دینداری لەرێگەی دەنگی گەورەی بلنگۆکانەوە

محەمەد خۆشناو
  2021-06-06   
رۆژی«٢٣» ی مانگی رابردوو «عبداللگیف الشیخ»ی وەزیری کاروباری ئیسلامی سعودیە ، بریاریدا کە مایکرۆفۆنی دەنگ لە مزگەوتەکاندا تەنها بۆ بانگدان و نوێژکردن! بەلکە وایکرد کە بەرزکردنەوەی دەنگ تەجاوزی پلەیەکی دیاریکراو نەکات ، کە بریارەکە دایناوە ، بۆ ئەوەی خەلک بێزار نەکات!
ئەم بریارە لە ولاتێکی موقەدەس لە لایەن موسولمانانەوە بە پشت بەستن بە هێنانەوەی شەرع دەرچووە ، ئەم بریارە رێزە بۆ عەقل ، نوێژ ، رێزە لە قورئان و بانگدان و رێزە بۆ مرۆڤ.
ئێمە لە هەرێمی کوردستان پێویستیمان بە بریارێکی لەو شێوە هەیە ، کە پشت بەهەمان شەرعەوە ببەستێت ، چونکە ئەو دیاردەی دەنگی بەرز و گەورە لەکن ئیمەش و لە مایکرۆفۆنی مزگەوتەکانی ئێمەشەوە دێن و هەیە ، وەرە لەکاتی رۆژی هەینی بەناو بازاردا برۆ ، لەبەر تێکقژقژانی دەنگی مایکرۆفۆنەکان ئاگات لەهیچ نابێت و ، دەنگەکان وا تێکەلاودەبن هیچی لێتێناگەیت و ، کەسیش ئەو دەنگانەی کە لە میکرۆفۆنەکانەوە دەردەچن لەیەکتری جیاناکەیتەوە ، هەریەک لە ئاوازێک دەخوێنیت ، دینداری لەرێگەی بلندگۆوە بەدەنگی گەورە نیە ، نوێژی هەینی بۆ ئەوانەیە کە لە مزگەوتن ، نەک بۆ ئەوانەی دەرەوە ، ئیمامی نۆێژکردن بۆ ئەوانەیە کە لەپشتیەوە نوێژ دەکەن ، نەک بۆ ئەو خەلکانەی کە لە شەقامەکانن!...ئەوەی ئێمە دەمانەوێت بریتیە لە بوونی دەنگێکی جوان کە دزە بکاتە ناو روح و ، ئەزیەتی گوێگر نەدات!...هەندێک جار گوێم لێبووە ، دەلێن فلان مەلای مزگەفت دەنگێکی جوان و ئارامی هەیە و ، بانگێکی نەرم و خۆش بۆ دل و دەروون رادەدێریت ، وەک ئەوەی گوێمان لە ئاوازی شمشالێکی خۆش بیت ، بانگخوازی واش هەیە ، دەنگی هەندە ناخۆش و گەورەیە ، لە دەنگەکەی هەلدێیت و گوێی لێراناگریت ، ئەوجا جاری واش هەیە ، لە هەندێک مزگەوتدا مایکرۆفۆنەکانیان بۆ کرێکاری مزگەفتەکە و خۆبەخشەکان جێهێشتووە.
تراژیدیاکە لەوەدایە ، کە هەندێک مزگەوت هەر بەبانگدان ناوەستن ، بگرە هەندە زێدە شاد و دلخۆشن بەو مایکرۆفۆنانەوە ، بەجۆرێک نوێژێکی تەواو و راستەوخۆ لە هەوا بەخش دەکەن.
دیاردەی دەنگی گەورە هەر لە مایکرۆفۆنەکانەوە نیە ، بەلکە لەوە فراوانتر ، هاوارکردن و قیژاندن بۆتە دراوێکی ئالوگۆر کە ئالوگۆری پێوە دەکریت...جاری وا هەیە لە شوێنیک بە ئارامی دانیشتووی ، لەهیکران هۆرنێک وەکو بۆمب بە گوێتدا دەتەقێننەوە ، یا لەسەر شۆستەدا دەرۆی و خەیالت رۆیشتووە ، بە هۆرنی زۆر و گەورەی قەلسی بووک گواستنەوە بەئاگا دیتەوە.
ناخۆشترین کاری بە ژاوەژاو رۆژی هەینی یە ،  ئەمەش کاتێک دەنگی مایکرۆفۆنەکان لە مزگەوتەکان لەکاتی نوێژی هەینیدا تێکەل بە یەکتری دەبن ، ئایا مەبەست لەو ژاوەژاوە ووریاکردنەوەی ئادەمیزادە بۆ رۆژی قیامەت!؟
بەکورتیەکەی ئێمە لەوپەری سەردەمی ژاوەژا و هاوارکردندا دەژین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×