دینگ شیاو پینگ

محەمەد خۆشناو
  2021-06-12   
جاری وا هەیە ، پیاوێک پەیدا دەبێت ، دەبێتە هۆکاری رزگارکردنی ملیۆنەها کەس ، ئەم پیاوە چی پێ بلێین! پێغەمبەر ، خۆ پێویست نیە یەکێک ئاینێک بێنێت بۆ ئەوەی پێی بلێن پێغەمبەر ، «دینگ شیاو پینگ» ئەندازیاری بووژانەوەی چین ، پێغەمبەرێک بوو هات کێشوەرێکی بووژاندەوە و ملیۆنەها کەسی رزگار کرد و چینی گەیاندە دووەم زلهێزی ئابووری جیهان.
ئەم پیاوە توانایەکی گەورەی کارگێری و ئابووری هەبوو ، ئەمە چیکرد ، تا دەست و بازووی ئەژدیهای گەیاندە هەموو جیهان؟!
دینگ شیاو پینگ جێگری «ماو تسی تۆنگ»ی سەرەک کۆماری چین بوو ، لەسەردەمی«ماو»دا لەسەروی چل ملیۆن کەس لەبرسان مردن ، «پینگ» ئەو برسێتی و قاتووقریەی بەچاوی خۆی بینی و ، خۆشی قوربانیەکی «شۆرشی رۆشنبیری» بوو کە«ماو» دژی ئەندامانی« شۆرشی چەواشە» بەرپای کرد و ، ئەو پیاوە چەندین سال لەبەندینخانە بوو ، نکۆلی ناکرێت کە «ماو» بەنیەتێکی باش کاری دەکرد ، بەلام ئەوە هاورێیانی هەرێمەکان بوون راپۆرتی هەلەیان دەدا «ماو» و ولاتیان بەرەو وێرانەیی برد ، سەرباری هەموو ئەمانە ، «ماو» دامەزرێنەری چینی نوێیە و رەمزی چینە کە وێنەی لەسەر دراوی چینی دانراوە.
کاتێک لە سالی«١٩٧٦» «ماو» مرد ، «دینگ شیاو پینگ» هاتە شوێنی و ، دەستیکرد بە مراجەعەکردنی هەلە و کەموکوریەکانی «ماو»  ، بە چاکسازی ناوەخۆ و کرانەوە بەروەرووی دەرەوە دەستیپێکرد ، بە هەموو ئەو ئامراز و شێوازانەی کە«ماو» گرتبوونیەبەر داچووەوە و ، دەستیکرد بە گۆرانکاری لەناو حزب و ، بریاریدا کە ئیدارەدانی ئابووری چینی لەمیانی دامەزراوەکانی  حزب و حکومەت بە پرنسیپی سەرمایەداری«ئابووری بازار + راکێشانی وەبەرهێنانی دەرەوە» بێت و ، ئیدارەدانی ژیانی سیاسیش کۆمۆنیستی بێت و ، دەستووری نوێی پەسندکرد و ، بیروبۆچوونە کۆنەکان کە لەنێو کۆمەلگەی چینیدا جێگیر و سابت بوون گۆری.
ئەو پیاوە لە تەمەنی حەفتا سالیدا دەستیکرد بە بووژانەوەی چین ، لە سالی«١٩٧٨» دا سەردانی «سەنگاپورا»ی کرد و ، بە «لی کوان یو»ی دامەزرێنەری سەنگاپورای گووت: چۆن ئەم ولاتی میشوولە و چلپاوەتان گەیاندە ئەوەی ئێستا ، سەرۆکی ملیارێک و سێ سەد ملیۆن کەس شەرمی نەکرد داوای لەسەرۆکی ئەو ولاتە بچووکە کرد ، کە یارمەتی بدات و ، ئەزموونی سەنگاپورا بگوازێتەوە چین.
سالی«١٩٧٩ » سەردانی ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد و ، پەیوەندی ولاتەکەی لەگەل واشنتۆن گەراندەوە و ، چینی لە گۆشەگیری نێودەولەتی دەرچوواند و ، لە سالی«١٩٩٧» بە دانوستاندێکی سەرکەوتوو لەگەل بەریتانیەکاندا ، خەونی هاولاتیانی خۆی بە گەراندنەوەی«هۆنگ کۆنگ» بۆ باوەشی چین هێنادی ، بێ ئەوەی هێنانەدی ئەم خەونە بەچاوی خۆی ببینێت!
لەو تەمەنەدا چۆن مرۆڤ بەو پیاوە سەری سەرسام نەبێت ، سەرسام بوون لە نیشانەکانی گەنجێتیە ، کەسان هەن بە خودی خۆی سەرسامە ، ئەمە نیشانەی لەخۆبایی بوونە.
لە گرمەی جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازی و بووژانەوەدا ، «پینگ» بەربەستێکی هاتە بەردەمی ، کە رێگر بوو لەبەردەم هێنانەدی خەونەکانی ، ئەویش ئەوە بوو لە مانگی نیسانی «١٩٨٩» دا خۆپیشاندانێکی کرێکاران و قووتابیان ، لەچەشنی بەهاری عەرەبی لە بەکین سەریهەلدا کە ناسراو بوو بە نارەزاییەکانی«تیانامین- گۆرەپانی ئاسمانی» ، ئەو پیاوە رێگەی بەو خۆپیشاندانی نەدا ، لە«٦/٤» ی هەمان سال بە دەبابە لێیدان و خۆپیشاندانەکەی سەرکووتکرد و «٢٤١» کەس کوژران ، ناوبراو ئەمەی بە بژاردەیەکی بەسیت دانا بەرانبەر ئەوەی کە هەموو ولات ببێتە قوربانی ئەم نارەزاییانە و ، توانی چارەنووسی ملیارێک و سێ سەد ملیۆن کەس لە بەهاری چینی بپارێزێت و چین بپارێزێت ، ئەمەیە کە پێشکەوتن باجی دەوێت.
چیرۆکی ئەم پیاوە شایەنی پێداچوونەوە و لێکۆلینەوەیە ، چیرۆکی سەرکەوتنی ولاتێک ، کە برسێتی گیانی ملیۆنەهای دوویبووە و ، تا وایلێکرد ببێتە دووەم ئابووری جیهان و «٥٠٠» ملیۆن کەس لەژێر هێلی هەژاری دەرهێنا ، نازانم چ بەو پیاوە دەوترێت!!
« پینگ» بە هزر و پرنسیپەکانی« ماو» دا چووەوە چینی گۆری و ، کاتێکیش« گۆرباتشۆف» بە بیری باو و بلاوی کۆمۆنیستیدا چووەوە جیهان گۆرا ، موراجەعە و بەخۆداچوونەوە بوو ، دەیان گەل و ولاتی ئازاد کرد ، ئەگەر موراجەعەی ئازایانە پشتگوێ بخەیەن دەبێتە مایەی تێکدانی خودی ئامانجەکان ، ئەوەیە کە ئێستا ئێمەی کورد پێیوە دەنالێنین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×