ئەگەر ئەمە لە کوردستان ڕوویدابا!

محەمەد خۆشناو
  2022-02-05   

ماوەیەک لەمەوبەر سەرۆکی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا جۆن بایدن ، دوای کۆبوونەوەی سەرۆکاتیەکەی لە کۆشکی سپی کە تایبەت بوو بە گفتووگۆکردن لەسەر پلانی کەمکردنەوەی نرخ و ، کاتێک پەیامنێری تۆڕی فۆکس نیوز-ی نزیک کۆماریەکان پرسیاری لەسەرۆک کرد و گووتی:« ئایا وەڵامی پرسیار لەسەر هەڵاوسان دەدەیتەوە؟ ئایا لەوبڕوایەدای کە هەڵاوسان بەرپرسیارێتیەکی سیاسیە…؟ بەڵام سەرۆک وەڵامێکی زۆر نامۆی دایەوە : ئەمە بەهایەکی مەزنە…زۆر لە هەڵاوسان..ئای لەو گەمژەی کوڕی سۆزانی! دیارە بایدن ئەم جنێوەی لەبن لێواندا دا ، بەڵام مایکرۆفۆن کراوەبوو و تۆماریکرد ، هەر دوای ئەوە بایدن تەلەفۆنی بۆ پەیامنێرەکە کرد و داوی لێبووردنی لێکرد.

لەڕاستیدا ئەم شێوازە وەڵامدانەوەیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەو هەستە دوژمنکارانەیە بەرانبەر ڕۆژنامەگەری بەگشتی ئاشکرا دەکات ، ئەمە ئەوە دەردەخات کە جۆن بایدن لە جەوهەردا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە زۆربەی مەسەلەکاندا جیاوازیەکی ئەوتۆیان نیە ، هەتا تێڕوانیان لەسەر ڕۆژنامەگەریش وەکو یەکن ، لەشێواز جیاوازن بەڵام لە ڕێباز یەکن.

تڕەمپ بەئاشکرا دوژمنایەتی خۆی لەگەڵ زۆربەی دامەزراوە گەورەکانی ڕۆژنامەوانی نیشاندا و ، دەیگووت ڕۆژنامەنووس درۆزنە و ڕۆژنامەکان «دوژمنی گەل»ن و ، داوای لە هەوادانی دەکرد ڕۆژنامە نەکڕن و سەیری ئەو کەناڵانەش نەکەن کە ئەو رقی لێیانە ، بەڵام بایدن بەئاشکرا ستایشی ڕۆژنامەگەری دەکرد لە ڕۆلی بۆ پتەوکردنی دیموکراسیەت ، کەچی لەبنەوە  دوژمنایەتی دەکردن و قسەی سووک و زبری پێدەوتن.

ڕاگەیاندن و بەهەموو ئامرازەکانیەوە  داینەمۆی بنچینەیی و بەهێزترین ئامرازە بۆ کاریگەرکردنە سەر خەڵک و پەخشکردنی هەموو ئەوەی پەیوەستە بە ژیانیان لەهەموو بوارەکاندا ، هەروەها ڕۆلێکی بەرچاو دەبینێت لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و تەئکیدکردنەوە لەسەر بەها ئەخلاقیەکان و جوانی و چاندنی ئینتیما بۆ دەروونی نەوەی گەنج.

لەکن سەرکردەکان ڕۆژنامەگەری بایەخێکی گرنگ و تایبەتی هەیە ، « خرۆتشۆف»ی سەرۆکی پێشووتری سۆڤیەت ، ڕۆژنامەی بەوەدانا کە «چەکێکە» بۆ ئەو شەڕەی یەکێتی سۆڤیەت بەرەوڕووی دەبێتەوە و ، «گۆبڵز»ی وەزیری پڕوپاگەندی هیتلر ، رۆژنامە وادەبینێت کە«تۆپهاوێژە» بۆردومانی کۆمەڵگە بەئامانجکراوەکان دەکات و هێرشی ماددی خاودەکاتەوە و توانای بەرگریکردن کەمدەکاتەوە… هەروەها زۆرێک لە سیاسەتمەدارە گەورەکان دوژمنایەتیەکی تووندیان بەرانبەر ڕۆژنامەگەری پێشانداوە ، لەم ڕووەوە کاتێک سوڵتان عبدالحمید دووردەخرێتەوە و لەوێ دەڵێت : ئەگەر بگەڕێمەوە یەڵدز ، هەموو نوسەری ڕۆژنامەکان دەخەمە ناو کورەیەک لە کبریت ، هەروەها نیکۆلای قەیسەری دووەم دەڵێت: ئەی پێنووس تۆ چەند جوانیت ، بەڵام لە مەملەکەتەکەی مندا لە شەیتان ناشیرین تری ، ناپلیۆن پۆناپارتی فەرماندەی ئەفسانەیی فەڕەنسا دەڵێت : ترسی من لە سێ ڕۆژنامە زۆر بەترسترە لە سەد هەزار  سەرە نێزە « حربة».

 ڕۆژنامەگەری  بۆتە ژینگەیەکی ترسناک بۆ سەرکردە و سیاسەتمەداران  و کەسایەتی گشتی ، جا ئەگەر ئەو قسە سووکەی بایدن بە ڕۆژنامەنووسەکەیدا لە کوردستان یا هەر وڵاتێکی ئەو دەڤەرە ڕوویدابا ، دونیا  دەبۆوە قیامەت و سەرەوژوور دەبوو و ،  لە کن هەندێک کەسانی لووتبەرزیش بە پێکەنینێکی گاڵتەئامێز بەدواکوتوو و خێڵەکی وەسفدەکرا  و وتاری وایان دەنووسی کە ئەم هەرێمە ستەمکارە  ئازادیەکان کپ دەکات و ، پێشێلی مافەکانی مرۆڤ دەکات و دەیان تۆمەتی تر.

لێکۆلەری ئەمەریکی«تیفی تروی» پێی وایە ، ڕۆژنامەگەری دەستنیشانی ئەوە ناکات کە ئایا ئەو سەرۆکە سەرکەوتووە یان نا ، دەستکەوت لەسەر خاک دێتەدی و بەهەمان شێوە فەشەلیش ، بەڵام شێوازی مامڵەی سەرکردەکان لەگەڵ ڕۆژنامەگەری ئەوە ئاشکرا دەکات کە چۆن بەروەڕووی گوشارەکان دەبنەوە ، سوعبەتکردن لەگەڵ ڕۆژنامەڤانان هەتا ئەو کاتەی کە رەخنەش دەگرن ڕەنگدانەوەی ئەوەیە تاچەند مەعریفە و متمانەی بەخۆی هەیە ، هاوارکردن بە ڕوویان و بەگاڵتەوەرگرتنی پرسیارەکانیان پەیامێکی نائیجابی دەداتە خەڵک.

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×