گێلەکان لە دوژمن بەزیانترن

محەمەد خۆشناو
  2021-07-03   
نموونەی مرۆڤی گێل زۆرن و ، شێواز و رەنگی جیاوازیان هەیە ، «گێلی تەمبەل» ئەمە جێگای ترس نیە و ئەو سیفەتانەی لە دەورووبەری خۆی وەرگرتووە و وەک سێبەر لەگەلیدایە ، «گێلی بەستەزمان» ناتوانرێت شێوازی بیرکردنەوەی چارەسەر بکەیت و عەقلی بگۆریت ، «گێلی خولق»  واتە هەر لە  لەدایکبوونەوە لەگەلیدایە و دواکەوتوویی عەقلی هەبووە ، «گێلی زانستی» ئەمانە خورافات و وەهم و ورێنە دەهێننەوە ، بۆ لێکدانەوەی رووداوەکان و کاروباری ژیان و نەخۆشی.
بەدفەرترین گێل بریتیە لە «گێلی چالاک-الغبی النشیگ» ، ئەم جۆرە گێلە لە کوردستان نموونەیان زۆرە و ، بەرپرسیارەتیشیان لەناو حزبەکان و دزگاکانی حکومەتدا هەیە ، ئەم جۆرە گێلە بە هەموو لایەکدا دەجوولێت و لەبیرکردنەوە بۆ پێشکەشکردنی پێشنیار و هەولدان راناوەستێت و هەمووشیان بەئاراستەی هەلە و ، فامکردنیشی سنووردارە و خەیالی بەتەواوی پەکی کەوتووە ، دەتوانین بلێین ئەنجامی هەولەکانی کارەساتاویە و ، هەروەها خۆشی یەکەم قوربانیە دەکەوێت لەبەرانبەر خۆبەزلزانی و لەخۆبایی بووندا ، چونکە وادەزانێت کە ئەو هەموو شتێک دەزانێت ، خۆی کەشخە دەکات و چاکەت و پانتۆلی شیک و گرانبەها و قژی بەجوانترین شێواز دادەهینێت و هەمیشە قسەدەکات و لەجوولەدایە و لیژنە و دەستە پێک دەهێنێت و داوای کۆبوونەوە لەسەر کۆبوونەوە دەکات و ، گەوجایەتی و کەلەرەقی لەسیفەتەکانیەتی ، هەمان ماملە بەرانبەر  هەمان شتەکان یا کەسەکان دەکات و داوای ئەنجامی جیاوازیش دەکات و گێل سنووری ئیدراکی خۆی نازانێت ، « ئەنیشتاین»ی زانای گەورەی فیزیا ، لە جیاوازی نێوان زیرەکی و گێلیدا دەلێت: (زیرەکی سنووری خۆی هەیە ، بەلام گێلی سنووری نیە ) لەهەمووی ترسناکتر ئەوەیە کاتێک گیلایەتی دەبێتە شێوازی ژیان یا بیرکردنەوە  یا گفتووگۆ ، ئەم گیلایەتیە هەمیشەیی و تۆقێنەر دەبێت.
«کارلۆ سیبۆلا»ی زانای ئابووری ئیتالی دەلێت: گێلەکان ترسناکترن لەسەر بوونی مرۆڤ لە دزەکان و رێگرەکان ، چونکە رێگر سوودێکی دیاریکراو لە ئەزیەتدانی ئەوانی دیکە بەدیدەهێنێت ، بەلام گێل هیچ سوودێکی نابێت ، بەلکە زەرەر بەخۆی دەگەیەنێت و ، هێزی تێکشکێنەری گێلایەتی لەوەوەیە ، کە قورسە پێشبینی ئەوەی گێل پێشکەشی دەکات بکەیت ، سیبۆلا ووتەیەکی« شیلەر» ی شاعێری ئەلمانیا دەهێنێتەوە کە دەلێت: لەمێژە خواوەندەکان بێ جەدوا ، شەر بەرانبەر گێلاتی دەکەن.
گێل وەهمی ئەوە دەکات ، کە ئەو عاقلترین کەسە ، چیرۆکێکی بەناوبانگ هەیە ، سیخورێک بۆ بەرژەوەندی ئەمەریکا لە یەکیەتی سۆڤیەت کار دەکات ، دەسەلاتداران گومانیان لێکرد و ، «٢٠» سال بەدوایەوە بوون ، دوای هەرەسهێنانی یەکێتی سۆڤیەت دەستگیریانکرد ، سەرۆکەی چووە لای پێی گووت:(ئێستا گەمەکە کۆتایی هات ، چۆن توانیت بەدرێژایی ئەو ماوەیە فریوومان بدەیت ، تۆ چیت کرد؟) وەلامی دایەوە«هیچ ، کاتێک منیان راسپارد بۆ هەلبژاردنی کەسێک ، من خەراپترین کەسم لە گەمژە و شێت و نەخۆشەکان دادەنا ، بەم شێوەیە دەستەبەری لاناوبردنی هەموو بەتواناکانم کرد» پاشان لەسێدارەیاندا ، ئەمە ئەم شێوازە بوو ، کە ئەو پیاوە پالپشتی دەکردە سەری ، ئەمە گێلی چالاکە ، بە هەموو متمانەی خۆیەوە ئەوە دەکات ، کە ئەو سیخورە کردی ، ئەمە بەوپەری شانازی و بەوپەری نیازپاکی دەکات.


بۆ ئەم ووتارە سوودم لە چەندان سەرچاوە وەرگرتووە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×