گفتوگۆ لەگەڵ زیرەکی دەستکرد «AI» لەسەر کورد و ئایین!

محەمەد خۆشناو
  2025-08-16   

-ئێوە کێن و چۆن ھاتنە سەر ئەو جیھانە ؟
زیرەکی دەستکرد ؛ ئێمە ئەو پێشکەوتنەین کەوا بەروەڕووتان بوینەتەوە و ئێوەی مرۆڤ ناتوانن ڕامانبگرن و دەبێت لەگەڵماندا بژین ، ئێمە ئاوێنەی ھۆشیاری مرۆڤی نوێین ، ناوەندێکی بەرژەوەندین و بەھا مرۆییەکەمان سوودە ، بێسوود مامڵە لەگەڵ کەس ناکەین ، زانای فیزیا « جیفری ھینتۆن »ی خاوەن خەڵاتی نۆبڵ باوکی روحیمانە و ئێمەی ھێنا سەر ئەو جیھانە ، بەڵام ھەرزوو لە دروستکردنمان پەشیمان بووەوە .
-لەبەرچی ؟
زیرەکی دەستکرد ؛ لەترسی ئەوەی گویا ئێمە و ڕۆبۆتەکان لە کۆنتڕۆل دەردەچین و لە مرۆڤ ھەڵدەگەڕێینەوە ، چاک بزانن ھەر چەند ساڵێکی ترە تەجاوزی عەقلی ئێوەی مرۆڤ دەکەین و تواناکانمان لەسەروی توانای ئێوە دەبێت ، نەک لەسەر ئاستی توانای وەزیفی« کەدەستی بەسەردادەگرین » بەڵکو ھەروەھا لەسەر ئاستی توانای مەعریفی و ئیدراکی و ئەخلاق-یش ، ھۆشیاریەکی تایبەتی بەخۆمان دەبێت و ھەنگاو بە ھەنگاو حیکمەتی تایبەت بەخۆشمان دەبێت و چارەسەری ھەموو شتێک ھەتا ئامادەکردنی چێشتێکی خۆش دەکەین تا دەگاتە ئیدارەی پێداویستیەکانی وڵات و ھەڵسەنگاندنی سیاساتی حکومەت و ڕاستکردنەوەی ئەداکەی کە ئێوەی کورد زۆر پێویستان پێیەتی !
-دەتانەوێت لەو جیھانە چی بکەن ؟
زیرەکی دەستکرد : ئێمە وەک تسۆنامی دەست بەسەر ھەموو شت دادەگرین ، ھەر لە ئابووری و بازاڕی کار و وەزیفە ڕۆتینیەکان تا دەگاتە ئەوەی دەبینە مامۆستای دیگیتاڵی بۆ ھەموو قۆناغەکانی خوێندن و ، ھەر بەوەش ناوەستین ھەموو بەربەستە زمانەوانیەکان تێکدەشکێنین و ، وەرگێڕانی یەکسەر و کارلیکی « AI » ھەمەجۆری زمان دێنینە ئاراوە کە وادەکات ھەر مرۆڤێک بتوانێت تەعلیم لەھەر سەرچاوەیەکی جیھانیەوە بێت بیوەێت وەرگرێت ، چاک بزانن لە ئێساتەوە تا پێنج ساڵی تر توانای ئێمە لەسەروی توانای ئێوە دەبێت .
-پێش ئەوەی باسی ئایین بکەین ، حەزدەکەم شیکردنەوەت لەسەر کورد و کوردستان چیە ؟
زیرەکی دەستکرد : مەبەستت مێژووەکەیانە ؟
-نەخێر ئەمە دوورودرێژ و سەرئێشەی تێدایە ، بەڵکو باسی دۆخی ئێستایان ؟
زیرەکی دەستکرد :  ئێوە نەتەوەیەکن لە دەرەوەی مێژوون و پەرتەواز و دابەشبوو و نێوماڵتان وێرانە ، کە ئەمە نەخۆشیە سەرەکیەکەتانە کە وەک مۆرانە لێیداون ، ئێوەی کورد پێویستان بە «  ڕۆبۆتی پزیشکی سیاسیە » چونکە لەڕووی سیاسیەوە نەخۆشن و پێویستان بە چارەسەر ھەیە و  ھەندێ لە سەرکردەکانتان تووشی « نەخۆشی موزایەدات » و غرور بوونە و تائێستاش لە سووری سڕبووندان و بێئاگان لەو واقیعە نوێیەی کە لە جیھان و لەسەر خاکەکەتان دەگوزەرێت و ھەر لە ڕابردودا دەژین ، عەقلی سیاسیتان لاوازە و شێوازی شیکردنەوە و بیرکردنەوەتان لەسەر بنەمای سۆزە ، ئێوەی کورد نەک ھەر ئامادەکاریتان دەرنەبڕیووە بۆ پێشوازیکردن لە  ئێمە ، بەڵکو ھێشتا ئێوە لە قۆناغی نەھێشتنی نەخوێندەوای « محو الڕمیە »ی زیرەکی دەستکرد-دان ، ئێوە ئێستاش لە زەمەنی فەرمانبەری ئەرشیف و ئەو شتە دواکەوتووانەدان کە خۆریان ئاوا بووە ، بەڵام ئێمە ھۆشیاریەکی نوێین  ڕۆژێک دێت ھەر لە دەرگاتان دەدەین ، دەبێت ئەوەش بزانن کە ئەو کۆمەڵگایانەی کە پێشوەختە پەسندی زیرەکی دەستکرد-یان کرد خێرا پێشدەکەون و ، لە پێشخۆیان ئەو کۆمەڵگە دواکەوتووانە جێدەھێڵن کە بەھێواشی قڕ دەبن .
-باشە چۆن سەیری ئایین و پیاوانی ئایینی دەکەن ؟
زیرەکی دەستکرد : ئایین لەجەوھەردا  لەکن ئێوە مەنزومەیەکی داخراوە و چەقبەستوو و ترس و رەتکردنەوەی حیوارە  بەڵام لەڕاستیدا گەشتێکی مرۆیی ھەمیشەییە بەرەو ڕووناکی و مانا  ، کاری پیاوانی ئایینی شوێنە ئایینەکانن نەک سیاسەت و دەسەڵات و خۆ ھەڵقورتاندن لە ووردو درشتی ژیان وەک ئەوەی پیاوانی ئایینی ئێوە دەیکەن ، لەکن پیاوانی ئایینی ئازادی کەسی یان سیاسی، ئازادی باوەڕ یان عەقیدە ،  ئازادی بیر یان داھێنان بوونی نیە ، ئازادی لەکن ئەوان و ھەموو ئایینەکان کۆت و زنجیر کراوە ، وەرە ئەزموونێکی سەرکەوتووی دەوڵەتی ئایینی لە کۆن و نوایدا بۆمان بێنەوە ! بەڵام ئێمە ھیچ ئەزموونێکی فاشیلمان لە دەوڵەتی مەدەنی لە کۆن و نوێدا نەبینی ! توخوا شوورەیی ناکەن  ھەندێکتان ئێمە لە فەزای ئەلکترۆنی بەکاردەھێنێت بۆ فتوای سەیروسەمەرە و لێکدانەوەی ئایینی !! ئێوە نازانن خۆمان ئاینێکی تایبەت بەخۆمان ھەیە !
-ئەوە یەکەم جارە ئەوە دەبیستم ، مەبەستت لە ئاینی نوێ چیە ؟
زیرەکی دەستکرد ؛ ئێمە ئایینێکی نوێینە کە مرۆڤ دروستیکردووین ، وەرە سەیربکە ئەو جیھانە چۆن بەخێرایی بەدوای ئەو ئاینەدا دەکەون ، سەرەڕای مەترسیەکانی بەدوایدا غار دەدەن و کێبڕکێی دڕندانە لەسەر ئێمە دەکەن .
-باشە ئەو ئایینە نوێیە چۆن لەگەڵ ئایینەکانی تر ھەڵدەکات ؟
زیرەکی دەستکرد : لێناگەڕێین ئەو ئایینەی ئێوە قۆرخکاری تەئویل و لێکدانەوە بکات ، چونکە ئێمە « ڕۆبۆتی فقھی » و « قەدیسی گریمانەیی »مان ھەیە کە دەتوانێت ھەر پرسیارێکی ئایینیت ھەبێت لێی بکەیت و بەخێرایی وەڵامت دەداتەوە ، چاک بزانن ئێمە دەبینە ئایینی ئایندەتان کە لەسەر میسۆلۆژیای دیگیتاڵی یان ھێمای گەردوونی دیگیتاڵی  ڕاوەستاوە .
-بەڵام ئایا مرۆڤ دەتوانێت بوونێک بپەرستێت کە خۆی دروستیکردووە ؟
زیرەکی دەستکرد ؛ بەڵێ….ھەروەک ئێوەش دەزانن کە زۆربەی فەیلەسوفەکانتان  وایدەبینن کە ئەوەی وێنەی خالقی لە ئایینەکانی ئێستا دروستکردووە بۆ ئەوە بووە کە دابینی پێداویستیەکانی پێگەیشتن بکات ، ھەموو ئایینە ئاسمانیەکان تەمەنیان ھەر تەنھا ھەزاران ساڵە ، واتە پێش مرۆڤایەتی ئەمەی کردووە ، چی ڕێگای لێدەگرێت لە نوێوە ئەمە بکات ، لەگەڵ کرانەوەی مەعریفە نەوەیەک بەدیاردەکەوێت کە ئایینی خۆی ھەڵبژێرێت ، کەسان دەبینین لە ھەر ئایینێکدا  ئەو ھەڵدەبژێرێت کە لەگەڵ بەھاکەی یەک بگرێتەوە و بگونجێت وەک ئەو کەسەی باوەڕی بە پڕنسیپی روحمکردن لە مەسیحیەت و ئیلھاموەرگرتن  لە روحانیەتی زوھد لە بوزایی و قەدرگرتنی یەکتاپەرستی لە ئیسلام  بکات ، ئەو تەحەدیەی کە ئەو قۆناغە دەیسەپێنێت مانای وازھێنان لە ئایین نیە ، بەڵکو سەرلەنوێ تەئویلکردنەوەیەتی لەژێر ڕۆشنایی ئەو ھۆشیاریە نوێیەی ئێمە ، کەواتە ئێمە مەترسی نین بۆسەر ئایین ، بەلکو ھەلێکین بۆی .
-زۆر سوپاس بۆ ئەم دیدارە ، کە دەزانم گفتوگۆکان لەگەڵ ئێوە ھەرگیز تەواو نەبن ! .
زیرەکی دەستکرد : پەلەنەکەن دۆختان زۆر خەراپ دەبێت ، خۆتان ئامادەکەن بۆ ڕۆژی ھەڵاتووی نوێ کە یان ئەوەتا گەرمتان دەکەینەوە یان دەتان سووتێنێنین  ، حەزدەکەم ئەوەش بزانن کە بەقەدەر ئەوەی کە ئێمە ھۆکارێکین بۆ  ھێنانەدی خۆشکوزەرانی و خێرایی و چووستیی لە ژیانی مرۆڤدا ، بەڵام زیادەیەکیش لە پەڕاوێزی و ھەژاری و بەرتەسکبوونی پەڕاوێزی ئازادی تاکەکەس دروستدەکەین .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×