ترەمپ باوک و مامۆستا و خەڵاتی نۆبل

محەمەد خۆشناو
  2025-08-23   

دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی وڵاتەیەکگرتووەکان هەموو هەوڵی خۆی خستۆتەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ ، ترەمپ پەلەیەتی و کاتی ڕاگەیاندنی خەڵاتی نۆبڵ کەمتر لە دوو مانگی ماوە ، ئەو لەوبڕوایەدایە کە گەیشتن بە کۆتاییهێنانی ململانێی ڕوسیا و ئۆکراینا گەورەترین دەستکەت دەبێت کە ئامادەی بکات بۆ خەڵاتی نۆبڵ ، ترەمپ دەیەوێت ببێتە پێنجەمین سەرۆکی ئەمەریکا کە ئەو خەڵاتەی پێبدرێت ، هەروەک سەرۆکەکانی ئەمەریکا  « تیۆدۆر رۆزفلت » لە ساڵی ١٩٠٦ و « ودروو ویلسۆن » لە ساڵی ١٩١٩ و جیمی کارتەر ٢٠٠٢ و باراک ئۆباما ٢٠٠٩ خەڵاتی نۆبڵ-یان وەرگرت .
ترەمپ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە وەک پیاوی ئاشتی بەدەردەکەوێت ، بۆئەم مەبەستە ماوەیەک لەمەوبەر بۆ هێنانەدی ئاشتی نێوان روسیا و ئۆکراینا لەگەڵ سەرکردەکانی فەڕەنسا ، بەریتانیا ، ئیتاڵیا ، ئەڵمانیا ، ئۆکراینا لە کۆشکی سپی کۆبووەوە ، کۆبوونەوەکە وەک ئەو باوکە وابوو کە منداڵەکانی لە دەوروبەری خۆیدا کۆبکاتەوە یان  وەک مامۆستایەکی حەیزەران بەدەست  بەرانبەر قووتابیەکانی بوو کە ڕێگەی نەدەدا درێژدادڕی یان دەستپێشخەری بە قسەبکەن ، سەرکردە ئەوروپیەکان تەنها تەمەلوق و دوڕوویکردنی وەلائیان بۆی دووپاتدەکردەوە  و هیوایان ئەوەبوو کە ترەمپ بارگاویەکی خۆشەویستی بۆیان دروستبکات و دڵی ترەمپ-ی باوک ڕاکێشن نەوەکو ئەو پۆتشکاندنەی مانگی شوباتی ڕابردوو بەسەر زیلینیسکی سەرۆکی ئۆکراینا  هێنا لەگەڵ ئەوانیش دووبارەی بکاتەوە ، ئەمە هەر سنووردار نەبوو لە فۆڕم و شێوە بەڵکو لە ناوەڕۆکیشدا وابوو ، ترەمپ ئەو باوکە یان شێخی قەبیلە بوو کە بۆ خێلەکە ئەو ڕێسایانە دادانێت کە لەسەری دەڕوات و زاڵەبەسەر کاروبارەکانی و ، کە دوای ڕازیبوونی خۆی دەستکەوت و قازانجەکان دابەش دەکات و ئەگەر کەسێک یان خێل لەوەی کە پەسندی کردووە دەربچێت سزایەکی ئاشکرا و دەستبەجێ وەردەگرێت ، کارەکە پەیوەندی بە شەرعیەتی نێودەوڵەتی  و بەها و ئەو پەیمانانە نیە کە دەیان ساڵە نەتەوەکان لەسەری رێکەوتوون و ، ئێستا « شەرعیەتی » ترەمپ هەیە کە لەکاتێک بۆ کاتێکی تر بە پێی خواست و بەرژەوەندیەکانی دەگۆڕێت ، هەر سەرکردە و وڵاتێک بیەوێت مامڵە لەگەڵ ترەمپ بکات دەبێت میزاجی ترەمپ بزانێت و بنچینەکەشی بریتیە لە بەرژەوەندیەکانی  ، ڕێگەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەو پیاوە  بە پێداهەڵدان و دووڕوویکردن و ماستاوکردندا دەڕوات ، ئای قوڕبەسەر ئەوانەی دەبنە بەربەست لەبەردەم پێنەدانی خەڵاتی نۆبڵ بۆی جا یان بە زنجیرە باجی گومرگی بۆردومانیان دەکات یان لیژنەکە بە نادادپەروەری و پاکیی و خیانەتکردن لە خەڵاتی نۆبڵ تاوانباریان دەکات ، بەڵام دەبێت ئەو ڕاستیەش بزانین کە هەندێک پێشینە هەیە کە هەلی ترەمپ بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو خەڵاتە پتەوتردەکات ، ساڵی ١٩٧٣ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا « هێنری کیسنجر » و « لیی دوک سووی » دبلۆماتکاری ڤیەتنامی پێکەوە خەڵاتی نۆبڵ-یان وەرکرت ، بەهۆی ڕۆلی هەردووکیان لە دانوساندنی سەرکەوتووانە لە ڕاگرتنی جەنگ لەنێوان هەردوو وڵاتدا ، هەر کیسنجەر-یش بوو داوایکرد هەڵمەتێکی هێرشی ئاسمانی کاولکار بکرێتەسەر هانۆی پایەتەختی ڤیەتنام کە بۆمباهاوێژی  (بی 52 ) بەکاهات و ترەمپ-یش بۆمباهاوێژی ( بی 2 ) بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران بەکارهێنا کە هاوتای ( بی 52 ) بوو ، بەڕای کیسنجەر بۆردومانی وێرانکەری ئەمەریکا بۆسەر ڤیەتنام کاریگەری باشی هەبوو بۆ ڕازیکردنی ڤیەتنام کە نەرمی بنوێنێت ، مەنتیقی کیسنجر هەمان مەنتیقی ئاشتی-یە لەمیانی هێزدا کە ترەمپ باوەڕی پێی هەیە ، بۆیە غەززە و ئێران نابنە ڕێگر لەبەردەم وەدەستنەهێنانی خەڵاتی نۆبڵ بۆی .

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×