زمانی سەردeم : گفتوگۆ ، گفتوگۆ ، دایەلۆگ

محەمەد خۆشناو
  2022-05-14   

دەمەوێت وابیربکەمەوە هەروەک بیکردنەوەی زانایەکی فیزیا ، هەمیشە وایدەبینم کە من هەڵەم و ، ژیانم وابەسەر ببەم کە گومانەکانم کەم بکەمەوە.

ئیلۆن ماسک

دەوڵەمەندترین دەوڵەمەندانی جیهان

 

ئەمە وەڵامی ماسک بوو لەسەر پرسیاری تموحاتەکانت چیە؟ ئەمە ڕەنگدانەوەی ئەو زمان و روحی سەردەمە کە دەتوانین لەگەڵیدا گفتووگۆ و دایەلۆگ بکەین….گفتووگۆ و دایەلۆگ بەهێزترین چەکی سەردەمە کە خاوێنمان دەکاتەوە لەو چڵپاو و ژەنگی مێشک و قرێژە پیسەی بەسەرمانەوە وەیە و ئەمە بەخۆداچوونەوەی ئەو هەڵە و کەموکوڕیانەی هەمانە و ، دەروازەی چاکسازی سیاسیە و ، هەرچەند هۆکاری کێشە و دووبەرەکی زۆر و ئاڵۆزبێت چارەسەری دەکات.

ئێستا هەرێمی کوردستان لەهەموو کات زیاتر پێویستی بە سازدانی دایەلۆگ و گفتووگۆ هەیە بۆ چارەسەری ئەو دۆخە خەراپەی هەیە ، کە بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی  دووبەرەکی و سڕینەوەی یەکتر و خۆبەگەورەزان و رقوکینە  لە جەستەی کورد و کێشەکەی داوە و ، ئەم ڤایرۆسە لە قەیران و کێشەکاندا زاوزێ دەکات و زۆر دەبێت کە لە سۆشیالمیدیا و عەقلیەتی دوای ڕاستی یارمەتیدەر دەبن و کاریگەر دەبێت…چەند ڕۆژێکە لە ڕاگەیاندن هەندێک بەرپرس ئەگەری سازکردنی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی پاشان حزب و لایەنەکای تر لە سەرۆکایەتی هەرێم بڵاوکردەوە بۆ دەربازبوون لەو دۆخە شەپڕێوەی نێو ماڵی کورد ، نێوماڵێک کە سولحکردنی لەگەڵ ناحەز و دوژمن زۆر لێی نزیکترە لە سولحکردن لەگەڵ براکانی ، ئەم پەتایە مێژوویە کە خەڵکەکەشیان پێ گیرۆدە کردووە و تا ئێستا لەگەڵماندایە و خەریکە لێمان دەکاتە نەخۆشی ئایدزی سیاسی و تووشی لاوازی مەناعەی کردوین لەمیانی فەشەلهێنانمان بۆ ڕوبەڕووبونەوەی کێشە و تەحەدیەکان و ، دیارە ئەگەر دۆخەکە وابڕوات داماندەهەزێنێت و دەکەوین کە ئەو کات پەشیمانی دادمان نادات .

کاتێک کێشە و قەیران و تەحەدیەکان کەڵەکە دەبن وەک ئەوەی ئێستای هەرێمی کوردستان ، پێویستە دەسەڵات هەموو توانای خۆی دووبەرابەر یان جۆرێکی نوێ لە  ئیجتیهاد و تێگەیشتن یان هەدووکیان پێکەوە بخاتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنیان کە زۆربەیان دەستکردی خۆمانە و ئێمەی گەیاندۆتە «قۆناغێکی ناخۆش» ، بۆیە ئێستا کاتیەتی دۆخەکە لەوە زیاتر تێنەپەڕێت و ، چارەسەرێکی هەمیشەیی لە ڕێگەی گفتووگۆیەکی ڕاستەقینە یا دایەلۆگێک بە دەرچوونی بەلگەنامەیەکی گرنگ بۆ بدۆزرێتەوە ، چونکە بەڕاستی ئەو میللەتە هی ئەوە نیە لەوەزیاتر وایلێبکرێت و دۆخەکەش زیاتر بەرگەی ئەوە ناگرێت.

بەڵام لەبەرچی حیوار و گفتووگۆ فەشەل دەهێنن ؟ ئێمە باسی گفتووگۆ لێرە و لەوێ ناکەین ، بەڵکە باس لەو شکستە دووبارانە دەکەینەوە کە لەماوەی دەیان ساڵ و زیاتریشە ڕوودەدەن! بۆیە وەڵامی ڕووکەشمان لەجۆری «نەبوونی جدیەت» و«لێکدژبوونی بەرژەوەندیەکان » و «بنبەستبوونی متمانە لەنێوان گفتووگۆکاران» بەتایبەتی لەنێوان هەردوو حزبی دەسەڵاتدار  نیە، ئەمە جگە لە ململانی لەسەر نفوز و تاکڕەوی و بێمنەتی و… هتد ، ئەمە نەخۆشیەکی درێژ خایانە کە تووشی بووین و ، پێویستی بە پزیشکی تایبەتمەند « پزیشکی دایەلۆگ و گفتۆگۆ » هەیە چارەسەری بکات  ، ئەگەر حزبەکان دەیانەوێت بەجدی کوردستان و گەلەکەی لەو دۆخە دەربێنن پزیشکیانی دایەلۆگ هەن  ، کە باشترین و دیارترینیان نێچیرڤان بارزانی-یە و ئەزموونێکی باشی لە چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشیانە هەیە و ، هەمیشە بە داوا و بانگەواز نیشانە ترسناکەکانی ئەم نەخۆشیە دەخاتەڕوو و ، ئەگەر هاوکاری و پاڵپشتی جدی بکرێت باشترین پزیشکە کە دەتوانێت دەستنیشانی قووڵ بۆ ئەو نەخۆشیە موزمینە بکات و ، دەستەبەری چەتری پاراستنی کۆمەڵایەتی بکات و بۆ گەیشتن بە شەراکەتێکی ڕاستەقینە و یەکگرتوویی بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ئەو ترسناکیانەی کە هەڕەشە لە کوردستان دەکات و کە چیتر تەحەمولی موزایەدەی سیاسی ناکات ، هێشتا لە جەستەی کوردا  خاڵی بەهێز هەیە ، بەڵام ئێمە زۆربەیمان گۆڕیووە بۆ خاڵی لاواز و لێمان بۆتە درێژکراوەی « پاژنەی ئەخیل» و دەگەڕێین لەدەرەوە باوەش بۆ هێزێک بکەین کە هێزی ڕاستەقینەی ئێمە نیە بەڵکو هێزێکە لە ئەوانی دیکە وەرمانگرتووە.

ئەمەی باسمانکرد ڕاستیەکی تاڵە کە گوزارشتە لە ترسێکی ڕاستەقینە کە بەڕێوەیە و ئەگەر بەرەنگاری نەبیتەوە هەموومان بەرەو تراژیدیایەکی نوێ دەبات کە نەوەکانی ئایندە چیرۆکەکەی بخویننەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×