هەڵبژاردنەکانی عێراق و ململانێی و ئەنجامەکانی !

محەمەد خۆشناو
  2025-11-08   

تا ئەم چەند ڕۆژەش بڕوام نەدەکرد هەڵبژاردن لەو بەناو دەوڵەتەی عێراق بکرێت و ، خۆزگەم دەخواست وا بەناو یەکتری کەوتبان هیچیان بەسەر یەکتریەوە نەمابا ، بەڵام وا ئەمجارەش قەدەر و بەخت و دەڵەتێکی دراوسێ یاوەریان بوو و وایکرد کە هەڵبژاردن لە کاتی خۆی ڕۆژی ٢.٢٥/١١/١١ ئەنجامدەدەرێت ، هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق کێبڕکێیە لەنێوان ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە لایەک و ئێران و هاوپەیمانانی لە لایەکی تر و ، لەو ململانێیەشدا شەڕی هەڵبژاردن زۆر تووندە کە لەسەر پارە و سامان و دەسەڵاتە ، ئەوانەی خۆشمان کە دەردەچن و دەچنە بەغدا شەڕ لەسەر مافەکانی کورد ناکەن بەڵکو ئەوانیش لەبەر پارە و سامان ئاگایان لە هیچ نامێنێت هەروەکو ئەوانی پێش خۆیان دەبن !! جگە لەمەش دابەشبوونیش لەناو خودی یەک پێکهاتە بە شیعە و سوننە و کورد هەیە و لەو گۆڕەپانەشدا کەس ئەوەی تر  قبوڵ ناکات و ، پرسیاری مەرکەزیش ئەوەیە کە ئایا لەو کیبڕکێ نێودەوڵەتیە و وڵاتانی هەرێمیەدا  ئەنجامەکان لە لایەن لایەنە شیعەکان قبوڵ دەکرێت  ؟ ئەگەر قبوڵیش کرا  ئەوە کارەکان بەنسبەت کورد هەروەکو جاران لەجێی خۆی دەبێت و شتێکی ئەوتۆ ناگۆڕێت  چونکە هەمان عەقلیەتی شۆڤینی  هەر لەو کاتەی بەریتانیا ئەو بەناو عێراقەی بۆ دروستکردن و تائێستا ئەم وڵاتە بەڕێوەدەبەن و نەگۆڕاون و ، بەنسبەت هاوڵاتیانی عێراق-یش زەرەرمەندی یەکەم هەر ئەوانن کە بەدەست کۆمەڵێک قەیران گیریان خواردووە ، چونکە ئێستا عێراق لەنێو شەویلاگی دەوڵەتی قووڵدا کەوتووە ، ئەگەر سەیری دیمەنی سیاسی عێراق بکەین دەبینرێت کە نفوزی ئێران لەنێو حزبە شیعەکان و فەسائیلی چەکدار بەهێزە و ئێران کاردەکات بۆئەوەی کارەکان هەروەکو خۆی بمێنێتەوە ، ڕاستە تاران وێڕای ئەوەی زەبرێکی تووند بە توانا
سەربازی و ئەتۆمیەکەی کەوتووە ، بەڵام تائێستا هێزێکی هەرێمیە و هەندێک وەرەقەی هێزی هەیە کە ببێتە نموونەی بەرگری و ڕیگری و توانایی لە مانەوەی نیزامەکەی و مانۆڕکردن و هەندێک جاریش خۆنوێکردنەوە لەناو چوارچێوە و ڕێسایەکەی خۆیدا هەیە  ،
بۆیە ئێران بەهەموو هێزەوە لێناگەڕێت لەو هەڵبژاردنەدا پارسەنگی هێز لەبەرژەوەندی ئەمەریکا یان هەر وڵاتێکی ئیقلیمی بگۆڕێت  ، بەڵام ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی هەوڵدەدەن کە ڕێگای خزینی تەواوەتی عێراق بەرەو میحوەری ئێران ڕابگرن و چاودێری مەلەفی پەیکەری هێزە ئەمنیەکان و پەیوەندیەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی  و کۆتاییهێنان بە ملیشاکان دەکات و پێشم وایە گەر بزانێت کە ئەنجامەکان لە بەرژەوەندی ئەودا نابێت بەبایەخەوە لێناڕووانێت و لە ئایندەش پشتگیری و یارمەتیدەر نابێت  ، ئەگەر لەماوەی ئەو سی ساڵەی ڕابردودا واتە هەر دوای ڕوخانی سەدام سەیری گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنەکانی بکەین ، تا ئێستا هەمان ئەنجام و هەمان پێکهاتەی تائیفی و هەمان عەقلیەت  لەسەر دەسەڵاتە کە ڕێگری  لە ڕێککەوتنی نیشتیمانی لەگەڵ هەموو پێکهاتە و لایەنەکان دەکات ، بایەخی ڕێککەوتنی نیشتیمانی لەوەدایە کە ڕێگریدەکات لە خورانی ماف و لەهەمان کاتیش دەبێتە ڕاستەڕێی بۆ جێبەجێکردنی  دەستوور ، جێی باسە کە مافەکان بەگشتی نایەنەدی تەنها بە دەستوور نەبێت نەک دەستوورێکی مەرەکەب لەسەر کاغەز وەک ئەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق پیادەی دەکەن ،

هەربۆیەش  دەسەڵاتدارانی عێراق نایانەوێت  ڕێکەوتن یان کۆدەنگی نیشتیمانی دروستبێت  ، هێنانەدی سەقامگیری لە  هەر وڵات و کۆمەڵگەیەکدا پێویستی بە کۆدەنگی و ڕازیکردنی گشتی هەیە ، ئەمە مانای ڕێککەوتنی تەواو لەسەر هەموو شتێک نیە ، بەڵکو لەسەر ئەو پایانەی کە نوێنەرایەتی بناغە بنچنەییەکەی دەوڵەت یان کۆمەڵگا دەکات کە هەموولایەک لەسەری ڕازین و هەر ئەمەشە کە کۆدەنگی نیشتیمانی دەستووری دەوڵەت و قانونە بنچینەییەکان بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ، ئەگەر ئەوەش کرا ئەوە کێبڕکێی ڕاستەقینەی هەڵبژاردنی سیاسی لەو چوارچێوەیەدا ڕوودەدات و هەروەها کێبڕکێ لە هەر بوارێک لە بوارەکانی ژیان بەپێی ڕێساکانی کێبڕکی  کە کێبڕکێکاران پێیوە پابەندن دروستدەبێت ، بۆیە ڕێکەوتن یان ڕازیکردن

 

 کۆدەنگی نیشتیمانی دەهێنێتەدی کە چارەسەری هەموو کێشە و گرفتەکانە ، ئەمە وەک ئەو دوو تیمەیە کە لە یاریگادان ، ئەگەر دوو تیمەکە کە لەناو یاریگادان ڕێکنەکەون ، ئەوە قانونی بەڕێوەبردنی یاریەکە گرگنگترین توخمەکانی کێبڕکێ نکۆڵی لێدەکرێ و بەمە ئەو ڕکابەریەی کە تێیدا ڕکابەری دەکەن دادەڕمێت ، من پێم وایە ئەمە لەسەر  عەرەبی  عێراق بە سونە و شیعە و شوعی و لیبڕالی دەچەسپێت کە جێی متمانە نین ئەگەر دە هەڵبژاردنی تریش ئەنجام بدرێت و  هەر وادەبین و پەنا نابردرێت بۆ دەستوور و بڕواشیان پێی نیە ، بەمەش دەبێت هەر لە بازنەی داخراودا بسوڕێینەوە و  پابەندبوون بە بەرزترین پێوەری ئەخلاقی و بەڵێنەکان ئەوان هەروەکو جاران  دادەدەڕمێن و دەبنە ژەهرێکی کوشندە !!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×