزەکانمان کەشتییەکی روسیایان تێکشکاند کە باری ئێرانی هەڵگرتبوو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×