برا ژمارە  یەک 

محەمەد خۆشناو
  2025-07-26   

کاتێک لە دەرگای زیندان ھاتمەدەر بەرەو ئازادی ، فێربووم کە ئەگەر تاڵیی کینە و ڕقلێبوونەوە لە پشت خۆم جێنەھێڵم ئەوا ھەر بە زیندانیی دەمێنمەوە .
 نیلسۆن ماندێلا

 

پۆلپۆت-ی ستەمکار و دیکتاتۆری کەمبۆدیا ناوی لەخۆنابوو برا ژمارە یەک ، ئەم جۆرە سەرکردانە لە سۆسیۆلۆژیای سیاسی پێیان دەوترێت سەرکردەی ژاراوی کە  ئەم گوزارشتە دوای جەنگی دووەمی جیھان وەک ئاماژەیەک بۆ کاری دڕندایەتیی نازیەت و فاشیزم بەرانبەر کۆمەڵگاکانیان و جەنگەکانیان بۆ سەرکردە خەراپەکان بەکاردەھات ، پۆلپۆت  وێڕای کورتی دەسەڵاتەکەی لە کەمبۆدیا ، ھەرگیز بە خەیاڵیدا نەدەھات کە مێژوو وەک خوێنڕێژێکی سەربڕی کەسەکان سەیری دەکەن ، بەڵکو خۆی وادادەنا کە چاکسازێکی «مێلح» ێکی کۆمەڵایەتیە و جیاوازی لەگەڵ موسڵیحەکانی دی ئەوەیە کە ئەو سەرکەوتبوو لە ھەڵگرتنی چەک و تەجنیدکردنی لایەنگرانی ، ئەم سەرکەوتنەشی دوای ئەوە ھات کە مێشکی لایەنگرانی پڕکردبوو لە بیرۆکەی باڵای کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕی لەبارەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و نادادپەروەری چینی دەسەڵاتدار و فەسادی دەستبژێری ڕۆشنبیری ، پۆلپۆت ھەستا بە دروستکردنی رێکخراوی « خەمیری سوور » ، خەمیر بەزمانی کەمبۆدی واتە جووتیار و ، جووتیاریش واتایەکی ئەرێنی ھەیە لە کلتووری کەمبۆدی ، پۆلپۆت بە تاوانە وەحشیگەریەکانی ناسراو بوو ، ھەزاران کەسی تەنھا لەسەر ئەوە کوشت کە جلی چاکێت و پانتۆڵ و شەبقیان لەسەر دەکرد گوایە ئەمانە جلی بۆرژوازیەکانن ، لەمیانی ماوەی دەسەڵاتەکەی کە ھەر نزیکەی سێ ساڵ زیاتر نەبوو نزیکەی « ٢.٥ » دوو ملیۆن و نیو کەسی کوشت ، ڕۆشنبیرانی زۆر دەچەوساندەوە و لەسەر شوناس دەیکوشتن و ، دەیان ملیۆن کەسی ناچارکرد شارەکانیان بەجێبێڵن و بچنە کێلگە بەکۆمەڵەکان لە گوندەکاندا ، پۆلپۆت لە کارە دڕندانەیەکانی بەردەوام بوو تا لە ساڵی ١٩٧٩ لە ھێرشی ھێزەکانی ڤیەتنام-دا  خەمیرە سوورەکانیان تەفروتونا کرد و ڕوخاندیان و دوای دانوستاندێکی ئاڵۆز لەگەڵ ڤیەتنامیەکان بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگتووەکان  نۆردەم سیھانۆک-ی پادشای کەمبۆدیا ساڵی ١٩٩٠ گەڕایەوە وڵاتەکەی ، سەڕەڕای ھەموو ئەوانە پۆلپۆت لە ساڵی ١٩٩٨ دوای ئەوەی لیبووردنی بۆ دەرکرا لە ماڵەکەی خۆی مرد و ، کاتێک نۆردەم سیھانۆک « ١٩٢٣ - ٢٠١٢ » پادشای کەمبۆدیا گەڕایەوە سەر دەسەڵات لە پۆلپۆت و ھەموو یاریدەدەرەکانی خۆش بوو ، لە « ھۆن سین » سەرۆکی حکومەتی ئەوکاتی کەمبۆدیا-ن پرسی کە پاشا بۆ لێگەڕا ئەو تاوانبارە گەورەیە بە مردنی خۆی بمرێت ؟ گووتی : ئەمەی لەپێناوی ئەو نەکرد بەڵکو لەپێناو ئاییندەی کەمبۆدیا کردی .
ھەمان ئەزموون لە باشووری ئەفریقا لەسەر دەستی نیلسۆن ماندێلا دووبارە بووەوە ، ماندێلا توانی وڵاتەکەی بەرەو وڵاتێکی دیموکراسی فرە ڕەگەز ببات و  سیستەمی ئاپارتاید « جیاوازی ڕەگەزی » نەھێڵێت و  بە ھەموو توانایەوە  پڕۆسەی ئاشتەوایی سەرتاپاگیر دەستپێکرد کە سەرکەوتوترین پڕۆسە بوو لەسەر ئاستی جیھان و ، ئەمەی لە ڕێگەی  ( لیژنەی ڕاستی و ئاشتەوایی ) یەکلاکردەوە ، کە بیرۆکەکەکە لەسەر ئەوە وەستابوو  کە پیاوانی دەسەڵات دان بە تاوانەکانیان بنێن بەرانبەر بە لێخۆشبوونیان ، لێبووردەیی نیلسۆن ماندێلا وایکرد کە باشوری ئەفریقا ئەوبپێکەوەژیان و گەشانەوە بەخۆیەوە ببینێت  ، ئا ئەمە بوو لە باشووری ئەفریقا ڕوویدا و لە کەمبۆدیا دووبارە بووەوە ، ئەدی لەکن ئێمە چۆنە ؟! کە ڕاپەڕین بوو ئاشتەواییەکی دڵخۆشکەر ھاتەدی ھەموو ئەو جاش و تاونبارانە عەفووکران کە دەستیان ھەبوو لە تاوان و ئەزیەتدانی خەڵکی کوردستان ، بەڵام ھەر دوای ئەوە لەبەر بەرژەوەندی حزبی و دەسەڵاتخوازی ململانێ لەنێوان ھەردوو حزبی سەرەکی دەستیپێکرد کە تا ئێستا بەردەوامە و بۆتە شێرپەنجە بۆ ئەو نیشتیمانە ، خۆ کۆمەڵگەی ئێمە باشووری ئەفریقیا نیە کە ئاپارتاید-ی تێدا بێت و ئەو ڕەگەزپەرستیە قێزروەنەشی بەخۆوە نەبینیووە  کە بێین  تۆڵەی لە پێناویدا بکەینەوە و ، کەمبۆدیاش نیە ئەو قەسبخانەیە وەحشیگەریەی تێدا ڕوودابێت ، کەچی ناتوانیین ئاشتەوایی بکەین ، بەداخەوە تائێستا ڕق و کینە بەسەر کۆمەڵگاکەماندا زاڵە ، دڵڕەقی بێسنوور ، قسەوقسەڵک بەیەکگوتن ، بەداخەوە ئێمە ئازایەتی لێبووردنمان نیە کە سیفەتێکی بنچینەیی مرۆییە و لە ھەردوو ئەزموونی باشووری ئەفریقیا و کەمبۆدیا تاقیکرایەوە ، توخوا بێزاربووین لە رقوکینە و دڵڕەقی کە تا ئێستا لەناوماندا بەردەوامە ، ئەو بێزاریە ھەستی ترسانکی و  دڵەڕاوکیێمان زیاتر دەکات کە ھەر ئەمەشە وایکردووە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو لاوازی بچین  .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×