بە چەند خوولەکێک، کەسێک بکوژەو خێزانێک وێرانکە

محەمەد خۆشناو
  2020-11-24   
لە چەشنی زاراوەی بەناوبانگی پاش مۆدیرنیزم «ما بعد الحداثة» ، ئەوە چەند سالێکە گوێمان لە زاراوەیەکی لەو چەشنە بووە ، ئەویش - پاشدرۆ-«ما بعد الكذب» و زاراوەیەکی تریش پەیدا بووە، ئەویش ، پاش راستی ،«ما بعد الحقیقة»...ئێمە قسە لەسەر - پاشدرۆ- دەکەین ، کە ئاماژەیەکە بۆ ئەو درۆیەی ، لەم دوایانەدا لەلایەن سیاسەتمەدارانەوە بلاوبۆتەوە و ئەمسەر و ئەوسەری دونیا دەکات ، ھەروەھا باسی «پروپاگەندەی رەش» یش دەکەین کە ئەویش بەشێوەیەکی بەربلاو لە ھەلکشاندایە... باسی ئەو درۆیانە ناکەین کە ئازار نادات یا ھیوایەک دەداتە نەخۆش و لێقەوماو.

 
نکۆلی ناکرێت کە ھەر لەو کاتەی مرۆڤ ھاتۆتە سەر ئەم دونیایە ، درۆ ھەبووە، بەلام ئەوەی نوێیە ئەوەیە ، کە درۆ و پروپاگەندە بۆتە کارێکی بەربلاو و، راستیش وەکو پشیلەیەکی رەش لە ژوورێکی تاریکی ئەنگوستە چاودایە و، پشیلەکە بوونی نیە ، پروپاگەندەی رەش و دوروویی و درۆ بۆتە پەتایەکی ترسناک لەنێوماندا بلاوبۆتەوە ، ئێستا ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین ، زۆرجاران راست و ھەلە تێکەلاو دەبێت ، ترسناکیەکە ئەوەیە ، کە بەتەواوی نازانیت کامە « راستە»... کامە« ھەلەیە» ، بۆ نموونە: بەکارھێنەرانی فیس بووک و راگەیاندنی کۆمەلایەتی لە ئەنتەرنێت ، واقیان لەوە ورماوە ، کە ھەوال یان زانیاری ، لەوانەیە ھەلگری دوو ئەگەر بێت ، چونکە دەشێت دەستکاری و گەمەی تێدا کرابێت و، راست بێت ، ئەدی کوا راستیەکە؟ کەس نازانێت.

 
ئێستا ئێمە لەسەردەمی« پاش راستی» داین یان بلێین : راستیک کە راستی نیە ، ھاولاتی ئاسایی- یش سەری لێشێواوە و، وایان لێکردووە کە گومان لە ھەموو شتێک بکات ... ئێستا تۆ لەبەردەم راستیەکی ، کە راستی نیە؟

 
جا تۆ گەر دەتەوێت کەسێک بکوژیت، تەقەی لێمەکە ، درۆیەک یا پروپاگەندەیەکی بۆ ھەلبەستە و ، لە ئەنتەرنێت بەشێوەیەکی جوان سینارست و دەرھێنانێکی رێک و پێکی بۆ بکە... دەتوانیت میللەتێکیش بکوژیت ، ھەندێکیان چەکدار بکە بە درۆ و پروپاگەندە و، رێگەشیان بۆ والا بکە بۆ نارەزایی و تووندوتیژی و ھەلگەرانەوە ، بزانە چۆن ولاتت بۆ سەرەوژێر دەکەن و، رەورەوەی ژیان تێکدەدەن ، شەری تەقلیدی بە سەرباز و چەک و موشەک و زرێپۆش بەرێوە دەچێت ، بەلام شەری نوێ ، چەکەکەی جادوگەرانە و نەرم و سەرنج راکێشە ، ئەو چەکە بە مۆبایل و لاب تۆپ و کۆمپیوتەر ھەلدەگیرسێت ، رۆشنبیری ئەنتەرنێت ، بۆتە باوکی روحی ، کە کاریگەریەکەی لە کاریگەری مال و قووتابخانە خیاترە ، لەو شەرەدا ویژدان نامێنێت ، درندەکان ھەلدەستنەوە و، دروشمەکەیان« درۆبکە ، درۆبکە ، درۆبکە ، ھەتا پێت بروا دەکەن» ئەم ووتەیەی « گۆبلز» ی بەرپرسی ئامێری راگەیاندنی « ھیتلر» بوو ، بەداخەوە دوای«٧٥» سال ئەم ووتەیە کەریگەری ھەر ماوە ، لەمیانی فرەدانی درۆیەک لێرەو لەوێ ، دواجار درۆکە دەبەنە ئەنتەرنێت ، چەندان سایت و پێگەی پێدەکرێت ، ھەر ھەمان درۆ دەھێنرێتەوە سەر دەزگاکانی راگەیاندن ، تا دەیکەنە راستی!! 

 
ئیستا تۆ دەتوانیت بێ تەقە کەسایەتیەکی گشتی بە بلاوکردنەوەی« پروپاگەندەی رەش» لەسەری بیکوژیت ... کەسایەتیە گشتیەکە وا دەیان سالە ئابروێکی جوانی بۆ خۆی ومال و مندالی دروستکردووە ، تۆ دێیت بە چەند خوولەکێک ئابروەکەی تێکوپێک دەدەیت و، شتێکی وای بۆ دروست دەکەیت کە تەدمیری خۆی و خێزانی دەکەیت و، ناچاری دەکەیت سەرھەلگرێت و واز لەو ولاتە بێنی کە لێی ژیاوە.

 
بەداخەوە لەناو کۆمەلگەی ئێمەدا ، توانای باوەر پێکردنی ئابرووبردن زۆر بەھێزترە لە پابەندبوون بە رێسای ئەخلاقی وپرنسیبە ئایینی و مرۆییەکان ... تشرشل دەلێت: «بەر لەوەی راستی جلەکان لەبەر بکات ، درۆ دەگاتە نیوەی جیھان »، ... درۆ لەو سەردەمەدا بەرگی راستی لەبەر کردووە ، ھاولاتی خستراوەتە بەردەم راستیەک کە راست نیە ، بەمە ھاولاتی متمانەی بە ھیچ شتێک یا زانیاریەک یا ھەوالێکی بلاوکراوە نامێنێت ، ئەم نەبوونی متمانەیە بێئومێدی لەناو سایکۆلوجیەتی تاکەکان دروستدەکات و، دۆخێکی خراپ دەخولقێت.

 
لە ھەموو شوێنێکی ئەم دونیایە ، بەختەوەر و توورەبوون ھەیە ، کە لە ولاتێک بۆ ولاتێکی دەگۆرێت، ئەوەی لە ناعەدالەتی و خەراپی گوزەران و ستەمکردن و گەندەلی توورەیە ھەقە ، من باسی توورەیی « رەش»ی تاریکی شەو و رۆژی تیرۆرستانی توورە ناکەم ، بەلکە توورەیی گوماناوی و دووروویی درۆزنانەی کەسانێک دەکەم ، کە بە ھەلرشتنی فرمێسکی تیمساحانەیان ، گوایە خەمخۆری ئێش و ئازاری گەلەکەیانن ، ئا بەم نیفاقەیان ترسناکی گەورەی دابەشبوون و لێکترازان و پەرتەوازەیی دروستدەکەن ، چەند رۆژێک لەمەوبەر دروشمێکم خوێندەوە کە دەلێت « راوەستە ، چی دیکە گەمژەکان بەناوبانگ مەکە» کە لە ئەمەریکا و کەنەدا و ئەوروپا ئوسترالیا بلاوبووەوە ، مەبەستی ئەوانەی راگەیاندن و شۆشیالمیدیا دەقۆزنەوە بۆ بلاوکردنەوەی « پروپاگەندەی رەش» خۆشیان دەکەنە قەدیس و فریادرەس.

 
«نیتشە»ی فەیلەسوفی ئەلمانی دەلێت: ھیچ و پوچەکان پێویستیان بە درۆ ھەیە ، ئەمە یەکیکە لە مەرجەکانی مانەوەیان.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×