كۆبونەوەی پەرتەوازەیی

سەرتیپ جەوهەر
  2026-11-03   

پێدەچێت هەوڵی پارتی بۆ بۆ كۆبونەوەی پەرلەمان، هەنگاوی پێشوەختە بێت بۆ بەرگرتن لەئەگەرو پێشهاتی بڕیاری دادگای فیدراڵ كە بڕیارە 14ی مانگ لەسەر پرس و چارەنوسی حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە. نازانین پارتی لەرێكخستنی كۆبونەوەكەی سبەی تاچەند سەركەوتوو دەبێت، بەڵام پێموانییە ئەو هەوڵەی پارتی شتێكی ئەوتۆی لێ‌ شین ببێت، رەنگە تەنها شلەقاندنی گۆمەكە بێت. چونكە لەرووی واقعییەوە پێكهێنانی حكومەتی هەرێم بەبێ‌ رێككەوتنی پارتی و یەكێتیی، بەدڵنیاییەوە لێكەوتەی خراپی دەبێت.

كۆبونەوەكەی سبەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم دەكاتە دوو بڕ، بڕێك كە ناچنە ژوورەوە یەكێتیی و ئەوانەن كە دەیانەوێ‌ لەو ململانێیە بێلایەن بن بەتایبەت هەردوو حزبی ئیسلامیی (یەكگرتوو، كۆمەڵی دادگەریی) كە بەڕەسمیی هەڵوێستی خۆیان راگەیاندووە. هاوكات ئەوانەیشی دەچنە ژوورێ، پارتی و ئەوانەن كە هاودیدو هاودیدی پارتین لەو دەستەواژەی كەئێستا ناونراوە (كاركردنەوەی پەرلەمان) كە ئەمە دەستەواژەیەكی نامۆیە بەئەدەبیاتی یاسایی و لەهیچ دەقێكی دەستوریی و یاساییدا نییە!

لەڕاستیدا پەرلەمان ناوەندی نوێنەرایەتی خەڵك و دەنگدەرانەو نابێ شەل و گۆدو پەككەوتوو بێت، بەڵكو دەبێ‌ دوای هەڵبژاردن راستەوخۆ حكومەتی نوێ‌ دروستبكات. ئەگینا دانیشتنی پەرلەمان بەبێ‌ پێكهێنانی حكومەت هیچ مانایەكی نییە، چونكە ئەم خولەی ئێستای پەرلەمان ناتوانێت چاودێری ئەم كابینەیە بكات یان هیچ یاسایەك دەربكات.

بەپێی خوێندنەوەی ئەم واقعە، هەرێم روو لەلێژییە. كاربەدەستانی هەرێم ئەم راستیە چاك دەزانن. دیدی بەرەو دوو ئیدارەیی و ماڵجیایی زۆر تۆختربووەو لەگرێژنە دەرچووە، لەواقعدا دوو ئیدارەیی هەیەو تەنها رانەگەیەنراوە، بەڵام هەرچی ببێت، ئەوا بڕیاربەدەستانی هەرێم لێی بەرپرسن نەك خەڵكی كوردستان، ئەنجامەكەی هەرچی بێت لەئەستۆی ئەواندایە.

راپۆرتەكەی بەر لەچەند رۆژی ناوەندی چاتەم هاوس لە بریتانیاو لێدوانەكەی بەر لەچەند ساڵی بلاسخارت و پێشبینی هەموومان، ئەو راستیە بۆ دووپاتدەكاتەوە كە هەرێمی كوردستان وەكجاران نامێنێت! ساڵی نوێ‌ باشتر بۆمان روون دەبێتەوە.

جگە لەخزانی هەرێم بەرەو دوو ئیدارەیی و ماڵجیایی كە ئێستا بەروونی هەستی پێدەكرێت، هاوكات عیراق لەڕێی بودجەی ساڵی نوێ‌ قوڕگی هەرێم دەگرێت، جگە لەوەی دەسەڵاتەكانی زۆر كەمتر دەكاتەوە، هاوكات مەرجی گران دەخاتە سەر هەرێم بەئاراستەی لاوازتر كردنی و لەپەلوپۆخستنی! بۆیە ساڵی نوێ‌ هەرێم هەنگاوێكی دیكە پاشەكشە دەكات.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
​لە ئەڵمانیا و ئیسپانیاوە تا ژاپۆن و کەنەدا؛ مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی وەرگرتنی ڤیزای کار لە جیهاندا
وتەبێژی حیزبی سۆسیالیست فەرمانی دەستگیرکردنی محەمەدی حاجی مەحمود بە "سیاسی و بازرگانی" دادەنێت
پژاک: گۆڕانکاریمان لە ڕێبازی چارەسەریدا نەکردووە و داوای فیدراڵیزمێکی ورد لە ئێرانێکی دیموکراتیکدا دەکەین
كه‌ركوك.. دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان، خاوه‌ن مۆلیده‌كان ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد
ئایا ئۆجالان لەزیندان ئازاد کراوە؟
ترەمپ داوایەکی بەپەلەی نەتانیاهۆ بۆ لێدانی ئێران ڕەتدەکاتەوە
سه‌نته‌ری میترۆ: بكوژانی رۆژنامەنوسان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئازادن
عێراق لەبارەی کێڵگەی نەوتی قورنە ٢ رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی راگەیاند
بە مەرجێک قەرزەکان بدرێنەوە؛ حکومەتی هەرێم سزای دواکەوتنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەبەخشێت
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانیی سنوورداری کردووەتە سەر دوورگەی قشم لە ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×