هاوڵاتی لەناو ئەو ھەموو قەیران و بێمتمانەییەدا ئازارەکانی بۆ کێ باسبکات؟!

محەمەد خۆشناو
  2025-09-20   

نزیکەی سێ دەیەیە ھەرێمی کوردستان لەعنەتی دابەشبوون و نەخۆشی موزمینی پەرتەوازیی کە لەمێژە لەگەڵیدا بووەو  و کزبوونی بێمتمانیەیی بەدەسەڵاتەکەی بەردەوامە ، بەدرێژایی مێژوو تا دەگاتە ئێستا لەژێر سایەی شکست و نشووستیەکانیدا ، تاکەکان و ئەو گەلە مەیلی ئەوەی ھەیە کە نقووم بن لە لەخۆلێدان یان جلد کردنی خۆیان  « جلد الژات » واتە بۆتە جەستەیەکی ئازاردیتەی مازۆخی  کە چێژ لە ئازار وەربگرێت و  ، ھەستکردن بە خەتا و خەمۆکی و خۆبەلاواززانی و لەدەستدانی پاڵنەر بۆ بیرکردنەوە لە باشترکردنی بارودۆخەکە یان ئاییندەکە  بە بەردەوامی لەگەڵیدا دەژیت و ، دیدگایەکی وا ڕەشبینیشی ھەیە کە ئەوەی دێت خەراپترە ، کە تێیدا ھەڵە و عەیبەکان بە پلەیەک قەبەدەکرێن کە ناتوانایی لەسەر ڕەخنەی بابەتی  و بەخۆداچوونەوە و پێداگریی لەسەر ڕاستکردنەوە و گۆڕانکاری پێشاندەدرێن و دەبنە ئاستەنگێکی گەورە بۆی  ، زۆرن ئەو گەلانەی کە دووچاری  ئازاری بەردەوام و زەلیل و ئیھانەکردن ھاتوون ،  بەڵام توانیان بەسەر شکستەکان زاڵ بن لەوانە چین و ئێرلەندا ، ( ئێرلەندا  ) بە نموونە دێنمەوە کە لە زۆر خەسڵەتدا لە کورد نزیکن و ژمارەی دانیشوانیشی نزیکە لە ژمارەی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان ، بەریتانیەکان وا مامڵەیان لەگەڵ ھاوڵاتیانی ئێرلەندا دەکرد کە لە خوار ئادەمیزاد دایاندەنان و ، ناچاریانکردن وڵاتەکایان جێبھێڵن و کۆچبکەن و ، بەشێکی گرانبەھای خاکەکەیان ( ئێرلەندای باکوور )یان دابڕاند و خستیانە سەرخۆیان ، ئێستا ئێرلەندا لەڕووی ئابووری لەسەرووی بەریتانیا دایە و ئەو وڵاتە بۆتە موعجیزەی ئابووری و تەکنۆلۆژیای ئەوروپا ، باشە بۆ ئێمە تەرکیز دەکەینە سەرئەوەی کە ناتوانین لەو چڵپاوە دەرچین و بۆ بەخۆمانداناچینەوە و باوەش بۆ ھاوڵاتیان بکەینەوە و متمانە بگەڕێنینەوە و بەو پەڕی بوێری دان بە ھەڵە و  قەیرانە ئابووری و کلتووری و سیاسی-یەکانمان نەنێن و لە ھۆکار و لێکەوتە و مەترسیەکانی ئاییندە بکۆڵینەوە  !! گەورەترین کێشەی ھەموو وڵاتان و ئێمەش ئەوەیە کە ھاوڵاتی دەنگی نەبیسترێت و پەڕاوێزبخرێت و مافی پارێزراو نەبێت و دادپەروەری قانون بێجیاوازی بەسەر ھەمووان جێبەجێ نەکرێت…گەشەپێدان  ھەر لە دروستکردنی تاوەر و ڕێگاوبان سنووردار نابێت ، بەڵکو لە متمانەی ھاوڵاتیە کە نیشتیمانێک ھەیە دەیپارێزێت نەک دایدەچۆڕێنێت  ، ھاوڵاتی متمانە بەچی بکات کە بەرپرس لەو تاجەتاوەرە بڵندە نێتە خوارەوە و جگە لەوەش تەلەفۆنی داخراوە و  کەس گوێ لە سکاڵا و ئازارەکانی ناگرێت ، ھاوڵاتی تاوانی چییە ؟  دەیەوێت کەسێک گوێی لێبگرێت…یەکێک لە چیرۆکە جوانەکانی نوسەری ڕووسی ( ئەنتوان تیشیخۆف )ی پێشەنگی چیرۆکی کورت لەجیھان…ئەو  چیرۆکەیە کە شۆفێری گالیسکە کە ھەسپێک لێی دەخوڕێت و ، شوفێرەکە ئێش و ئازارێکی زۆری ھەیە و ئەوەی سواری گالیسکەکە دەبێت بۆی باسدەکات ، بەڵام کەس گوێی لێڕاناگرێت و ناچار سکاڵا و ئازارەکانی بۆ ئەسپەکە باسدەکات….ھاوڵاتی تووخمێکی پەراوێزخراو نیە  ، ھاوڵاتی بنچینەی ھاوکێشەکە و ھەموو سیاسەتەکان لەپێناوی ئەودا بونیاتدەنرێت ، ڕاستە سەرکردایەتی ڕوئیا و تموحی ھەیە ، بەڵام خەونەکان  تەنھا بە بڕیارەکان نایەتەدی ، پڕۆژە گەورەکان پێویستی بەو دەستانە ھەیە کە کار دەکەن ، بەو مێشکانەی کە بەشدارن ، بەشداریکردنی خەڵک و وەڵامدانەوەی داخوازیەکانیان مەرجی جەوھەریە بۆ بووژانەوەی ڕاستەقینە ، بەرپرس کە ئەو پۆستە حکومیەی وەرگرتووە بۆ ئەوە نەھاتووە خۆی گۆشەگیر بکات و گوێ لە سکاڵای ھاوڵاتی لەسەر ئازار و ناخۆشی و بارگرانایی ژیان نەگرێت ، وەک ئەوەی ئێستا ھەندێک لە بەرپرسان دەیکەن ، چۆن متمانە و وەلا بمینێت کە بەرپرس  بێئاگا بێت لە پێداویستی ھاوڵاتی و ئازارەکانی ، جەوھەری گرێبەستی کۆمەڵایەتی نێوان دەوڵەت و ھاوڵاتیەکانی لەسەر متمانەی   بەرانبەر یەکتر وەستاوە ، ئەگەر ھاوڵاتیت لەناو گرانیی و نەبوونی شەفافیەت و نایەکسانی جێھێێشت ، ئەوە وەبەرھێنان و پڕۆژەی زەبەلاح سوودی نابێت بۆ پڕکردنەوەی کەلێنە زیادەکانی نێوان دەوڵەت و گەلەکەی ، بەڵام دەبێت ھەموو لایەک ئەوە بزانن کە مێژوو باشترین مامۆستایە و فێریکردووین کە بەدرێژایی مێژوو ھەر ھێزێکی گەردوونی ھەرچەند لە دەسەڵات و ھێز و پارە بەھێزیش بووبێت ئەگەر متمانەی ھاوڵاتی لەدەستدا و بەھا و ڕەوشت و پڕنسیبی نەبێت بۆ ئیدارەدان ، ئەوە بەناچای لەناو دەچێت…با ھەموومان  پێکەوە بیر لە ئاییندەی دوور بکەینەوە ، با دوای ( ٣٠ ) ساڵ لە حوکمڕانی بیر لە کوردستان بکەینەوە ، ئایا ھەلێک ھەیە بۆ دەرچوون لەو دوڕیانە ترسناکە ؟ بەڵی ھەل ھەن ، دەکرێت کوردستان گەشەبکات و ببێتە خاوەن دۆخێکی تایبەت ، ئەگەر بێتوو سوود لە تواناکانی ئەو گەلە بێجیاوازی  لە ھەموو بوارەکاندا و مێژووەکەی وەربگیرێت .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×