بەشی سێیەم
لە قۆناغی خەباتی ڕزگاریەوە بۆ قۆناغی نوێژی بە جەماعەت لە قوتابخانەكان وفرۆشتنی شوێنی بەرماڵ لەناو مزگەوتەكان .
لەم بەشی سێیەمەدا دەمەوێت تیشك بخەمەسەر گۆڕانكاریەكانی دیدو بۆچونی بەشێكی زۆری زانایان و شارەزایان لە بواری ئایینی ئیسلامدا و ئەو گۆرانكاریە گەورانەی كە لەم چەند ساڵەی دواییدا ڕویان داوەو بەردەوامن . ئەگەر كەسێك بیەوێت بەدوادا چونی ورد بكات لەو بوارەداو گوێبیستی لێدوانی ئەوانە بببیت و سەیری ئەو قسەو باسانە بكات كە بەردەوام لەمیدیا جۆراو جۆرەكانەوە پەخش دەكرێن و گفتوگۆی ئەو كەسانەمان لەگەڵ یەكتری لەسەر ئایینی ئیسلام بۆ بڵاو دەكەنەوە مرۆڤ زۆر ڕاستی بۆ ڕون دەبێتەوە كە تا ئێستا شاراوە بون لای زۆرینەمان و بەتەواوی زۆر لە بۆچونەكانمان دەگۆڕێت و ڕزگاریشمان دەكات لەو چەق بەستنەی كە چەندین سالە مێشكمانی جام كردووە . لە ڕاستیدا بڕوا بە ئایینی ئیسلام بەو مانایە دێت كە لە ڕێگای ئەم ئایینەوە بروا و پابەندبونی خۆمان بە خوای گەورەوە بەهێز بكەین . واتە ئایین هەستێك و بابەتێكی ڕوحیەو لەو ڕیگایەوە مرۆڤ وابەستە دەكات بەوخوایەی بروای پێی هەیە . ئەمە هەستێكی تاكە كەسییەو تەنها پەیوەندی بە ناخ و هەستی كەسەكە خۆیەوە هەیەوخۆی بریارئدات و هەموو كەسێكیش بۆی هەیە كە باوەڕی بە هەر ئاینیك هەبێ كە بروای پێی هەبێت . كەواتە لێرەوە دەگەینە ئەو ڕاستیەی كە ئایین نە زانستەو نە لەڕێگای ئایینەوە زانست پێش دەكەوێت . ئەو پێشكەوتنانەی لە بواری پیشەسازی و تەكنەلۆجیا بەگشتی ڕویانداوە ، پەیوەندیان بە ئایینەوە نییە . كەواتە زۆر جاركە بەكەسێكی ئایینی دەوتری زانای ئایینی ، یان یەكێتی زانایان هەڵەیەكی زۆر گەورەیە چونكە ئەوانە نە زانان و نە دەبن بە زانا . باشە ئەگەر ئەوان زانان لەچ بوارێكدا زانان و چییان داهێناوە بۆ ئەوەی كۆمەڵگا سودی لێ وەرگرێت . بۆ نمونە دەڵێن : یەكێتی زانایانی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی گرنگیان دەركرد . باشە بریارەكە چییە ؟. بڕیاریاندا فڵانە ڕۆژ یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بێت . باشە ئەمە زانستە ، ئەمە داهێنانە ؟. ئەگەر ئەوانیش نەبێ هەر دەزانرێت . یان دەڵێن : ئەگەر سعودیە بیكات بە جەژن ئەوە ئێمەش ئەیكەین بە جەژن. باشە ئەمە چ عیلمێكی تێدایە . وەكو چۆن ۆر جاربە مانشێتێكی گەورە دەنوسن : هەواڵێكی گرنگ لە وەارەتی دارایی هەڕیمەوە: وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بریاری دا ئەگەر بەغدا موچەی موچە خۆران بنێرێت ، ئەوانیش لەزوتریان كاتدا دابەشی دەكەن . باشەهەواڵی ئاوا سەلكە تورێك دینێت وهەر شورەیشە ئەوە بكرێتە هەواڵ ڕیك وەكو هەوالی یەكێتی زانایان . یان ئەڵێن خۆشترین موژد بۆ هاوڵاتیان . بەمەم زوانە نەوتی سپی دابەش دەكرێت . باشە ئەمە چ موژدەیەكە خۆ نەوت بە خۆڕایی دابەش ناكرێت . كەواتە بە هیچ جۆرێك نابێت بە پیاوێكی ئایینی بگوتری زانا . خۆ ئەگەر بشڵێن زانا یان شارەزا لە ئایین و شەرع وفیقهی ئیسلامیدا ئەوەش شیاو نییەو بۆچی !!!.
لێرەوە دەست بە ناوەرۆكی باسەكەم دەكەم : هەموو قورئان نزیكەی 150 پەڕەیە . خوا لە قورئاندا هەموو شتێكی بەتەواوی ڕون كردۆتەوە .خوا كەسی نەكردوە بە وەكیل ودەم سپی خۆی كە بچن تەفسیری فەرمودەكانی بكەن . خوا فەرمانی كردوە ئەوەی لە قورئاندا دیارێكراوە ، جێ بەجێی بكەن ، تەنانەت ڕیگای بە پێغەمەریش نەداوە بێت تەفسیری فەرمودەكانی خوا بكات بەڵكو پێی گوتراوە ئەوەی خوا فەرمویەتی جێ بەجێی بكات وەكو دەفەرموێت (ما علی الرسول ألا البلاغ المبین) سورەتی مائیدە ئایەتی 92 :واتە ئەركی محمد تەنها ئەوەیە ئەوەی فەرمانی پێكراوە جێ بەجێێ بكات و فەرمان وڕێنمایەكانی خوا بە خەڵك ڕابەگەیەنێت. لە ئایەتێكی تردا خوا دەفەرموێت :( لكم دینكم ولی دین ). سورەتی كافیرون ئایەتی 6 . واتەخوا بە پێغەمەر دەفەرموێت : ئەگەر بانگەشەت كرد بۆ ئایینی ئیسلام و بەقسەیان نەكردی ، پێان بلێ دینی خۆتان بۆخۆتان و دینی خۆم بۆخۆم . واتە نابی ئازاری كەس بدرێت و زۆری لەكەس بكرێت . بەڵام پێغەمەر لە شوێنێكدا دەفەرموێت: (أمرت أن أقاتال الناس حتی یقول أشهد أن لا أله ألأ ألله وأن محمدا رسوڵ أللە .....) واتە پێغەمبەر دەفەرموێت : فەرمانم پێكراوە كە شەڕ لەگەڵ خەڵك بكەم تا ئەوكاتەی بڕوا بە خواو پێغەمەری خوادێنن . سەیری ئەو دوو ئایەتەی سەرەوە بكەن و بەراوردی بكەن لەگەڵ ئەم حەدیسەی پێغەمەر تەواو پێچەوانەی یەكترین . واتە پێغەمەر پێچەوانەی فەرمانەكانی خوا جوڵاوەتەوەو سەرپێچی كردووە . باشە كە خوا خۆی بفەرموێت نابی بە زۆر كەس بكرێت بە ئیسلام ، ئەی دەبێ كێ لە خوا گەورەتر بێت و فەرمانی بە پێغەمەر كردبێت شەڕی خەڵك بكات تا ئەو كاتەی ئێمان بە خواو پێغەمەر دێنن . ئەگەر مرۆڤ بە پێی عەقڵ و مەنتق بیر بكاتەوە هەرلێرەوە گومانی لادروست دەبێ و مانای وایە هەرچی ئەو شەڕانەی پێغەمەر كردویەتی كە پێی گوتراوە غەزاو تاڵانی و بە كەنیزەك كردنی ژنان وكچان هەموی پێچەوانەی فەرمانی خوابوە. باشە ئەگەر خوا هەموو شتێكی ڕون كردبێتەوە لە قورئاندا ئەی ئەو دەیان ملیۆن كتێب و موجەلەدات وڕون كردنەوانە چین لە بارەی قورئانەوە . ئەی شەرع وفیقهی ئیسلامی لەكوێوە سەرچاوەی گرتوە . باشە لەزەمانی پێغەمەردا شیعەو سوننەو 4 مەزهەب و سەلەفی هەبون ؟. ئێستا لە ئیسلامدا 73 فیرقەو جەماعەت و مەزهەبی جیاواز هەن و زوربەشیان دژی یەكترین . ئەگر بەشداری جومعەو جەماعات وكۆڕی مەلاكان بكەی كاتێك قسە لەسەر ئایین دەكەن بۆ پاڵپشتی قسەكانیان هەمیشە حەدیسەكانی بوخاری دەهێننەوە و حەدیسەكانی بوخاری بەڕاسترین حەدیس دادەنێن دوای حەدیسەكانی پێغەمەر خۆی . بە پێی ئەمە بێت دەبوو بوخاری كەسی دەستە ڕاستی پێغەمەربوبێت و هەمیشە ئامادەیی هەبوبێت لە مەجلیسەكانی پێغەمەردا . ئێستا سەرنجی ئەم ڕونكردنەوەی خوارەوە بكەن و خۆتان ئەكەم بە دادوەرو بڕیار لەسەر ڕاستییەكان بدەن . بوخاری 183 ساڵ دوای وەفاتی پێغەمەر لە دایك بووە . خەڵكی بوخارابوەو نە عەرەب بووەو نە لە هیچ وڵاتێكی عەرەبیدا ژیاوە . وەكو باسی دەكەن خاوەنی 600 هەزار حەدیسە . ئەو حەدیسانەی لە هیچ سەرچاوەیەكی نوسراوەوە وەرنەگرتوەو تەنها لە وتی وتی وەری گرتوە . وەكوخۆی باسی كردوە خاوەنی 90 هەزار قوتابی بووە . دوای مردنی خۆی 5 نەوە لە قوتابیەكانی كتێبیان لەسەر حەدیسەكانی بوخاری داناوە بێ ئەوەی هیچ سەرچاوەیەكی نوسینیان لەبەردەستدا بوبێت و ئەوانیش هەر لە دەمی بوخاریەوە وەریان گرتوە . بەلام ئەوەی زۆر جێگەی سەرنجە كاتێك كتێبی ئەو 5 نەوەیە لەگەڵ یەكتری بەراورد دەكەن دەبینن هیچیان لە هیچیان ناچێت . لە هەموو ئەوانەش گرنگتر كاتێك لە بوخاری دەپرسن ئەم حەدیسانەت لە زمانی كێوە وەرگرتوە ، دەڵێت : هەمویانم لە مامۆستای مامۆستاكەمەوە وەرم گرتون . بەڵام وەكو دەڵین عوزر لە قەباحەت خرابتر دەڵێت : تەنها دوو جاریش مامۆستای مامۆستاكەی خۆم دیوە . پرسیارێكی زۆر بچوك : هیچ عەقڵێك ئەمەی قبوڵ دەكات كەسێك بە دوو جار چاو پێكەوتن بتوانێت 600 هەزار حەدیس لەبەر بكات . زانایانی زینەدەوەر ناسی دەلێن : هەتا 33 سال دەتوانرێت بەدەمی زانیاری لە كەسێك وەرگیرێت و ئیعتیباری بۆ بكرێت چونكە دوای ئەو تەمەنە هەموو شتێك قابیلی لە بیر چونەوەیە . گومانی تێدا نییە حەدیسەكانی موسلیم و تورموزی و ئەبو هوڕەیڕەش لە حەدیسەكانی بوخاری زیاتر جێگەی بڕوا نەبون . ئێستا عەرەبەكان بیریان هاتۆتەوەو من گوی بیستی هەندێكیان بوم كە دەڵێن : باشە لەسەر دەمی پێغەمەردا پیاوێكی عەرەب نەبوە كە لە پێغەمەڕەوە نزیك بێت و حەدیسەكانی بۆ ئێمە گێڕابێتەوەە ، ئەی چۆن كەسێك كە عەرەب نەبوە . لە وڵاتی عەرەبێ نەژیابێت بێت و چۆن وا بە ئاسانی فێری عەرەبی بوەو ئەوهەموو حەدیسانەی پێغەمەری نوسێبێتەوە .بۆیە یەكەم سەرزەنشتی خۆیان دەكات و دووەم ئەوحەدیسانە بەراست نازانن كە لە دەمی ئەوانەوە بڵاو كراوەتەوە كەناوم هێناون . شێخێكی میسری دەلێت: ماوەی25 سال بەدواداچونم كردو لێكۆڵینەوەم كرد لە حەدیسەكانی بوخاریدا ، دوایی بۆم دەركەوت لە سەدا 97 ئەو حەدیسانەی بوخاری دورن لە ڕاستییەوە . بوخاری لە دوو لێدوانیدا دەڵێت :ئەگەر تۆ بۆ ماوەی 3 ڕۆژ زینا بكەی حەرام نییە و لە لێدوانەكەی تریدا دەڵێت : ئەگەر تۆ زینا لەگەڵ ژنێك بكەیت و كچێكت لێێ بوو ، بۆت هەیە كچەكەش لە خۆت مارە بكەی چونكە لە ئاوی حەرام بووە . لەسەر ئەوە خەڵكی بوخارا شاربەدەری ئەكەن . بەڵام ئەوەی سەیرە تا ئێستا حەدیسەكانی ئەو دوای حەدیسەكانی پێغەمەر دێن و حسابیان بۆ دەكرێت . ئەوەی ماوەتەوە لە كۆتایی ئەم بەشەدا بینوسم ئەمەیە : بە هەزاران كەس لە شەریعەت و فیقهی ئیسلامی و فەلسەفەی ئیسلامیدا بروانامەی دكتۆراو ماستەریان هێناوەو گومانم نییە بە سەدانیان حەدیسەكانی بوخاری و موسلیم و تورمزی و ئەبوهوڕەیڕەیان بۆ پاڵ پشتی نوسینەكانیان هێناونەوە وەكو سەرچاوە ، لەكاتێكدا ئەوحەدیسانە خۆیان سەرچاوەیان نییە . كەواتە ( المبنی علی الباطل هو باطل) . كەواتە هەموو ئەو بڕوانامەی دكتۆراو ماستەرانە هیچ بەهایەكی زانستیان نییە . تكایە چاوەڕوانی بەشی داهات و بكەن .