کەسێکی بەهرەدار ، بەلام مرۆڤێکی سەخیفە

محەمەد خۆشناو
  2021-02-27   
هەندێک لە کەسانی نوخبەی رۆشنبیری کۆمەلگا ، بەجیاوازی پیشەکانیانەوە ، زۆر سەرکەوتوون و، هەندێک لەو دەستبژێرانە ئەوەندە بەهرەدارن کە داهێنان لە کارەکانیان دەکەن ، کە گوێت لە قسەکانیان دەبێت ، یا بەرهەمەکانیان دەبینیت یا دەیخوێنیتەوە ، بەدەست خۆت نیە خۆشت دەوێن ، بەلام کە هەندێک شتیان لەسەر باسدەکرێت یا لێیان نزیک دەبیتەوە ، رەفتاری چروک و قێزەوەنانەی وا لەچەشنی پردانی سێکسی و نیفاق و درۆ و راپۆرت نووسین لەسەر ئەم و ئەو- یان لێدەبیستی یا دەبینی ، لەبەرچاوت دەکەون و ، بۆت دەردەکەوێت کە کەلێنێکی گەورە لەنێوان وێنەی کەسە رۆشنبیرە خۆشەویستەکە و ، راستی هەیە... هەموو کەسێک لەو دەستبژێرە بەهرەمەندە ، مرۆڤێکی نەجیبزادە و رەسەن و رەفتار دروست نیە ، بەرهەمەکانیان لووتکەی جوانی و مرۆڤایەتی و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و مافی ژنە ، بەلام کە هەندێک شتیان لەسەر دەبیستی یا لێیان نزیک دەبیتەوە ، «دۆزەخ»ێکن دەبیت لێیان هەلبێیت و ، بێزت لەخۆت دەبێتەوە وەک مرۆڤ...بەلام ئەوەشت بۆ روون دەبێتەوە ، کە بەرهەمەکانیان شتێکە و ، هەقیقەتی ئەوانە شتێکی ترە.
بۆ هەلسەنگاندنی بەهرەمەند یا داهێنەر ، پێویستە مرۆڤ و هونەرمەند لێکجودابکرێنەوە...تاوانی وا هەیە کە بە پێشکەوتن ناکەوێت ، هەروەها بە مردنی داهێنەرەکەش کۆتایی نایەت ، بۆ نموونە:« پاپلۆ نیرۆدا» ی شاعێری گەورەی تشیلی ، کە« گابرایل گارسیا مارکیز» بە گەورەترین شاعێری سەدەی بیستەم بە هەموو زمانەکانی دانا ، لە سالی«٢٠٠١»دا پەرلەمانی تشیلی پرۆژە یاسای ناونانی فرۆکەخانەی« سانتیاگۆ»ی پایەتەختی تشیلی بە ناوی پاپلۆ نیرۆدا پەسندکرد ، بەلام رێکخراوەکانی ئافرەتان ئەمە چارەمین جارە و «٢٠» سال زیاترە زۆر بەتووندی رەتیدەکەنەوە کە بەناوی ئەو بنرێت ، چونکە تاوانی بەرانبەر مافی ژن کردووە ، هەتا کچەکەی کە بە نەخۆشی لەدایک بووبو ئامادەی تەرمی باوکی نەبوو ، «نیرۆدا» دوای مردنی لە یادەوەریەکانیدا ، دان بەوە دەنێت ، کە کاتێک دبلۆماتکار بووە لە سریلانکا دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر ئەو کچە سریلانکیەی کە خزمەتکاری بووە و ، کچەکە مومارەسەی سێکسی لەگەلیدا رەتکردۆتەور ، بەلام نیرۆدا بەتۆپزی ناچاریکردووە مومارەسەکەی لەگەلیدا کردووە.... نیرۆدا خەلاتی نۆبلی بەدەستهێنا ، دادوەرانی خەلاتەکە تەجاوزی تاوانەکایان کرد ، بەلام ئافرەتانی تشیلی لێی خۆش نەبوون.
« رۆمان بولانسکی» دەرهێنەری ناوداری فەرەنسی بە نەژاد پۆلەندی ، کە ئێستا تەمەنی«٨٨» سالە و ، ئیستاش پێگەی لەسەر شاشە و ڤیستیڤالەکاندا هەیە ، لە فیلمی ئەم داویەیدا«جاکیوز» بە خەلاتی لێژنەی گەورەی دادوەری لە ڤیستیڤالی« ڤینیسیا» سەرکەوت ، ئەو خانمەی کە سەرۆکی لیژنەی دادوەری بوو ، رایگەیاند کە« ئەو» چەپلەی بۆ لێنادات بۆ بردنەوەی خەلاتەکە ، بەلام رێگەی ئەوەشی لێناگرێت کە دەنگی پێنەدات ، واتە خانمەکە وەک مرۆڤ رەتیکردەوە ، بەلام وەک هونەرمەند نەیتوانی رەتیکاتەوە.
جێی باسە« بولانسکی» لەلایەن دادگاوە داواکراوە و ، ناتوانێت بگەرێتەور ئەمەریکا ، چونکە تاوانبارە بەوەی کە «٤١» سال لەمەوبەر دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر مێردمندالێکی بێسەرپەرشتیار و ، هەر کاتێکیش لە هەندێک ڤیستیڤالەکان ناوی بۆ رێزلێنان تەرح دەکرێت ، زۆربەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەیکەنە هەلا و ، عادەتەن رێزلێنانەکە دەکێشنەوە.
جا کاتێک تۆ هەندێک لەو کەسایەتیانە ، کە لە دوورەوە وەک قەدیسێک سەیرت دەکرد و ، خۆت پێیان دەناساندن و لێیان نزیک دەبوویەوە ، لەبەرچاوت دەکەوت و ، پەشیمانی لەوەی کە ئەوت ناسیووە، بەلام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت ، کە سەرسام نەبیت بە بەرهەماکانیان و ، لێیان دابرێیت و ، لەزۆربەی جاردا ژیانی هونەرمەند یا شاعێر.. هتد پەیوەندی بە هونەرەکەیەوە نیە.
لەوانەیە خەلک لێبووردن لە هەندێک هەلەی شەخسی ، وەک خواردنی موخەدەرات و، هەتا ساختەکردنیش هەبێت ، بەلام تاوانەکانی دەستدرێژی سێکسی و کوشتن و خیانەتکردن لە نیشتیمان ، ئەمانە هاتا دوای مردنیش لە کۆل ئەنجامدەرانی نابێتەوە ، ئەمەیە ئازاری قەبر.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×