گۆبلزە نوێیەکان

محەمەد خۆشناو
  2022-04-09   

گۆبلز وەزیری ڕاگەیاندن و پڕوپاگەندەی نازی هیتلەر بە بیردۆزە بەناوبەنگەکەیەوە ناسراوە کە دەڵێت : «درۆبکە و درۆبکە هەتا خۆت بڕوا دەکەیت و خەڵکیش پێت بڕوادەکەن» ناوبراو لەسەروبەندی جەنگی دووەمی جیهاندا توانی کار لەسەر شوشتنەوەی مێشکی ئەڵمانەکان بکات و ، هەموو ڕاگەیاندنی تەرخانکرد بۆ یەک ئامانج خزمەتکردنی ڕابەر ، گۆبلز هەرتەنها وەزیری ڕاگەیاندن و پڕوپاگەندە و سینەما نەبوو ، بەلکە وەزیفە ڕاستەقینەکەی سەرلەنوێ پێکهێنانەوەی هۆشیاری ئەڵمانەکان بوو بۆ ئەوەی هیتلەر ببێتە تاکە ڕابەر کە دەتوانێت نەبەردیەکانی ئاڵمانیا بەدیبێنێت ، بەکردیی توانی ئەم وێنەیە لە مێشکی ئەلمانەکان بچەسپێنێت و ، هیتلەر وکو پاڵاوانێکی ئەفسانەیی لێهات و ، نزیک بووەوە لە بیری پیرۆز« موقەدەس».
پسپۆرانی ڕاگەیاندن پێیان وایە کە سەرلەنوێ داڕشتنەوەی زانیاری درۆ وادەکات کە زیاتر قابیلی باوەڕکردن بێت ، ئەمە ئەوە دەردەخات کە چەتەکانی ئەمڕۆی ئەنتەرنێت ئامرازی سەرلێشێواندن و گەمەکردن بە مێشکی مرۆڤ و درۆی جێی باوەڕی وا سەرسوڕهێنەریان لەدەست دایە کە ئەگەر گۆبلز زیندووبا بە هەردوو دەستی لەچۆکی خۆی دەدا!! بۆ نموونە ئێستا جەنگێکی گەورە لەنێوان ڕوسیا و ئۆکرینا لەئارادایە ، ئەوەی لەو جەنگەدا بۆتە قوربانی ڕاستیە ، خۆرئاوا بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا باڵادەستە بەسەر میدیا و نیومیدیا و سۆشیالمیدیا واتە هەواڵ و وێنە و ڤیدیۆ و ژمارە ، واسەریان لەخەڵک شیواندووە کە بەتەواوی کەس نازانێت چی لەوێ دەگوزەرێت!« پۆتین» بۆتە شەیتان «بایدن» بۆتە فریشتە «زیلینسکی»ی گەمژەی سیاسیش کە وڵاتەکەی وێرانکرد و گەلەکەی دەربەدەر کرد بۆتە پاڵەوان.
بەڵام کوا ڕاستی!؟
درۆ و پڕوپاگەندەی ڕەش سیحرێکی وایان هەیە کە خۆش و بەتامترە لە ڕاستی ، وەک ئەوەی ئەگەر باینجان لەناو ڕۆن سوور کەیتەوە خۆشترە لە باینجان بەکوڵاوی ، بڕواکردن بەدرۆ یان دیاردەی پاش ڕاستی« ما بعد الحقیقە» کە کاریگەری هەواڵ و زانیاری وورد لە پاشەکشەدا دەبێت و ، ڕاستیە بابەتیەکان بایەخێکی ئەوتۆیان نابێت ، کە ئامرازەکانی سۆشیالمیدیا سەرچاوەکانیەتی ، لەوانە مەیخانەکانی فیس بوک و کۆمیدیاکانی توییەر دەبنە ئامرازەکانی سەرلێشێواندن و درۆ کە بەجۆرێک جیهانی بەرەو درۆیەکی وابردووە کە زۆر قورسە باوەڕ نەکەیت.
تەدمیکردنی کەسایەتی مرۆڤ جۆرێکە لە پڕوپاگەندەی ڕەش کە گۆبلز دایمەزراندووە و ، نەوەکانی ئێستا بە شێوازێکی هاوچەرخ و مۆدێرن درێژەی پێدەدەن ئەویش تیرۆرکردنی مەعنەویە ، کە کەسەکە لە سۆشیالمیدیا بەدەنگ و وێنە و هەواڵ لەلایەن کەسێکی نەخۆشەوە لەڕێگەی تویتی درۆ و وێنەی دروستکراو و هەڵبەستراو بڵاودەکرێتەوە و کەسەکە تیرۆر دەکەن یان ئابڕوی کەسە بەوە دەبەن کە ئەمە موڵکەکانی ناوبراوە لە دەرەوە بای سەدان ملیۆن دۆلارە ، یان دەچن وێنەیەکی هەڵبەستراوی کەسەکە لەگەڵ ژنێک بڵاودەکەنەوە و دەیان سەخافاتی دیکە و، هەر لەوێ ترسناکترین ڤایرۆسی کۆمەڵایەتی لە قووڵکردنەوەی ڕقوکینە و دابەشکردنی کۆمەڵگە و شاردنەوەی هەڵە و شکستی بەرپرسان و تاوانبارکردنی یەکتر… هتد بڵاودەکرێنەوە ، ئەمانە لەلایەن ماشینەیەک لە هەلپەرست و دووڕو و ماستاوچی نێو دەسەڵات و خیزان و کۆمەڵگە بەڕێوەدەبردرێن ، کە بەداخەوە توانیویانە کەریگەریەکی خەراپ بخەنە ناو کۆمەلگە ، کە وامالێبێت بڵێین : کورد دوژمنی هاوبەش یەکینەخستوون یان هەتا هیوای هاوبەشیش یەکینەخستوونە ، بەلکە کێشەکانیان بۆتە جێی گاڵتە و تەماشاکردنی هەمووان.
«ئەمبرتۆ ئیکۆ»فەیلەسوف و ڕۆمانووسی بەناوبانگی ئیتالیا زۆر بەباشی هەقیقەتی ئەوانەی ناسیووە و دەڵێت : بەکارهێنەرانی تویتەر و فیس بوک ڕێگەی بە قسەکردنی لەشکرێک گیل و نەفام داوە ، ئەوانەی تەنها لە چایخانە و مەیخانەکاندا دوای خواردنەوەی چەند بەرداخێکی یەک لەدوای یەکی مەی قسەدەکەن و ، پێشتر یەکسەر بێدەنگ دەکران ، بەڵام ئێستا مافی قسەکردنیان هەیە وەک ئەوانەی خەڵاتی نۆبڵ-یان وەرگرتووە…ئەمە هێرشی گەمژەکانە.
سۆشیالمیدیا بۆ ئەوەیە کە بەشداریەکی چالاک لە پەرەپێدانی زانیاری و مەعریفە و خەلقکردنی حالەتی پەیوەندی چڕ و ڕاستەوخۆدا هەبێت ، بەڵام لە واقیعدا بۆتە سەرئێشە بۆ زۆربەی وڵاتان و ، لەکن ئێمەش بۆتە مایەی لێکترازان و خۆلەبۆسەدانان و چاودێریکردن و سەرلەدوونان و هەراوهۆریای قسەکردن.
دەشێت ڕاگەیاندن بە هەموو ئامرازەکانیەوە داوای چاکە و خێر بکات و ، هەروەها دەشێت داوای تێکدان و جەنگ بکات ، ڕاگەیاندن بەهەموو جۆرەکانیەوە ئەوەیە کە ویژدانی گەلان پێکدەهێنێت و ، ئێستاش لەگەڵ پێشکەوتنی شۆڕشی تەکنۆلۆجیادا ئەرک و ڕۆلی خۆی لە دروستکردنی هۆشیاری و ویژدانی خەڵک دەبینێت و تا ئێستاش ڕاگەیاندن ڕۆلی گۆبلز لە ئەڵمانیای نازیدا دەبینێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×