خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەناو لەپی دێودا !

محەمەد خۆشناو
  2022-06-19   

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بیرمەندی دبلۆماسی هێنری کیسنجەر رایگەیاند : «دەبێت دان بەو ڕاستیە بنێین کە ڕووداوی گەورە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەن» ، ئێستا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ترسێکی گەورە چاوەڕوانی دەکات و ، ئێران نزیک بۆتەوە لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی و ڕێژەی پیتاندنی یۆڕانیۆمی گەیاندۆتە 60% وەک تەحەدایەکیش بۆ ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی 27 کامێرای چاودێری لابرد ، ئێران هەرچەند لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی نزیکتر بێتەوە لێدانی سەربازی  لە لایەن وڵاتەیەکگرتووەکان و ئیسرائیل نزیکتر دەبیتەوە ، لەولاشەوە دۆخی عێراقی بنبەستی سیاسی کە دەکەویتە ناوجەرگەی ڕووداوەکان بە کشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر قەیرانەکەی قوڵتر و  ئاڵۆزتر کرد و ، هاتنی گەرمای هاوینی بێکارەبا شەقام زیاتر دەکوڵێنێت ، ئەوەی ئاگای لە مێژوو و جوگرافیای عێراقە دەزانێت مانگی تەمووز یانی چی!!  پەیوەست بەم دۆخە دژوارە ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ترسی لە ئەگەری کەوتنی عێراق بۆ لێواری پشێوی و فەوزا و ناسەقامگیری و پێشهاتی  ترسناک لە ناوچەکەدا خستە ڕوو  و ، داوا لە لایەنە کوردستانیەکان دەکات یەک ڕیز و تەبابن ،  کە کات زۆر کەمە ، لەناو ئەو دۆخە نالەبارەدا کە لەوانەیە هەمووی پێکەوە گڕبگرێت ، ئەوەتا پڕۆسەی لێدانی سەربازی لە ئێران بەشێوەیەکی نهێنی و ئاشکرا زۆر زیاد بووە ، شەڕەکە سایبری بۆ سەر مەنزومەی ئەلکترۆنی و سەربازی و دزینی ئەرشیفێکی گەورەی بەرنامەی ئەتۆمی و ئیغتیالکردن بووە  و دەسەڵات لە تاران دووچاری گووشاری تووند بۆ پەکخستنی بەرنامەی ئەتۆمیەکەی بۆتەوە ، ئەو نزیکبوونەوەی ئێران لە چەکی ئەتۆمی وای لە ئیسرائیل کردووە کە ئامادەباشی تەواوی هەبێت بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران و ، مانۆڕێکی سەربازی گەورەی لە قوبرس ئەنجامدا کە بەرزایی و نزمایی خاکەکەی بە لوبنان دەچێت ، لەکن ئیسرائیل و وڵاتەیەکگرتووەکان بێدەنگی لێکردن لە چەکی ئەتۆمی ئیران قابیلی قبوڵکردن نیە ، ئێران و وڵاتەیەکگرتووەکان و هەردوولا پابەندن بە هەڵوێستی خۆی و کەس تەنازول بۆ کەس ناکات ، نە ئێران بێ لابردنی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر قبوڵی گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی دەکات ، نە وڵاتەیەکگرتووەکان گوێڕایەڵبوون و لابردنی سوپای پاسداران لە لیستەکە دەکات ، جەنگی ئۆکراینا هەڵوێستی ئەمەریکای قورس کردووە و نایەوێت لەو تەوقیتەدا بەرەیەکی نوێی جەنگ بکاتەوە کە ئیدارەدانی زەحمەت دەبێت و ، ئەگەر جەنگەکە ڕوویدا ئەگەر هەیە ئەمەریکا بەشێوەی لۆجستی یارمەتی ئیسرائیل بدات ، بەڵام ئەو جەنگە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە و ئیسرائیل دەگریتەوە و بەرفراوان دەبێت ، بۆ ئەم مەبەستە ئیسرائیل ئێستا پڕۆژەی هەیە بۆ دروستکردنی هێزێکی ئیقلیمی و هاوپەیمانی ئاسایش و سەربازی بە پاساوی بەرەنگار بوونەوەی گریمانەی «ترسناکی ئێران» و پاراستنی ئاسایشی کەنداو و  کە ئەمەش ترسناکە ، ئەگەر جەنگ ڕوویدا کۆماری ئسلامی ئێران-یش کارتی گووشاری کاریگەری هەیە کە جگە لە وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئەمەریکا و ئیسرائیل و هاوپەیمانانی لە ناوچەکەدا ،  گەرووی هورمز لەو جادوگەرەی کە پێی دەڵێن پیترۆل دەگرێت و سەرەتای جەنگێکی ئابووری دەست پێدەکات کە کەس نازانێت کۆتایەکەی چی دەبێت! ئێران گرەو لەسەر ئەو ترسە ئابووریەی کە بەرۆکی ئەوروپای گرتووە دەکات و بەربەست لەبەردەم چوونی نەفت بۆ ئەوروپا لە کەندا و دادەنێت تا گووشار بخەنە سەر وڵاتەیەکگرتووەکان بگەڕیتەوە بۆ ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی بە پێی مەرجەکانی ئێران ، بەڵام ئایا ئەمەریکا و ئیسرائیل قبوڵی دەکەن نرخەکەی بدەن ؟
 

ئەم دۆخە ترسناکەی ئێستا پێویستی بە گڕخستنی چڕی دبلۆماسیەتە بۆ لابردنئ فتیلی تەقینەوەی جەنگێک کە هەموو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە ، بە وڵاتان و نیزامەکان و گەلانەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×