بەشی سێێەم و كۆتایی
ئایا ئایینی ئیسلام ئایینی ئاشتی و پێكەوە ژیانە؟
لە بەشی دووەمی ئەم باسەدا ئاماژەم بە دووجۆر ئایەت كرد ، بەشی یەكەمیان ئەو ئایەتانەن كە خوا داوا لە پێغەمەر دەكات زۆربەهێمنی و لەسەرخۆ مامەلە لەگەل خەڵك بكات كاتێك كەبانگەشە دەكات بۆ ئەوەی ئێمان بەخواو پێغەمەرەكەی بهێنن و قبوڵی ئایینی ئیسلام بكەن . بە پێی ئەو ئایەتانە خوای گەورە بەهیچ شێوەیەك ڕێگا بە پێغەمەر نادات توندو تیژی بەرامبەر بەوانە بەكار بهێنێت كە ئایینی ئیسلام قبوڵ ناكەن بڕوایان بە خواو پێغەمەری خوا نییە.
بەڵام لە بەشی دووەمی ئایەتەكاندا زۆر بە پێچەوانەوە ، خوا زۆر بە توڕەیی و ڕق و بێ بەزەییەوە بەرامبەر بە ئەوانە دەوەستێتەوە كە بروا بە خواو پێغەمەری خواو ئایینی ئیسلام ناهێنن. بە پێێ ئەو ئایەتانە خوای گەورە بە ئاشكرا فەرمان بە پێغەمەرو موسوڵمان دەكات ، ئەوانە بكوژن كە ئێمان بە خواو پێغەمەری خواو ئایینی ئیسلام و قورئان ناهێنن . ئاماژەشمان بەوە كرد بە هۆكاری ئەوجیاوازیەی ناوئایەتەكان ، زۆرن ئەوانەی گومانیان هەیە لەوەی كە قورئان فەرمودەی خوابێت و دەڵێن قورئان محمد خۆی دایناوەو بە پێی بەرژوەندی خۆشی ئایەتەكانیی داناوە . تا ئێرە دووبارەكردنەوەی بەشێ دووەمە بە مەبەستی وەبیرهێنانەوە .
ئەوانەی گومانیان لەسەر ڕاستی قورئان هەیە دەڵێن : بە وردی سەیركەن تا ئەوكاتەی محمد لە مەكە بووەو سەرەتای بانگەشەی بۆ ئیسلام دەست پێكردووە ، ڕێگای ئاشتی و هێمنانەو لەسەرخۆیی گرتۆتە بەر، هەڕەشەی لە كەس نەكردووەو بە زمانێكی زۆر نەرم لەگەڵ خەڵك دواوە و دەتوانین بڵێین ، جۆرێك لە پاڕانەوەو مامەحەمەیی بە قسەكانیەوە دیار بووە ، بۆ ئەوەی خەڵك بەدەمیەوە بچن و ئەوئایینە قبوڵ بكەن كە بانگەشەی بۆ ئەكات . ئەم نەرم ونیانەی محمد لە ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە خەڵكی زۆری لە گەڵ نەبووە ، كەم كەس بڕوایان پێ كردووە ، سوكایەتی زۆریان پێكردووە ، بۆیە هەستی بەلاوازی و بێكەسی و تەنیایی كردووەو ناچار بووە رێگای ئاشتی و هێمنانە بگرێتە بەر . بەڵام كاتێك محمد كۆچ دەكات بۆ مەدینەو خەڵكی زۆر بروای پێ دێنن و لە دەوری كۆدەبنەوەومحمدەی مەكە نامێنێت ودەچێتە بەرگێكی ترەوەو خۆی لێدەگۆرێت .
دوای ئەوەی نێوانی هۆزی ئەوس و خەزرەج باش دەكات و كێشەكانیان كۆتایی پێ دێنێت كە پێشتر ناكۆكی جۆراوجۆریان هەبووە ، پەلاماری جولەكەكانی مەدینە دەدات وزۆریان لێ دەكوژێت و دەربەدەریان دەكات وژنەكانیان دەكەن بە كۆیلەوئەوانەشی دەمێێنەوە ، ناچاریان دەكەن جزیە بدەن ، واتە سەرانە بدەن . باشە ئەوەی محمد لە مەدینە كردویەتی پێچەوانەی فەرمودەكانی خوا نین كە لە قورئاندا ئاماژەیان بۆكراوە؟.
كەواتە بە پێی ئەودوو شێوازی ئایەتانەی ناو قورئان بێت ، دەبێ ئەم ئایەتانە لە دووسەرچاوەی جیاوازلە یەكتریەوە وەرگیرابن ، یان دەبێ محمد بەناوی خواوە ئەم ئایەتانەی دانابێت ؟. باشە ئەگەر وانییە فەرموون بۆچونێكی ترم پێ بڵێن ؟. دوای ئەوەی جولەكەكانی ناو مەدینەی لەناو برد ، دەستی زیاتربەتاڵ دەبێت و ئەو چەكدارانەی لە دەوری كۆبونەوە كە ئەو كات پێان وتون ئەسحابە ، دەیان نێرێتە سەر خەڵكانی دەوروبەری مەدینەو ڕێگای ئەو كاروانە بازرگانیانەی لە مەكەوە بەرەو شام دەڕۆیشتن و ڕوتیان دەكردنەوە . كاتێك ئەو چەكدارانە دەسكەوت و تالانیان كەوتە بەردەست ئەوە دەنگدانەوەی گەورەی بە دوای خۆیدا هێناو تا دەهات ژمارەی چەكدارەكانی محمد لە زیادبوندابون .
ڕاستە محمد ئەمەی بەناوی ئایینی ئیسلامەوە دەكرد و ئەوانەشی لە دەوری محمد كۆدەبونەوە بەناوی ئیسلامەوە بوو ، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەندەی لەپێناوی تاڵانیدا بوو ،نێوەی ئەوە لە بیروباوەڕەوە نەبوو بەئیسلام . كاتێك تاڵانی دەستی پێكرد و دەسكەوت زۆر بوو ، محمد وتی پێنج یەكی ئەو تاڵانیە بۆ خواو پێغەمەری خواو خەڵكی فەقیر دەبێ وباقیاتەكەی لە نێوان موسڵومانەكان دابەش بكرێت . پرسیار ئەوەیە : باشە خوای گەورە پێغەمبەری ناردووە بۆناوخەڵك كە پەیامی خوایان پێ ڕاگەیەنێت بۆ ئەوەی بێنە سەر ڕێگای ڕاست ، یان بچێت خەڵك بكوژێت و ماڵ و حاڵیان تاڵان بكات و لەو تالانیەش بەشی خوا دانێت. باشە ئەی ناپرسن دەبێ ئەمە چۆن خوایەك بێت ؟. ئەگەر ئەو خوایە خاوەن و خالقی ئەم گەردونە بێت چ پێویستی بە بەشە تالانی هەیە ؟. ئەی چۆن قبوڵی دەكات محمد بیكاتە شەریكی خۆی لە تاوانێكی ئاوا گەورەدا ؟ . بەم بۆنەیەوە حەزرەتی عوسمان دەڵێت : قەسەم بەخوا ئەوخەڵكانەی بون بەئیسلام ئەوەندەی لە پێناوی تالانی و لەترسی دەمی شمشێر بوون ، نیوەی ئەوە لە بڕوایانەوە نەبووە بە ئیسلام . كەسێكی ئەمازیقی دەڵێت : ئەوانەی بەناوی ئیسلامەوە شەڕیان كردووە ، لە خۆشەویستی و لە پێناوی خودی ئاینی ئیسلامدا نەبووە ، بەڵكو تەنها لە پێناوی تالانی وكوشتنی خەڵك بۆ ئەوەی بیانكەن بە كۆیلەو كچانیش بە كەنیزەك بكەن بۆتێركردنی هەوەسە جنسییەكانیان . بۆیە لە پێناوی ئەوەدا هەمیشە خەڵكیان كوشتووە .
باشە ئەی نەتان بیستووە كە خەلیفەو فەرماندەكانی ئیسلام بە هەزاران كەنیزەكیان هەبووە . كاتێك سوپای بەناو ئیسلام هێرشی كردبێتە سەر هەر میللەتێك ، خۆ نەهاتون پێیان بڵێن : ئێمە هاتوین داواتان لێ دەكەین ، بڕوا بەخواو پێغەمەری خوا و قورئان وئاینی ئیسلام بهێنن و ئەگەر بەقسەیان نەكردن ، بە پێی فەرمودەی خوا بڵێن كەیفی خۆتانە ئەوە قبوڵ دەكەن یان نایكەن ، یەكسەر پەلاماریان داون پیاوەكانیان كوشتووەو ، ژنەكانیان كردون بە كەنیزەك و تاڵانیان كردون و لەو تاڵانیەش بەشی خوایان داناوە ، باشە ئێوە چۆن بیر دەكەنەوە لەوخوایە ؟. كاتێك لەشكری ئیسلام پەلاماری كوردستانیشیان داوە ، بەهەزاران كچیان كردووە بە كەنیزەك و بۆ خەلیفەو سەركردەكانیان بردون .
ئەوەی داعشە تیرۆریستەكان كردویانە ، دوو بارەكردنەوەی هەمان كردەوەی پێغەمەربوە . ئایا ئێوە ئەوە بە ڕاست ئەزانن ؟. كەواتە ئایینی ئیسلام لەسەر بنەمای كوشتن ، تالانی ، دەستبەسەراگرتنی كچان و ژنان سوكایەتی پێكردنیان گەشەی كردووە ، نەك بەهۆی ئەوەی ئایینی ئاشتی و پێكەوەژیان بووە . هەندێك دەڵێن : ئیسلام هەر ئایین نییە و نەخۆشییە ، نەخۆشی سەربڕین و تاڵانی وهەوەس بازییە . ئەمە لە كاتێكدایە دەلێن :ئیسلام ئایینی ئاشتی و تەبایی و پێكەوە ژیانی مرۆڤەكانە . باشە پێم بڵین : كام ئاشتی ، كام پێكەوە ژێان ، كام پێشكەوتن ؟. ئایینی ئیسلام لە ئێستادا بۆتە ئایدۆلۆجیایەك كە ڕابەرایەتی تیرۆرو كوشتن و نانەوەی ئاژاوەوماڵ وێرانی دەكات . وەرن پێم بڵێن لە چ وڵاتێكی ئیسلامیدا ، ئارامی و پێشكەوتن ئاشتی هەیە ؟. ئەفغانستان وەك نمونە ، ئێران ، یەمەن ، عێراق ، سوریا ، غەزە ، وڵاتانی خلیج وهەموو وڵاتانی ئیسلامی، بونەتە سەرچاوەی ئیرهاب و تیرورو شەرو ئاژاوەو دەربەدەری و ماڵ وێرانی . ڕێكخراوی ئیخوانی بەناوئیسلام ، یەكێكە لە ڕێكخراوە تیرۆریستە مەترسیدارەكان ، نەك بۆوڵاتانی غەیرە ئیسلامی ، بەڵكو بۆ خودی وڵاتانی ئیسلامی و ئێستا لە زۆر وڵاتی ئیسلامی قەدەغەكراوە . هیچ هاوڵاتیەكی وڵاتانی ئەوروپاتان دیوە بێتە وڵاتێكی ئیسلامی وداوای پەنابەرێتی بكات و لە خۆت بپرسە بۆچی ؟. ئەی هۆكاری كۆچی بەردەوامی موسوڵمانان بۆ وڵاتی كافران چییەو خۆت وەڵام بدەرەوە؟. كەواتە ئیسلام چ خۆشییەك و چ ئارامییەك چ ئاشتییەك و كوزەرانێكی خۆشی بۆفەراهەم كردووی كە شانازی پێوە بكەیت و خەڵكی لەسەر بكوژی ؟. وەرن بیر بكەنەوە ئەوەی ئێستا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگوزەرێت كە وەك ئاوی ناو مەنجەڵ دەكوڵێت وشوێنی ژیان نەماوە ، غەزە وەك نمونە . ئایا نازانن كە هۆكارەكەی حكومەتە ئیسلامییە شەڕانگێزو ڕێكخراوە ئیسلامییە توندڕەوەكان خۆیانن ؟.
ئەگەر كاریگەری ئایینی ئیسلام لە لەسەر گەلی كورد باس بكەم لەسەر ئاستی كوردستانی گەورە بەگشتی و باشوری كوردستان بە تایبەتی ، زۆر بە ڕونی و بە ئاشكرا كاریگەرییە نەرێنیەكانی ئاینی ئیسلام لە سەر كۆی كۆمەڵگەی كوردی ئەبینی كار گەیشتۆتە ئەوەی ئایینی ئیسلام كورد بوون لە بیر خەڵك بباتەوە . لە كاتێكدا هەموو ئەو وڵاتانەی كە كوردیان تێدایە خۆیان بە ڕابەرو خاوەنی ڕاستەقینەی ئایینی ئیسلام دەزانن وزۆرینەی هەرەزۆری گەلی كوردیش ئیسلامن وهیچ حەقێك بۆ كورد بەرەوا نابینن و بەردەوام لە ژێر ئاڵای ئیسلامدا كورد ئەنفال دەكە ن و دەیانكوژن ولەولاوەش دەلێن ،ئیسلام ئایینی ئاشتی وپێكەوە ژیانە .باشە كام ئاشتی وكام پێكەوە ژیان ؟.
بۆ نەگەبەتی تا ئێستاش زۆرینەی كورد نەك هەرشانازی بە ئیسلامبونی خۆیانەوە دەكەن ، بەڵكو خۆیان بەخاوەنی ڕاستەقینەی ئیسلام دەزانن و تانە لە وڵاتانیتر ئەدەن كە ئەوان لە ڕێگای ڕاستی ئیسلام لایان داوە. لە زۆر وڵاتی عەرەبی ئیسلامی ئیخوانی تیرۆرۆریست ، قەدەغەكراوە ، ئەوەتا لە هەرێمی كوردستان بەناوی یەكگرتوی ئیسلامییەوە لقێكی ئەو ڕێكخراوە تیرۆرریستییە بە ئاشكرا كار دەكەن ، ئەندامیان هەیە لە پەرلەمانی عێراق و هەرێمی كوردستان وەكو نوێنەری كورد ، لە كاتێكدا بە ئاشكرا پەیوەندیان بە دوژمنانی كوردەوە هەیە .ڕابەرەكەیان لە سلێمانییەوە هەڕەشە لەكوردانی سوریا -دەكات ودەڵێت دەبی هەسەدە چەك دانێت ، باشە كاری هەسەدە چ پەیوەندییەكی بەیەكگرتوی ئیسلامییەوە هەیە ، دەبێ بپرسین لە سەر داوای كێ ئەم هەڕەشەیە لەكوردانی سوریا دەكەن؟. ئێستا لە هەرێمی كوردستان چەندین حیزب و گروپی ئیسلامی جیاوازهەن كە هەر یەكەیان پەیوەندی تایبەتیان بەوڵاتێكی دوژمن بەكوردەوە هەیە . ئەوانە نەك توانیویانە ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی دەستەبەر بكەن ، هاتون كێشەو دوژمنایەتیان لەوناو موسوڵمانەكان خۆیان دروست كردووە ، خەریكە كەلتوری كوردیش لەناوبەرن .
سەرنج بدەن چ جیاوازییەكیان دروست كردووە لە شێوازی نوێژكردن ، تەڵقین دادانی سەرمردوان ، شێوازی لەبەركردنی جل وبەرگیشیان گۆرێوە . سەلەفیەكان شەرواڵی كورت لەبەر دەكەن سمێڵ ئەتاشن وڕیش دەهێڵنەوە، ژنان مانتۆ لەبەردەكەن و ناچاریان كردوون وەكو یاپراغ خۆیان بپێچنەوە ،بەڵام ئەوەتا پاشای سعودیە ئەو شوێنەی ماڵی خوای لێێە تازە لەم ڕۆژانەدا بریارێكی دەركردووە بە پێێ ئەوبڕیارە سەرپۆش و نیقاب ومانتۆ، ئیجباری نین و ئافرەت ئازادە چ بەرگێك دەپۆشێت .بەڵام یەكگرتوی ئیسلامی خولی تایبەت دەكاتەوە بۆ ئەوەی چۆن كچانی 7-8 ساڵ فێربكەن خۆیانڕەش پۆش بكەن . كەواتە ئەمانە لە بری ئەوەی ئاشتەوایی بكەن ، خەریكی نانەوەی ئاژاوەو دوو بەرەكین لەناو خودی موسوڵمانان خۆیاندا .
هەموو ئەو دەوڵەتانەی كوردیان تێدایە ، بەردەوام كورد دەچەوسێننەوە ، لەسەر موڵك و ماڵی خۆیان دەربەدەریان دەكەن ، وەكومرۆڤ سەیریان ناكەن ، بەلام ئەم حیزب و ڕێكخراوە ئیسلامیانە بەردەوام كاربۆ ئەوە دەكەن كە میللەتی كورد لەهەموو بەشەكانی كوردستان ببنە كۆیلەو خزمەتكاری ئەووڵاتانە . باشە ڕۆژێك لە ڕۆژان لە خۆت پرسیوە كەخوا پێغەمەرێك بە پەیامێكەوە بنێرێت بۆناو بەندەكانی خۆی بۆ ئەوەی بیان هێنێتە سەر ڕێگای ڕاستوخوا پەرستی و دوای چەند سألیك پێغەمبەرێكیتر بنێرێت بەپەیامكی ترەو بانگەشەی خەڵك بكات بۆ خوا پەرستی و ئەگەر شوێنكەوتانی پێغەمەرەكەی پێشوتر بڕوایان بەم پێغەمەرە نەكرد ،خوا ڕیگای دابێت ئەوانە بكوژن .كەواتە دەبێ خوا خۆی لە بری فەراهەم كردنی ئاشتەوایی ، خۆی ببێتە هۆكاری نانەوەی شەڕو ئاژاوە و پێكەوە ژیان . باشە هیچ عەقڵ ومەنتقێك ئەمە قبوڵ دەكات ؟. كەواتە لێكدانەوەو شروڤە كردنی بنەماكانی ئایینی ئیسلام لە لایەن كەسانی جۆراوجۆرەوەو بە شێوازی جیاوازلە یەكتری بۆ بەرژوەندی تایبەتی ، بۆتەهۆكاری ئەوەی 73 فیرقەو جەماعەت و ڕێڕەوی ئایینی جیاواز دروست ببن و لە ئەنجامدا ئەو بۆچونە جیاوازانە ببنە سەرچاوەی كێشەو ئاڵۆزی زۆر بۆ كۆمەڵگا و توندوتێژی بەردەوام ڕوبدات . كەواتە توندوو تیژیەكانی ناوئایینی ئیسلام ، لەخودی ئایینی ئیسلام خۆیەوە سەرچاوە دەگرێت هۆكاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئایینی ئیسلام بۆ مەبەستی بەرژوەندی تایبەتی لە لایەن زۆر گروپی جیاوازە و بە لێكدانەوەی جیاواز لە پێناوی گەیشتن بەدەسەڵات ودەسكەوتی تایبەتی ، نەك لە پێناوی خوادا .