بەناوبانگترین ماچ لەمێژوو

محەمەد خۆشناو
  2020-11-10   
ئەوەی لەنێوان مامۆستا و «١٢»قووتابیەکەی بەیەکتری دەبەستنەوە ، بریتی بوو لە ھاورێتی ، پێکەوە و لەگەل یەک دەیانخوارد و ، پێکەوە لە چیا و دۆلەکاندا دەسورانەوە و پەیامی خۆشەویستیان ھەلگرتبوو ، بەلام لەنێو ئەو قووتابیانەدا شەھوەی پارە دل و چاوی یەکێکیانی کوێر کرد بوو ، ئەویش یەھوزای ئەسخەربوتی بوو ، ئەو قووتابیەی مەسیح ، ناپاکی لە مامۆستاکەی کرد و ، مەسیحی تەسلیمی دوژمنانی کرد ، دوژمنانی ھەق و ناحەزانی راستی ، بە نرخێکی ھەرزان فرۆشتیە کاھینە یەھودیەکان ، ئەوانەی بە یارمەتی سەربازانی رۆمان ، ھەروەک دەلێن لە سالانی«٣٠یا٣٣»ی لەدایکبوندا و لەسەردەمی «بۆنتیوس بیلانس»ی حاکمی رۆمان دەستگیرایان کرد و پاشان لەخاچ- یاندا ، جا بۆ ئەوەی گەلەکۆمەکی شوێنکەوتوانی پێینەزانن ، بریاریاندا بەشەو لە تاریکایەکی ئەنگوستە چاودا لەو باخچەیەی کە ئەوی لێبوو کارەکە جێبەجێ بکەن .
لە ئینجیلی یۆحنا لە ئیسحاحی شێزدەمدا ھاتووە: مەسیح دەلێت ھەق ھەقە ، پێتان دەلێم یەکێک لە ئێوە تەسلیمم دەکات ، قووتابیەکان ھەر یەک تەماشای یەکتری دەکرد، واقیان ورمابوو کە ئەمە دەبێت لەگەل کامەیان بێت .
پیاوەکە لەسەر ئەوە رێککەوت کە ئەوەی ماچ دەکرێت ئەوە مامۆستایەکەیە ، بەمە ئەمە دەبێتە بەناوبانگترین ماچ لە مێژوو ، ماچی یەھوزا لە مەسیح ، لەگەل ئەوەی کە یەھوزا پەشیمان بووەوە و پارەکەی فرەدا و خۆی ھەلواسی ، بەلام ئەو ماچە بووە رەمزی خیانەت و ناپاکی.
چەندە زۆرن ئەو ماچانەی لە ژیانماندا بە ماچەکەی یەھوزا دەچن ، ئێمە لەسەردەمێکداین غەدر و ناپاکی و تەمەلق و دوروویی لە تەشەنەسەندن دایە و، دۆستایەتی کز بووە و چەند زۆر بوونە ئەو ماچانەی لە مامۆستاکان دەکرێت ، زۆرن ئەو ماچانەی لە ھەناسەیەکی ژەھراویەوە مێشکی دەیان گەنجی ئەو کوردستانەیان بە بیری تاریکی و ژاراوی تیرۆرستی ئاودا  و فرێیاندایە ناو ئەو کۆمەلگایە ، یا ئەو ماچانەی بە ئەنقەست گەنجان بێھیوا دەکەن و روحی مەعنەویان لاواز دەکەن و دەیانبەن بەرەو وێستگەی شکست و بێئومیدی بە ئایندە و نەوەیەکی بێ ئینتیما و پر لە رق و کینە.
یا ماچی ئەو دووروانەی خۆیەن مەلاس داوە لە دەورووبەری بەرپرسە گەورەکان ، خەراپەکانیان دەرازێننەوە  و بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئامادەی ھەموو شتێکن ، نیفاقی ئەوانە لە بەرژەوەندی کەسیدایە ، لەوانەیە بە نانخواردنێک بەرژەوەندیان بێتەدی ، ئامادەن بۆ سەرخستنی بەرژەوەندیەکەیان ئاگرێکی گەورەی دووبەرەکی بەرپا بکەن ، ئەمانە پەتی خۆیان بەسەر ھەموو پەتەکان دەھاوێژن و پاز دەدەن و سەمادەکەن لەسەر ھەموو پەتەکان بۆ سوود وەرگرتن لە بەرژەوەندی ھەمووان ، لەسەر دەستی ئەمانە دەیان ئیمپراتۆر و ولات رووخان.
ئێمە ئێستا لە ھەموو کات زیاتر پێویستیما بە ماچی خۆشەویستی و نێوچاوان و ماچی دل و دەروونی پاک و ئازادی بۆ خاکی نیشتیمان و ، ماچی باوەش لەیەکتری کردن و بەخۆداچوونەوە ھەیە ، کە رووخساری دەیان گەل و ولاتی گۆری.
مرۆڤی بەخشش ماچی زۆرمان پێدەبەخشێت یا ئەو مرۆڤە بەلێنی وەھمی دەدات کە جێگەی باوەر نیە ، ماچەکەی بە ماچی یەھوزا دەچێت ، ماچی لەخشتەبردن و غەدر.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×