هاورەگەزەکان جێی زگپێسووتانن

محەمەد خۆشناو
  2021-04-03   
لەم چەند رۆژەی رابردوودا ، هەوالێک بلاوبووەوە ، کە هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی ، لەسەر داوای هاولاتیان ژمارەیەک هاورەگەزیان دەستگیر کردووە.


لەراستیدا من وەکو بوونەوەرێکی قێزەوەنی بەدفەر سەیری هاورەگەزم دەکرد ، تەنها لە تەلەفزیۆن ئەمانەم بینیوە و کە دەمدیتن یەکسەر لەسەرکەنالەکەم لادەدا ، وابزانم ئیدارەکەی« بەیدن» ی سەرۆکی ئەمەریکا دوو هاورەگەزی تێدایە ، کە دوو پۆستی گەورەیان هەیە.

زۆر مەراقم بوو کە بزانم ، هۆکار چیە کە ئەمانە دەبنە هاورەگەز و لە هەندێک ولاتانی ئەوروپی رێگە بە هاورەگەزەکان دەدرێت هاورەگەزی بکەن؟! دەیان سەرچاوەم لەسەر خوێندنەوە ، هەمیشە دەگەرام کە ئەمانە بۆ وان!


ئەم جۆرە کاسانە لەناو کۆمەلگەی کوردستانی و عەرەبی و ئێران-یش هەن ، بەلام ناوێرن خۆیان ئاشکرا بکەن لە ترسی کوشتن یا ئابرووبردن ، کە دواجار ناچار دەبن خۆیان  بکوژن ، تارادەیەک تورکیا و تونس باشترە.


مانگێک لەمەوبەر ، پزیشکێکی برادەر کە کەسێکی رۆشنفکرە بە تەفاسیل ، هۆکاری هاورەگەزی بۆ باسکردم ، کە پووختەکەی ئەوەیە:

کە ئەمە لە خەلەلێک لە تێکچوونی هاوسەنگی هۆرمۆنیەوە هاتووە ، ئەم کارە خەتای ئەوانی تێدا نیە ، بە پێچەوانەوە ئەم جیاوازیەیان بەرادەیەکی زۆر خەمی پێدەخۆن و ئازاریان دەدات.


ئەمە فیلمێکی زانایەکی هاورەگەزی بیرهێنامەوە ، کە لە تەلەفزیۆن بینیم کە ئەمە پووختەکەیەتی: لەسەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا ، حکومەتی بەریتانیا ، کۆمەلێک زانا بانگ دەکات ، بۆ دروستکردنی ئامێرێک بۆ کردنەوەی کۆدی ئیتسالاتی ئەلمانیا ، چەند مانگێک خەریک دەبن ناتوانن ئامێرەکە دابهێنن ، تەنها یەک مانگیان لەبەردەمدا دەمێنێت بۆ دروستکردنی ئامێرەکە ، هەموو زاناکان پاشەکشە دەکەن و بێئومێد دەبن ، بەلام «تو رینگ»ی زانای ماتماتیکی ئینگلیزی توانی بە یەک مانگ ئامێرەکە دروستبکات ، ئامێرەکە دەزگایەکی ئاسنینی گەورە بوو وەکو چابخانە ، لە رووی پێشەوەی کۆمەلێک بەکرە دەسورانەوە بۆ کردنەوەی کۆدی ئیتسالاتی ئەلمانی ، ئەو ئامێرە ناوی«ئینگاما» ، لەبەختی ئەو زانایە هاورەگەز بوو ، ئەو کات هاورەگەزەکان هیچ مافیان نەبوە ، زانای ناوبراو لەکاتی خۆیدا لەسەر ریسوایەکی بەهەلا دەستگیرکرا ، بریاری دادگا ئەوە بوو ، یان بگیرێت و بخرێتە بەندینخانەوە ، یا ئەوەتا بۆ ماوەی سالێک لەژێر چارەسەردا بێت بۆ ئەوەی لە ماوەی ئەو سالەدا دەرزی ئەو هارمۆنە وەربگرێت بۆ زیندووکردنەوە و بەجۆشکردنی نێرایەتە هەلاتوەکەی ، زاناکە چارەسەرەکەی هەلبژارد لەجیاتی بەندینخانە و ، بە خەمۆکیەوە لە مالەکەی گۆشەگیر بوو و ، دەرنەدەچوو ، بەردەوام خەریکی لێکۆلینەوەکانی بوو  و ، لەکاتی هەولدان بۆ دۆزیەنەوەی کۆدا ، کچێک کە هەر لەو تیمەی لەگەلیدا کاری دەکرد ، حەزی لە زاناکە دەکرد ، بۆ ئەوەی هاورەگەزیەکەی ئاشکرا نەبێت مارەی کرد ، بەلام دوایی ئیعترافی بۆ کچەکە کردو و ، کچەکە بە توورەیەوە بەجێیهێشت.

پاش ماوەیەک کچەکە زانی زاناکە لە مال خۆی گۆشەگیر کردووە ، چووە کنی و ، دۆخی پاشەکشە و خەمۆکی لە زاناکە بینی و ، هاوسۆز بوو لەگەلی ، دەیویست مەعەنەویاتی بەرز بکاتەوە و پێی گووت: ئێستا من لە وێستگەی شەمەندەفەری ئەو گوندەوە دێم بۆ لات ، خودی ئەو گوندە دەبا ئیمرۆ نەمابا ، ئەگەر ئەو بەشداریە زانستیەی تۆ نەبا ، لە بوون نەدەما ئەگەر تۆ نەبای بە داهێنانی ئەو ئامێرە ، کچەکە پێی گووت: ئەو کەسەی پلیتی شەمەندەفەرەکەی دامێ ، ئەگەر  بەشدایە زانستیەکەی تۆ نەبا ،  دەبا لە ریزی مردوان دابا ، لەدواجار کچەکە بە گەشبینی و زەردەخەنەوە جێیهێشت و گەرایەوە ، پاشان زاناکە بە جدیتر و حەماسەوە بەردەوام بوو لە بەرهەم و لێکۆلینەوەکانی ، پاشان دوای ئەو ماوەیە دوای دوو سال بەخۆکوشتن مرد ، دوای مردنی بە چەندین سال « ئیلیزابیس» ی شاژنی بەریتانیا لێبووردنی پێبەخشی و ، دانی بەوە نا ، کە ئەگەر ئەو پیاوە نەبا ، جەنگی جیهانی دووەم بۆ دوو سالی دیکەش بەردەوام دەبوو و ، ئەوساش چواردە ملیۆن کەس لەناو دەچوون.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×