نامۆبوون لە نیشتیماندا!

محەمەد خۆشناو
  2022-09-17   

نامۆبوون «الاغتراب» دیاردەیەکە لەزۆربەی وڵاتانی جیهاندا هەیە و ، بەڵام زیاتر لە وڵاتە تازەگەشەسەندوو و دواکەوتووەکان وەک ئەو ناوچەیەی ئێمەی تێدا دەژین بە کوردستانیشتەوە بڵاوبۆتەوە ، جگە لەمە بەهۆی تێکچوونی کەشوهەوا لە جیهاندا نامۆبوونێکی گەورەتر لەوەی نیشتیمان سەریهەڵداوە!!

نامۆبوون بەمانا ساکاریەکەی تەنگوچەڵەمەی دابڕانە لەنێوان خود و نێوان شتێکی دیکە ،  هەستێکە لە هەموو کات و شوێنێک تووشمان دەبێت و واقعێکە ڕۆژانە کە هاوڵاتی تێیدا دەژیت و بەرجەستە دەبێت لە هەستکردن بە نامۆبوون ، لووتکەی نامۆبوون ئەوەیە کە خۆت لەنێو کەسوکار و نیشتیمانەکەدا بە غەریب بزانیت و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا لەمیانی نەمانی ئینتیما بۆ نیشتیمان کە هۆکارەکانی دیارن ، خۆشەویستی بۆ نیشتیمان نەمێنێت، ئێمە باسی نامۆبوون لەدەرەوەی نیشتیمان ناکەین….نامۆبوون لەناو نیشتیمان یا لەسە ئاستی جیهان بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی نوخبەیەکی چڵێسی ئۆلیگارشی لەناوەوە و ئۆلیگارشی سەرمایەداری دڵڕەقی جیهانی لە تێکدانی کەشوهەوا و «تێنوێتی خاک و مرۆڤ و لافاو و ئاگرکەوتنەوە » لە کوردستان و دەیان وڵاتتی دیکە  بەهۆی توانەوەی بەستەڵەکی باکوور ، ئەمە جگە لە دروستکردنی هەزارا ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکرد و دەستبەسەرداگرتنی زۆربەی وەزیەفەکانی مرۆڤ و دروستکردنی گەورەترین نامۆبوونی مرۆیی لە میژوودا بەڕێوەیە ، كە دەگەڕیتەوە بۆ لاوازی توانای مەنزومەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی نوخبەی ئۆلیگارشی سەرمایەداری ستەمکار کە هۆکاری سەرەکیە لە بەرزبوونەوەی دەرهاویشتە گازە ژاراویەکان و ئەو کاولکاریەی کە ئێستا زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتۆتەوە کە ئەمەش هەستکردن بە نامۆبوون لە نیشتیمان «گەورەترە» واتە هەستێکی جیهانی گەردوونیە .

 لەئاستی ناوخۆدا ، چۆن هاوڵاتی هەست بە نامۆبوون نەکات ، کە وەک پێویست نەتوانی ماڵ و منداڵت بەخێو بکەیت؟؟ چۆن هەست بە نامۆبوون نەکات کە لەبەرچاوی ژن دەکوژرێت و بکوژ وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچێت یا ئیهانە و لێیدەدرێت و ئەوپەڕی سووکایەتی پێدەکرێت ، بەپاساوی دابونەریت و کلتووری دواکەوتوو و نەزانی لە کۆمەڵگەیەکی نێرسالاریدا؟؟؟

(نامۆبوون لە نیشتیمان) ئەوکاتە ڕوودەدات: کاتێک پێچەوانەی ئەوەی پێشتر  لەهەمان نیشتیماندا دەژیایت و لێڕاهاتبووی  بژیت.

لەڕووی فەلسەفیەوە ، نامۆبوون زاراوەیەکە زیاتر لە فەلسەفەی هاوچەرخدا بەکارهات و لە فەلسەفەی تەقلیدیدا زانراو نەبوو ، بۆیە هەندێک وایدەبینن کە نامۆبوون وەسفێکە بۆ دۆخی مرۆڤی هاوچەرخ و ئێشوئازارەکانی کە پێشتر لەسەردەمانی پێشوو هاوشێوەی نەبووە ، بەکارهێنانی ئەم زاراوەیە لەسەردەمانی «هیگل»ی فەیلەسوفەوە دەستیپێکرد و ، بەڵام زۆربەکارهێنان و بڵاوبوونەوەی زاراوەکە لەسەردەستی فەیلەسوفی ئەڵمانی« فیورباخ »ی سەر بە قووتابخانەی چەپی هیگلی دەستیپێکرد ، فیورباخ پێی وایە کە قورتاربوونی مرۆڤ لە نامۆبوونە ئاینیەکەی مانای کۆتایی و ئازادبوونیەتی لەهەموو شێواز و جۆرەکانی نامۆبوونە ئینسانیەکانی دیکەیە ، پاشان «مارکس»ی فەیلەسوف نامۆبوونی گەڕاندەوە بۆ سیستەمی سەرمایەداری و ،کە ئەو سیستەمە سەرمایاداریە هیج شتێکی مرۆیی تێدانیە و وا لە کرێکار دەکات کە نامۆ بێت لە سیستەمی سەرمایەداری و کرێکار دابڕاو دەبێت لە بەرهەمی ئەو کارە تایبەتیەی کە ئەنجامیدەدات ، دوای مارکس دەستەواژەی نامۆبوون چووە بوارەکانی دیکە لەواند سۆسیۆلۆژیا و ڕەخنەی ئەدەبی و هونەر.

هەستی نامۆبوون لەناو نیشتیمان تووندترین هەستی ئینسانی و زۆرترین ئازار دروست دەکات لە نامۆبوون لەدەرەوەی نیشتیمان ، چونکە ئەمە جگە لەوەی کە لەبەرهەمی دۆخی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و کلتووری دەورەدراو بە کەسەکە هاتۆتە کایەوە کە داڕمانێک لە مەنزومەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و تێکچوونی پارسەنگی دروستدەبیت و بەمەش بۆشایەک لەنێوان کەسەکە و خودی خۆی دروستدەبێت ، 

کە دەبێتە مایەی ئەوەی نزیکەکەی خۆت یا هاوڕێت یا نیشتیمانت بە غەریب ببینیت.

ڤایرۆسەکانی نامۆبوون لەم ساڵانەی دواییدا بەشیوەیەکی بەرچاو لەزۆربووندایە کە هەڕەشە لە تەندروستی و دەروون دەکات ، هەروەکچۆن ڤایرۆسی کۆڕۆنا لێکەوتەی خەراپی هەبوو ، بەهەمان شێوە ڤایرۆسی نامۆبوون لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی و جیهانیدا لێکەوتەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی دەبێ و ، دەبێت ووریا بین!!

نامۆبوون دراوێکی دووڕووە ، ڕووێکی خەراپی زیانبەخش وەکو هەستکردن بە نامۆبوون لە نیشتیمان هەیە و ، ڕووێکی دیکەشی هەیە ئیجابیە بەتایبەتی لە هەندێک کاری هونەریدا نوکتە دروستدەکات و پێکەنین دەوروژێنێنت کە جۆرە دڵنەوایەک دەداتە دڵ و دەروون .

بەپێی هەندێک سەرچاوە نامۆبوون بە زەرورەت نابێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر جەستە و دەروون ، بەڵکو لەوانەیە هەروەها ببێتە سەرچاوەی خۆشی و بەختەوەری «بەدەستکاریەوە ئەمەم لە نوسەرێکی عەرەب وەرگرت» کە گوزارشتە لەوەی کە نامۆبوون هەر تەنها ئێشوئازار نییە!

کابرایەکی ئەمەریکی بە کەسێکی عەرەبی گووت: «ئێمە دەتوانین لەهەر گۆڕەپانێک بێت لە ئەمەریکا ڕاوەستین و ڕەخنە لە بەڕێز بایدن بگرین ، بێ ئەوەی شتێک بەسەرەمن بێت» ، کابرای عەرەب وڵامی دایەوە:«ئێوە هەر تاکە گەل نین کە ئەو ئازادیە و دیموکراسیەتان هەبێت ، لە وڵاتی ئێمەش هەر عەرەبێک دەتوانێت لەهەر گۆڕەپانێکدا بوەستێت و ڕەخنە لە بایدن بگرێت بێ ئەوەی خەراپەیەکی بەرانبەر بکەن»

نامۆبوونەکە ئیجابیە چوونکە« نوکتە»ی دەروستکردووە کە پێکەنین دەوروژێنێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×