نێردەی ئەمەریکا بۆ عێراق…گۆڕانکاریی بە هێزی نەرم

محەمەد خۆشناو
  2025-10-25   

هەر لە دوای  هەماقەتی ڕووداوی « 7 »ی ئۆکتۆبەری 2023 بومەلەرزەیەک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی دا و ، تێیدا گۆڕانکاری لە سوریا و لوبنان و فەڵەستین ڕوویاندا و هەموو ئەو چەکدار و هێزانەی سەر بەئێران بوون کۆتاییان هات و لاوازبوون ، عێراق-یش کە سییەکانی ئێرانە لە ناوچەکەدا کەوتە ناو  بازنەی ئەو گۆڕانکاریانەی کە دەبێت بگۆڕدرێت و هەوڵدەدرا بە هێزی نەرم و دبلۆماسیەت گۆڕانەکە بکرێت و نەگاتە هێزی ڕەق  ، وا ئەوڕۆ نۆبەی هات ، ئەوڕۆ وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا خاوەن سەرۆکێکە کە شیوازی بیرکردنەوەی زۆر بە کەسایەتی « شایلۆک » لە شاکارە بەناوبانگەکەی « بازرگانەکەی بوندەقیە »ی شەکسپیر دەچێت کە بەعەقلیەتی بزنسمان و کەرتی تایبەت بیردەکاتەوە و دەیەوێت تەجاوزی دبلۆماسیەت و بیرۆکراتیەت و کتابنا و کتابکم بکات ، هەربۆیەش ئەو سەرۆکە« ترەمپ » نێردەی تایبەتی خۆی بۆ سوریا و لوبنان ، غەززە و ئۆکراینا و ، ئێستاش  بۆ عێراق داناوە  بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵیاندا هەبێت ، کە لەڕاستیدا من پێم وایە  ئەمانە  وەک مندوبی سامی جارانن ، ئەمجارە ئەمریکا لە هەموو کات جدیترە و  دەیەوێت ئەو مەهزەلەیەی کە ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت نەیهێڵێت و ، سەرەتا بە سزا خستنەسەر کۆمپانیا نەوتیەکان و خستنە نێو لیستی تیرۆری چوار فسیڵی عێراقی و کۆمپانیای مهندس و سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی و برایەکەی و « کەشتی سێبەر » ، واتە ئەو کۆمپانیایانەی کە لە ئێران نزیکن دەستیپێکرد و ، ئێستاش  ترەمپ « مارک ساڤایا »ی نزیک لە « لویس ساکۆ »ی بەتریرکی کلدانە کاسۆلیکەکانی عێراق کردۆتە نێردەی خۆی لە عێراق بۆ پاداشتکردنەوەی لەبری کۆکرنەوەی دەنگ لە دیترۆیت بۆ هەڵبژاردنەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ،  هێناویەتی بۆ  عێراق بۆ ئەوەی بەروەڕووبونەوەی نفوزی ئێران بەتایبەتی چەکداماڵینی ئەوانەی هاواریان دەکرد « کلا کلا لامریکا » و  دروشمی دەبێت داگیرکەری ئەمریکی لە عێراق نەمینێت و چەک تەسلیم ناکەین چونکە لە « ئیمام مەهدی » وەرمانگرتووە  !!  هەروەها ئەرکێکی تری ساڤایا بریتیە لە پەیوەندیکردن بە هەولێر و ڕازیکردنی نێوان هەولێر و بەغدا و نەهێشتنی کێشەی نێوان هەردوولا و ، کاروباری وەبەرهێنان و نەوت و ووزە لە عێراق ئەرکی سەرەکیەتی بۆ بەرژەوەندی گەلی ئەمەریکا ،  هەروەک  ترەمپ لە لووتکەی شەرەم شێخ  ڕایگەیاند کە عێراق نەوتێکی زۆری هەیە بەڵام نازانێت بەکاریبهێنێت  ، ئەوە دەزانرێت کە ساڤایا ئەزموونی کاری حکومی و دبلۆماسی و سیاسی و چالاکی گشتی نیە و ، لەڕووی قانونیەوە لە ویلایەتی مەشیگان ڕێگەپێدراوە بۆ بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەری « ماریگوانا » کە بۆ مەبەستی پزیشکی و خۆشیی بەکاردێت  ، لەوانەیە بپرسن ئەدی « مەکگۆرک »یش نێردرەی ئەمەریکا نەبوو لە عێراق ؟! مەکگۆرک کەسێک بوو  خاو و خۆپەرست و  گوایە پابەندە بە ئایدۆلۆژیای لێبڕالیەت و بەها بەرزەکان ئەماریکا ،  لەگەڵیشدا ئەوەندەی بۆ بەرژەوەندی خۆی کاریدەکرد بۆ وڵاتەکەی نەیدەکرد  ، ئەمە جگە لەوەی کە  وەلای بۆ بایدن و کۆشکی سپی نەبوو  ، هەربۆیەش جارێکیان لە ترەمپ-یان پرسی کە مەکگۆرک کێیە ؟ گووتی : من نایناسم…..

ئەولەویەت لەناو سەری ترەمپ-دا ئایدۆلۆژیایەکە کە پێکهاتووە لە سەفقە و بازرگانی و ستایشکردنی و وەلا بۆی کە کۆڕالەکەی دەوروبەری لەیەک کاتدا بۆی دەڵێنەوە  ، ئەوانەی لە دەوروبەری  « ترەمپ » دان یەک شت ئەوانی کۆکردۆتەوە ئەویش وەلای ڕەهایە بۆی و ئەمجارە بوار بۆ دروستکردنی کۆسپی سیاسی یان ئامرازەکانی بیرۆکراتیەت ئەوەی کە پێی دەڵێن ( دەوڵەتی قوول )  نادات و هەر نێردەیەک ڕاستەوخۆ سەر بەخۆیەتی و پەیوەندی بەکەس ناکات تەنها ئەو نەبیت  ، جا میکانیزمی ترەمپ بۆ بڕیار و کارەکان زۆر جیاوازە و ، دیارە تائێستا سیاسەتمەدارانی عێراق ئەوانەی لەدەسەڵاتن لە سایکۆلۆژیەتی ئەو سەرۆکە تێنەگەیشتووە وادەزانن هەروەکو ئۆبامایە  کە عێراقی تەسلیمی ئێران کرد ،  لەکن ترەمپ  کۆتی ئەخلاقی و بوونی ڕێسای سیاسی و ڕەوشتی و ئەوجۆرە شتانە گرنگ نین و کەسێکە زۆر باوەڕی بەخۆی  و بوێری لە بڕیاردان و کارکردن لەسەر خێرا هەیە و سیاسەتی « تەقکردنی خێرا » پەیڕەدەکات ،  بۆیە ئەرکی قوڕسی ساڤایا لەناو وڵاتێکی ئاڵۆز و پڕکێشمەکێشی سیاسی  و جیاوازی نەتەوە و و تائیفی و وەک عێراق ئاسان دەکات و  ، سەرەتا ساڤایا  کارەکەی بە زمانی حیوار و دانوستاندن وەک هێزی نەرم بۆ هێنانەدی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا و ترەمپ بەکاردەهێنێت ئەگەر نا بەهێزی ڕەق و پێوەدانی ئاگرین بەکاردەهێنرێت ، هەروەک گۆڤاری « ئەتڵەنتیک »ی ئەمەریکی  ویلایەتی ئەمجارەی ترەمپ-ی بە (پێوەدانی سووتێنەر) وەسفکردووە، بەکورتی ساڤایا کەسێکە ڕەنگدانەوەی ئەو سەختەچیانەن کە عێراق بەڕێوەدەبەن ، ساڤایا دەڵێت : دیترۆیت منی لە قوڕ دروستکرد ، ئەوەتا ترەمپ ساڤایای لە قوڕی سیاسی دروستدەکات و لەکاتێکدا هاتووە کە پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا شکستی خواردوە و ئایا ئەو ئاشتیە ئارامدارەی کە ترەمپ بانگشەی بۆ دەکات لە عێراق دێتەدی یان  بەهێز ئاشتی لە عێراق دێنێتەدی  !؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×