بێ زەحمەت پرسیارێك؟!

ساڵح ژاژڵه‌یی
  2026-11-02   

 بەشی حەوتەم

 ڕۆژێك لە ڕۆژان لەخۆت پرسیوە كورد لە پێناوی چیدا خەبات دەكات ؟.

هەڵەی دوەمی ستراتیجێ زۆر گەورەی مام جەلال .

لەبەشی شەشەمی ئەم زنجیرە باسەدا بەدرێژی باسی كەسایەتی سیاسی مامجەلالم كردووە  . دواجار ئاماژەم بەوە كردووە كە لەژیانی سیاسیدا دوو هەڵەی زۆر گەورەی كردووە. لەبەشی شەشەمدا باسی هەڵەی  یەكەمی ستراتیجی زۆرگەورەی مامجەلالم كردووە، لەم بەشی حەوتەمەدا بەدرێژی باسی هەڵەی دووەمی ئەكەم . ئەگەر مامجەلال ئەوەندەی لەخەمی خۆیدا بووە ، ئەوەندە لە خەمی حیزبەكەیی و دوا ڕۆژی میللەتەكەیدا بوایە ، باشترین كارێك كە بیكردایە، دەبوو كاتێك كە پۆستی سەرۆك كۆماری وەرگرت ، هەموو سەركردایەتی یەكێتی dتی یەكێتی لە لە كۆبونەوەیەكی تایبەتدا كۆ بكاتەوەو قسەیان بۆ بكات و پێیان بڵێت :من ئێستا لە شوێنی سەدام حوسەین سەرۆكی كۆماری عێراقم . كەواتە من زۆر سەرم قاڵ دەبێت و ناتوانم  لە بەغداوە سەرپەرشتی یەكێتی نیشتمانی بكەم .  بۆ ئەوەی بۆشاییەكی سیاسی وڕێكخراوەیی حیزبی دروست نەبێت و یەكێتی توشی كێشەی ناوخۆیی نەبێت ، من پێشنیار دەكەم كە كاك نەوشیروان لە شوێنی من ببێتە سكرتێری یەكێتی و خۆتان باش دەزانن بەدرێژایی ڕۆژانی شاخ كاك نەوشیروان جێگری من بووەو وەكو منیش دڵسۆز بووە . بە دڵنیاییەوە هەموویان ڕازی دەبون وكەس لاری نەدەبوو لەوەی كاك نەوشیروان ببێتە سكرتێری گشتی  یەكێتی . بەڵام بەداخەوە  مام جەلال ئەوەندە عاشقی پۆست بووە ، ڕازی نەبووە  وازلە پۆستەكەی  بهێنێت و دەیویست لە بەغداوە بڕیاری دامەزراندنی ئەندامێكی كۆمیتەیەكی حیزبی  بدات . ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بێ متمانەیی و كۆكردنەوەی هەموودەسەڵات وبڕیارەكان تەنها لە دەستی خۆیدا . كاتێك كاك نەوشیروان دڵنیا دەبێت لەوەی كە مام جەلال ،مام جەلالی جاران نەماوەو سەردەمی شاخ تەواو بووەو ئێستا بۆتە سەرۆكی كۆمارو پارەو دەسەڵاتی زۆریشی هەیە و هیچ كارێكی پێی نەماوە .  بۆیە  لە 5/1/2006 نامەی دەست لە كاركێشانەوەی لە ڕیزەكانی یەكێتی بە یەكجاری پێشكەش بەمام جەلال كرد . دوای ئەوە  سەردانی مام  جەلالی كرد لەبەغداو ئەویش بڕی 10 ملیۆن  دۆلاری پێدا لەگەڵ گردی زەرگەتە بۆ دامەزراندی كۆمپانیایەكی ئیعلامی  وەكووەفایەك  بۆ ئەو هەمووساڵانەی هاوڕێی خەباتی یەكتری بوون . دڵنیاشم مام جەلال زۆر دڵخۆش بووە  بەودەست لەكار كێشانەوەی كاك نەوشیروان و گۆڕەپانەكەی بە تەواوی بۆ تەخت بوو چونكە هەر ئەو بوو جار جار دەیتوانی ڕوبەڕوی ببێتەوە  . كاك نەوشیروان  لە ساڵی 2007 كۆمپانیای وشەی بۆ كاروباری ڕاگەیاندن و توێژینەوە دامەزراند كە ڕۆژنامەی ڕۆژنامەو سایتی سبەیی و كەناڵی كەی ئێن ئێنی لەخۆ دەگرت . ئەم جیابونەوەیەی كاك نەوشیروان لەیەكێتی وكارە مێدیایەكانی بوونە هەوێنی دروستكردنی بزوتنەوەی گۆڕان وەك هێزێكی سیاسی ئۆپۆزسیۆن  ڕاگەیاندراو بەشداری لەهەڵبژاردنی پەڕلەمانی ساڵی 2009  كرد و بوو بە خاوەنی 25 كورسی پەڕلەمان .  

كاریگەرییە نەرێنیەكانی وازهێنانی كاك نەوشیروان لە یەكێتی:

1-دوای ئەوەی كاك نەوشیروان وازی لە یەكێتی هێناو بزوتنەوەی گۆرانی ڕاگەیاندو بەشداری هەڵبژاردنی كردووبوو بەخاوەنی 25 كورسی پەڕلەمان لە بەرامبەر 18 كورسی یەكێتی ، ئەوە بوو بەكارەسات بۆیەكێتی و جەماوەرەكەی زۆر كەمی كرد و ئەوەش بە پلەی یەكەم بە  قازانجی پارتی شكایەوە. یەكێتی ئەوهێزوو توانایەی جارانی نەماوبەردەوام پشتیوانی جەماوری لەدەست ئەدا .

2-لە دوای ئەوەی كاك نەوشیروان بزوتنەوەی گۆرانی ڕاگەیاند ، لە ناو یەكێتـیدا كەسێكی زۆر بەتوانا نەمابوو كە بتوانێت لەغیابی مام جەلال كۆنتڕۆڵی هەموو ئۆرگانەكانی یەكێتی بكات بەتایبەتی بواری دارایی . جەبار فەرمان كە پیشتر كەسێكی بەدەسەڵات بوو زوو نەخۆش كەوت لە 9/7/ 2007 پێش دروستبونی بزوتنەوەی گۆران ئەمری خوای كرد ، كۆسرەت ڕەسوڵ كە بەهێزترین كەسی ناویەكێتی بوو هەر نەیدەتوانی كۆنتڕۆڵی تەواو بكات و هێواش هێواش ئەویش دیاردەی نەخۆشیلێ دەركەوت و لە 17/1/ 2007 نەخۆش كەوتوو  هەرچەندە تا ئێستا لەژیاندا ماوە، بەڵام هیچ بریارێكی پێ نادرێت و هەر بەناو ماوە .

3- دوای هەموو ئەمانە دووری مام جەلال لەلایەك و نەبونی كەسێك كەبەتەواوی كۆنتڕۆڵی دام ودەزگاكانی یەكێتی بكات ،هێواش هێواش بەرپرسەكانی یەكێتی  هەر یەكەیان بەشێوازێك خەرێكی خۆ دەوڵەمەند كردنی خۆیان بوون ئەوەش بوو بەهۆكاری ئەوەی بەردەوام  نارەزایی و پرتەو بۆڵە لەناو ڕێزكانی یەكێتی دروستدەبوو، ئەندامانی یەكێتی بێ برواو بی ئومێد دەبوون لەئایندەی یەكێتی .یەكێتی نیشتمانی لە 21/1/2019 كۆنگرەی چوارەمی بەست و لەوكۆنگرەیەدا بافڵ تاڵەبانی ولاهور شێخ جەنگی زۆرترین دەنگیان هێناو لە 18/2/2020 وەكو هاوسەرۆكی یەكێتی هەڵبژێران لەوكاتەوە سەركردە كۆنەكانی یەكێتی پەڕاویز خران . بۆچی ئەودوانە زۆرترین دەنگیان هێنا لەكاتێكدا ئەم دوانە نە خەباتی پێشمەرگایەتیان زۆر بووەو نە كەسانی زۆرشارەزاو لێهاتوش بوون . هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ گلەیی وناڕەزاییبەەتەی بەشدا ربوانی كۆنگرەكە بەرامبەرسەركردە   كۆنەكانی شاخ كە هەر خەرێكی بەرژوەندی خۆیانبوون  ئەوانیش تؤلەی خۆیان بەوە لێكردنەوە  كەدەنگیان بۆ نەدەن وبەڕاستی كاری خۆشیان كرد . لە 8/7/2021سەرەتای ڕوداوەكان بوو ،كاتێك بافڵ تالەبانی دەەسەڵاتە ئەمنییەكان  ،وەكو دەزگای زانیاری ودژە تیرۆری لە لاهور وەرگرتنەوە ، دەسەڵاتە  كانیشی وەك هاوسەرۆك لێ وەرگرتەوە لە مانگی  /10/ 2021بە فەڕمی بڕیاری دەركردنی لاهور شخ جەنگی و چەند سەركردەیەكی تری ناوحیزبەكە (كە نزیك بوون بەلاهور ) لە ڕیزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەرچوو .

4- لە هەموو ئەمانە خرابترلە بەرامبەر ئەوەی  كە سەرۆك بارزانی  ڕازی بێت ،مامجەلال پۆستی سەرۆك كۆماروەرگرێت ، مامجەلال هەموو هەریمی كوردستاتی تەسلیم بە بارزانی كرد ، ئەویش بەئارەزوی خۆی ئەسپی خۆی تێدا تاودەدا . لە كاتی هەڵبژاردنە كانیسالی 2009 كە بزوتنەوەی گۆڕان تێیدا بەشدارببوو ، كار گەیشتبوە ئەوەی مام جەلال خۆی  بێتە سەر تەلەفزیۆنی بانگەشە بۆ سەرۆك بارزانی بكات و بڵێت بەكوێرایی چاوی ناحەزان كە مەبەستی (كاك نەوشیروان وبزوتنەوەی گۆرأن بوو ) دەنگ بۆ سەرۆك بارزانی بدەن وهەوڵ بدەن بۆ جارێكیتریش هەڵی بژێرنەوە . بۆزیاتر ڕون كردنەوە  مەلا بەختیار لەكەناڵ 24 لێدوانێكی دا ودەڵێت : مامجەلال پێش نەخۆش  كەوتنی ڕاشكاوانە بە مەكتەبی سیاسی وسەركردایەتی دەگوت :ئەگەر ئێوە بە قسەی كاك مەسعود نەكەن ، من دەڕۆم و دەبم پەناهیندە لە هەولێر .

ئەم هەڵس و كەوتەی مام جەلال لەكاتێكدابوو ، ئەگەر مامجەلال بە سەرۆك بارزانی بگوتایە تۆ خۆت هەڵبژێرە بۆ سەرۆكی كۆمار ، بارزانی هەرگیزئەو پۆستەی قبوڵ نەدەكرد وبە مام جەلالیش گوترابوو ئەوەی پێ بڵی ودڵنیاش بە وەری ناگرێت وپێویست بەوەش ناكات  ئاوا خۆت سەغڵەت بكەیت وخۆت بچی بانگەشەی بۆ بكەی .بەلام مام جەلال ئەوەندە تا مەزرۆی ئەوپۆستە بووە ، ئازایەتی ئەوەی تێدا نەبووە سەرۆك بارزانی تاقی بكاتەوە. بنەمالەی بارزانی خۆیان پۆستی بالای حكومەت وەرناگرن ، چۆن ئاخوندەكانی شیعە موچەی حكومەت وەرناگرن .ئەوان  خۆیان بە خاوەنی هەموو میللەت دەزانن ومیللەت لە چاوی خۆیاندا دەبینن ،نەك خۆیان لە چاوی میللەتدا ببینن .بۆ ئاگاداریشتان تا مام جەلال لەبەغدا سەرۆك كۆماربوو  بەردەوام  مەسعود بارزانی كێشەی بۆ دروست كردووە . هەتا دەڵێن ئەوشەوەی كە توشی جەڵتەی  مێشك بووە ، تا بەیانی بەخەبەربووەو مەشروبی خواردۆتەوەو قسەی لەگەڵ بارزانی كردووە  بۆ ئەوەی كێشەكەی لەگەڵ نوری مالیكی چارەسەر بكات .دواجار ولە ئەنجامی ماندوبونی مێشكی توشی ئەوجەڵتەیە هات كە بە مردنی كۆتایی هات . كاتێك مام جەلال بۆ یەكەمجار بووبە سەرۆك كۆمارئەگەر لە شوێنی خۆی كاك نەوشیروانی بكردبایە  بە سكرتێری یەكێتی: نە كاك نەوشیروان وازی لە یەكێتی دەهێنا ، نە بزوتنەوەی گۆران دروست دەبوو ،نە سەركردە كۆنەكانی یەكێتی وەكوئێستا پەڕاویزدەخران ، نە بافڵ ولاهور دەبوون بە دەم سپی ئەو یەكێتییەی ڕؤژگارێك بوو، تەقڵەی بە فیل لی ئەداو، نە مەسعودبارزانی دەبوو بەخاوەنی هەرێمی كوردستان و گومانیشم نییە خۆشی توشی ئەوجەڵتە كوتو پڕیە نەدەبوو . دوی 46 ساڵ من گەیشتمە ئەم ڕاستییە :

لەڕێكەوتی 1/6/1976  یەكەم  مەفرەزەی پێشمەرگە لە سوریاوە داخلی خاكی هەرێم بوون .  لە21 / 11/1976 كاك نەوشییروان سەرپەرشتی ناردنی  ڕەتڵی پێشمەرگەكانی دەكرد لە سوریاوە بۆ ناوخاكی هەرێم . كاك نەو شیروان خۆشی لە مانگی 4/1977 گەیشتەوە ناوخاكی هەرێم بۆ سەرپەرشتی پێشمەرگەكان لەناوخاكی هەرێم   .  مامجەلال لەسەرەتای ئابی 1977  دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان و بارەگای كاتی لە ناوچەی بادینان لە برادۆستەوە دەگوێزنەوە بۆ نۆكان . دەبی ئەوەشمان لە یاد نەچی كە هەندێك لەئەندامانی سەركردایەتی ،شەهید شەهاب و هاوڕێكانی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ئاشكرا دەبن و لە سالی 1975 بەرەوئێران دەكەونە ڕیگا . بەڵام لە لایەن ساواكی ئێرانییەوە دەگیرێن ولە ساڵی  1976 ڕادەستی حكومەتی عێراق دەكرێنەوەولە 21/ 1/ 1976 شەهاب شێخ نوری و هەندێك لەهاوڕێكانی لە سێدارە دەدرێن وئەوانیترهەر یەكەیان بەچەند سالیك حوكم دەدرێن . دوای ئەوە سەركردایەتی كۆمەڵە توشی كێشەی زۆر دەبێت وسەركردایەتی هەرێمەكان پێك دێت و شەهید ئارام لەناوخۆ دەبێت وكەسانی وەكومەلا بەختیاریش دەردەكەون و خەرێكی خۆڕێكخستنەوە دەبن ومامجەلال وكاك نەوشیروان كەمێك دوای ئەو كەین وبەینانە دەگەڕینەوە ناوخاكی هەرێم . هەر لەیەكەم ڕۆژی گەڕانەوەیان و دیتنی ئەوان لەلایەن ئەوانەی كەمێك پێشتر دەستیان بەتەق وتۆق كردبو، هەست بە جۆرێك نامۆیی كرابوو .كاتێك دەبینن  كە خەڵكی زۆر لەدەوری مامجەلال وكاك نەوشیروان كۆبوونەوەو ، لێرەولەوێ وتویانە ئێمە شۆڕشمان دەست پێكردو ئەمانە هاتونە سەر حازری . بەلام كەسانی وەكوسەلار عەزیزومەلا بەختیارو هەندێكیتر ئاگاداری ئەوە نەبوون  كە ئەوان چەندین سال پێش ئەوان خەباتیان كردووە ، هاوڕێی یەكترین . كاتێك مام جەلال وكاك نەوشیروان  هەست بەوە دەكەن ، هەر لەسەرەتاوە حساباتی ورد بۆ ئەوە  دەكەن پشتی یەكتری دەگرن شوێن پێی خۆیان لەناوهێزی پێشمەرگە دەكەنەوە.  لە یەكەم كۆنفڕانسی كۆمەڵە  لە مالیمۆس كاك نەوشیروان بەسكرتێری كۆمەڵە هەڵ دەبژێرن مەلا بەختیارو تاقمەكەی كۆستیان دەكەوێت و لەو ڕۆژەوە ناكۆكی لەنێوان كاك نەوشیروان وئەوجەماعەتە دەست  پێ دەكات . وەنەبێ گلەیی و گازندەكان هەر لە كاك نەوشیروان بكرێن ، بەڵكو مامجەلالیش بەر ئەو پلاروتوانجانە  دەكەوێت ودەڵێن فەرمون :ئێمە كردمان وئەوان خواردیان.سەیرەكە لەوەدایە چونكە ئەوانە هەرزەكاری سیاسی بوون و فێری ئەلف و بای سیاسەتیش نەببوون ، بە هەموو عەقڵیانەوە بیریان لەوە دەكردەوە كە مامجەلال وكاك نەوشیروان دەرپەڕینن و پەراوێزیان  بخەن و خۆیان بچنە شوێنیان . بۆیە هەر لە یەكەم ڕۆژەوە مامجەلال وكاك نەوشیروان هەست بەومەترسییە دەكەن وپشتی یەكتری دەگرن .لەڕاستیشدا هەردوكیان پێویستیان بە یەكتری هەبووە .كۆمەڵە گەورەترین و  كاریگەرترین هێزی ناو یەكێتی بوو، بۆیە بۆ مام جەلال گرنگ بوو لە كاك نەوشیروانەوە  نزیك بێت وپشتیوانی ئەوی هەبێت . مام جەلالیش وەك سكرتێری گشتی كەسایەتیەكی سیاسی ناسراو بە هەمان شێوە بۆ نەوشیروانیش گرنگ بوو  كە مام جەلال پشتیوانی بێت .  كەواتەهەردوكیان پێویستیان بە یەكتری هەبووەو هەمیشە تەواوكەری یەكتری بوون . ئەوەندەی من هەستم پێ كردبێت هەرگیزكاك نەوشیروان لەهیچ شوێنێك بەخراپە باسی مام جەلالی نەكردووەو هەمیشە بەرگری لێ كردووە. لەگەڵ ئەوەی كە كاك نەوشیروان سكرتێری كۆمەڵە بووە و كۆمەڵەش كۆڵەكەی ئەساسی یەكێتی بووە، بەلام كاك نەوشیروان خۆی لەمامجەلال بەگەورەتر نەدەزانی . فارس دەڵێت :سیاسەت پدرو مادر ندارد. واتە سیاسەت دایكو باوكی نییە ، واتە لەسیاسەتدا وەفا زۆر كەمەو فێل كرردن و دەست برینی زۆری تێدایە. دوای 46  ساڵ بۆم دەركەوت ئەو پەیوەندییەی نێوان كاك نەوشیروان و مام جەلال زیاتر لەسەر بنەمای بەرژوەندی نێوانیان بوو نەك خۆشەویستی . مام جەلال هەر بە كاكە نەوە ناوی كاك نەوشیروانی دەبرد .پەندێكی كوردی هەیە ،هەرچەندە شایستەی ئەوەش نییە لێرەدا بینوسم، بەڵام پڕ بەپێستی خۆیەتی كەدەڵێت ( قنگی ڕەش و سپی لە بواردا دەردەكەوێت ) واتە لەكاتی تەنگانەو كاتی بەرژوەندییەكان حەقیقەتی یەكتری دەردەكەون .ئەو هەموو لوتەفە زۆرەی مام جەلال بەرامبەر بەكاكە نەوە  نەگەیشتە ئەوەی كاتێك مامجەلال بو بەسەرۆك كۆماری عێراق ، مامجەلال كاك نەوشیروان  بكات بەسكرتێری گشتی لە شوێنی خۆی .ئەگەر لەمن بپرسی ئەڵێم كاك نەوشیروان بە وەفاتر بووە بۆ مام جەلال . كەواتە دواجار دەركەوت خۆشەویستی مامجەلال لە شاخ لەناخییەوە نەبووەو ،بەرژوەندی شەخسی خۆی زاڵتر بووە ، وەك لە پەیوەندی برایەتی وهاوڕێی خەباتی شاخ .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە ئاسمانی عێراق و سووریادا مانۆڕی هێرشکردنە سەر ئێران ئەنجام دەدەن
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک یەکلایدەکاتەوە: ڕێبوار تەها بەپێی یاسا کاروباری پارێزگا بەڕێوەدەبات
په‌روین بوڵدان: شوێنه‌ نوێیه‌كه‌ی ئۆجه‌لان هه‌ر له‌ناو زیندانی ئیمرالیدایه‌
هومام حەمودی: هەر شەڕێکی داهاتوو لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا بێ سنوور دەبێت و سەرجەم هێزەکانی موقاوەمە تێیدا بەشدار دەبن
گەڕان بە دوای ھیچدا؛ ئەفسانەیەک لەسەر خاوەندارێتی ژیانت 
تۆڕی گازی کۆرمۆر گەیەنرایە دهۆک و هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆریی هەرێمەوە بۆ نیو ملیۆن بەرمیل بەرزبووەوە
موحسین رەزایی ناوەڕۆکی کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکەی لەگەڵ سعوودیە، تورکیا و پاکستان ئاشکرا دەکات؛ جەخت لە دروستکردنی چوارچێوەیەکی ئەمنیی هەرێمی دەکرێتەوە
​لە ئەڵمانیا و ئیسپانیاوە تا ژاپۆن و کەنەدا؛ مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی وەرگرتنی ڤیزای کار لە جیهاندا
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندن: تۆڕی كۆڕه‌ك تیلیكۆم له‌ 14 پارێزگا راگیرا
عراقچی: دانوستان له‌گه‌ڵ نێوه‌ندگیره‌ قه‌ته‌رییه‌كان به‌رده‌وامه‌و هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌نجامی كۆتایی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×