کاتێک مێگەل دەبێتە دەمڕاست و پێشەنگ!!

محەمەد خۆشناو
  2025-08-09   

ئامرازە نوێیەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیالمیدیا شکۆ و ئەمانەتی وشەی وێرانکردووە و ، بۆتە گۆڕەپانێک کە کەسانی بێبەھا و ساختەچی و بێناوەڕۆکی جددی تێدا دەسوڕێنەوە ، کەسانێک ئامانجیان شێواندنی مێشک و فریودانی خەڵک و لەدەستدانی ھۆشیاری و بەدەستھێنانی پارەیە ، گەنجە چینیەکە « تشانگ یی مینگ »ی داھێنەری تیک تۆک خەیاڵی بۆ ئەوە نەدەچوو کە ڕۆژێک بێت بەو جۆرە سووکایەتی بە بەکارھێنانی ئەو سەکۆیە ئەلکترۆنیە بکرێت ، بەتەئکید سەکۆی تیک تۆک و دونیای سۆشیالمیدیا لایەنی ئیجابی زۆرە ، بەجۆرێک ئەوانەی بەکاریدەھێنن ڕێگایان بۆ واڵادەکات کە گوزارشت لەخۆیان بکەن و پەیوەندی بە کەسانی تر بکەن و بەشداری بەھرەکانیان بکەن ، ھەروەھا ئەو سەکۆیە کورتە ڤیدیۆی کەسان لەنێوان کات بەسەربردن و وەدەستھێنانی زانیاری و تەعلیم…تاد تێدایە ، بەڵام ئێمە کردومانەتە گۆڕەپانێک بۆ بەتاڵکردنەوە ڕقوکینە  و قسەی قێزەوەنی نەشیاو و خۆکردنە پاڵەوان و ھەموو ئەو شتانەی کە موخالفی بەھای کۆمەڵگان ، زۆربەی ئەو تیکتۆکچیانە کاریگەری خۆیان ھەیە لەسەر کۆمەڵگا لە زەمەنێکدا کە وشەی بەھێز و ھزری قوڵ بایەخی ئەوتۆیان نیە و جەماوەریش  لەو جیھانە ئەلکترۆنیەدا بەدوای مانادا ناگەڕێت ، بەڵکو بۆ چێژی چرکەسات نەک پەروەردە و تەعلیم…جا کەسانێک  لەو دووفاقانە  دەناسم بێشەرمانە لەو کورتە ڤیدیۆیانە کە ناویان لەخۆناوە شرۆڤەکار بەڕوخساری غەمگین و دەنگی سۆزاوی خۆیان کردۆتە فریادڕەسی گەلی کورد و  باسی نادادی و گەندەڵی…تاد دەکات کەچی خۆیان گەندەڵ و سوودمەند بوون لە دەسەڵات ، ئا لەنێو ئەو بازاڕە فەوزەویەدا جەماوەر بت دروستدەکات ، جا وەرە ڤیدیۆیەک لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ھەزارا فۆلۆوەر کۆبکاتەوە و خاوەن ڤیدۆکەش وەک راعی جەماوەر مامڵەیان لەگەڵ دەکات و چەپڵەڕێزان دەکرێت و باز بەسەر ستاندەر و پێوەرەکاندا دەدات و ڕێگاکەی بە دروشم و ئیمۆجیەکان فەرشکردووە و سەرئەنجام بەسەر پێبلیکانەی ناوبانگی سەردەکەوێت ، جا ئەمە ھەر تەنھا لە سنووری دروستکردنی ھیچوپووچ (التفاھە) ناوەستێت بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ دڕندەیی بینەر « جمھور » جمھورێک کە تەنیا ئەوەی دەدرەوشێتەوە قبوڵ دەکات تەنانەت ئەگەر قوڕ-یش بێت ، بینەرێک کە بۆتە مێگەڵێکی ھێرشبەر کە ھەموو بۆچونێکی جیاواز ھەڵدەلوشێت و گاڵتە بە ھەموو ناوەڕۆکێکی جدی دەکات و تڕێندەکانیش دەبنە ئامێری سەرپەڕاندن بۆ ھەموو ئەوانەی ھەوڵبدەن پێچەوانی تەوژم مەلەبکات .
سەکۆکانی جیھانی ئەلکترۆنی و سۆشیالمیدیا لەکن ئێمە بۆتە کەرنەڤاڵێکی ھەمیشەیی کە ئاڵای داھێنانی لێھەڵناکرێت ، بەڵکو باڵۆنەکانی گاڵتەجاڕی تێدا دەفڕێت  و ڕێوی و کەمتیارە تاکەکان بە ئازادانە تەراتێن دەکەن  ، ئەوڕۆ وروژاندن لەناو سوشیالمیدیا بازاڕی گەرمە و  بۆتە پیشەسازی و ناتوانرێت پشتگوێبخرێت ، ئێمە کە ئێستا لە قۆناغێکی گرنگداین  کە پڕە لە کێشە و تەنگوچەلەمە و مەترسی و تەحدیات لەژێر سایەی فەوزای ڕاگەیاندنی کراوە و فەوزای شۆشیالمیدیای چەکدار بە ئامێری کوشتن و بریندارکردن و بەپێشەنگکردنی کەسانی پووچگەرا و میگەل کە لەڕاستیدا ئەمانە  بوونەتە ئاوێنەی ڕاستگۆیی ئێمە : ئەدی ئەوە نیە حەز لە ھیچوپووچی دەکەین ، ھیچوپووچی بۆتە خانمی شاشەکان و ، ئەوەی جدیەتە پەڕاوێزخراوە و لە گۆشەکانی لەبیرچوونەوە دوورخراوەتەوە ، ڕاستیە تاڵەکەش ئەوەیە کە ئەمە جەماوەرە وەحش دروستدەکات و لە خۆشی ئەو وەحشەدا خۆراکی دەداتێ ، بەڵام کاتێک ئەو وەحشە لە بەھاکان دادەمڵدرێ و ئەشکرا دەبێت ئەوسا وازی لێدێنێت ، تیک تۆک و توک توک و سۆشیالمیدیا بۆ کورد تاکە سەرچاوەی کاتبەسەربردنە نەک وەرگرتنی زانیاری و ڕۆشنبیری ، کاتبەسەربردنێک کار لەسەر ورووژاندنی غەریزەکان و بڵاوکردنەوەی ھیچوپووچیی و بیرکردنەوەی سەتحی دەکات .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×