جەنگ و ماڵوێرانی، ئاشتی و ئاوەدانی!!

محەمەد خۆشناو
  2025-11-22   

ئەو ناوچەیەی ئێمەی تێدا دەژین ، وەکو بەندۆلێک وایە کە بە ڕیتمێکی جێگیر لەوسەر بۆ ئەوسەر دەجولێتەوە ، هەندێک جار بەرەو ئاشتی و هەندێک جاریش بەرەو شەڕ وەردەچەرخێت ، هەندێک دیمەنی ئەو شەڕانە دەبینی بەدەست خۆت نیە ئازار دەچێژیت ، چونکە خۆشمان ئەو ئازارەمان  لەو شەڕانەی بەسەریاندا سەپاندین بینیووە و ، هەمیشە شەڕ ماڵوێرانی بەدواوەبووە و ، لەو زەمەنەی ئێمەشدا هێڵی نێوان جەنگ و ئاشتی تەماوی و فێڵاویە !! بەخوای ئەگەر « تۆلستۆی » لەگۆڕ هەڵسێتەوە و سەیری ئەوەی  لەو جیهانە « هاوچەرخەکەمان »دا  ڕوودەدات بکات ، ڕۆمانە ئەیقۆنەکەی « جەنگ و ئاشتی » دەسوتاند ، کەم گەل هەیە وەکو کورد قوربانی جەنگ و ماڵوێرانی بێت ،

کوردستان ئەوان ڕۆژان ،  بووبوە لووتکەی تڕاژیدیا لە جیهاندا ، زۆر لە سەرووی هەموو تراژیدیای گریکەکان بوو کە خوێنەرانی شانۆ لە جیهان بە مەرجەعی درامی خۆیانیان دادەنێن ، سۆفۆکلیس و ئەسخیلۆس و یۆربیدس ، جیهانیان بەو تڕاژیدیایانەی کە نووسیبویان شۆک کرد و ، فرمێسکی لە چاوی بینەری شانۆگەریەکانیان دەهێنایە خوار ، ئەوەی بەسەر کوردا هات تڕاژیدیای گریکەکانی تێپەڕاندووە ، بەڵام هەمیشە حەزی لە ئاشتی و تووڕهەڵدانی رقوکینەیە تەنها « لەگەڵ یەکتری نەبێت !! » بووە .…. کاتێک سەدام لە ساڵانی نێوان هەشتا و نەوەدەکان ئەنفال و کیمیابارانی کوردستانی کرد ، کەسانێک لەو باوەڕەدا بوون کە کلتووری ڕقوکینە لەکن کورد بۆ تۆڵەسەندنەوە لەو هەزاران سەربازەی کە لە ڕاپەڕینی 1991 کەوتنە دەست پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان سەرهەڵدەدات ، بەڵام ئیرادەی ئەو گەلە و سەرکردەکانیان وەبەرهێنانیان لە ئاشتی هەڵبژارد لەجیاتی تۆڵە و ڕقوکینە ، بۆیە ئاشتی و تەناهی بۆ ئێمە حالەتێکی پارسەنگی ئینسانی و دڵنەوایی روحیە و ، بە لووتبەرزی یان هەڕەشە یان هێز یان سوودی سیاسی بەدەست نایەت ، بەڵکو بە بڕوای قووڵ کە جەنگ ماڵوێرانیە و ئاشتی ڕێسایە و ئاوەدانیە ، هەر بۆیەش لەژێر سایەی ئەو قەیران و جەنگانەی کە ناوچەکەی گرتۆتەوە ،  سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک کاپتنێکی لێهاتوی دبلۆماسی لەنێو شەپۆلی هاروهاجی دەریادا ڕۆڵ دەگێڕێت بۆ ئاشتی و چارەسەر لە ڕێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگ و ، داوا لە هەموو لایەناکان دەکات کە وێڕای پەرتەوازەییان ببنە قەلغانێک بۆ ئەو قەوارەیە و بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان ، چونکە بەرژەوەندی

پردێکی تۆکمەیە لەنێوان گەل و نیشتیماندا ، هەر بۆ هەمان مەبەست بەڕێزیان لە کۆڕبەندی « مێبس » لە ئێوارەی 2025/11/18  لە دهۆک تەئکیدی لەسەر ئاشتی و پەنابردن بۆ حیوار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە هەموو پارچەکاندا  کردەوە و گووتی ؛ بە ئەزموون دەرکەوتووە کە کێشەکان بە شەڕ چارەسەرنابن ، بەڵکو بە حیوار و لێکتێگەیشتن و ، هەروەها گووتی : شەڕەکانی ڕابردوو تەنها ماڵوێرانیان هێناوە و ، هەوڵمانداوە فاکتەری ئاشتی بین…. بەدرێژایی مێژووش دەرکەوتووە کە ئەوەی بە ئاشتی بەدیدێت بە شەڕ بەدی نایەت و ، ئاڵای ئاشتی پێویستی بە ئیرادە و پێداگری بە هێز هەیە ، « تەنها مەزنەکان دەزانن کە نرخی ئاشتی چیە » ، فەیلەسوف و هزرمەندی ستراتیژی چینی « سن دزو » لە سەدەی شەشەمی پێش زاین لە کتێبی « هونەری جەنگ »دا دەڵێت : ( جەوهەری جەنگ مومارەسەکردنی تووندوتیژی نیە ، بەڵکو هێنانەدی ئامانجی ستراتیژیە لە ناچارکردنی نەیار بۆ ملکەچکردن ، ئەگەر ئەو ئامانجە بێ شەڕکردن بێتەدی ، ئەوە ئەمە لووتکەی سەرکەوتنە ) ، ئاشتی ویژدانی خۆی هەیە و ، پێویستی بە یەکگرتوویی و هێز و هەڵوێستە لەکن هەموو لایەنە کاریگەرەکان ، هێنانەدی ئاشتی قوڕسترە لە شەر ، ئاشتی درەختی ژیانە کە بێ دۆخی سەقامگیری گەشەناکات ، کوردستان لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە ئاشتیە ، چونکە دوای ئەوەی کە جۆگەلەکانی دۆزەخی بینی تەحەمولی ئەو هەموو برینە ناکات  ،

شکۆی نیشتیمان بە گوللە ناگەڕێتەوە بەڵکو بە دادپەروەری ، پەنابردن بۆ ئاشتی تەنازولکردن نیە ، بەڵکو پابەندبونێکی ئەخلاقیە بەرانبەر ئەو نەتەوەیەی کە خوێنی لێدەتکێت ، پاڵەوانێتی ڕاستەقینە ئەوە نیە کە نەیارەکەت بەزەوی دابدەیت« هەروەکو ئێمە لەگەڵ یەکتری دەیکەین » پاڵەوانێتی ئەوەیە کە گەلەکەت لە نقوم بوون ڕزگار بکەیت ، ئەوانەی دژی دەستلەملانێ  و ئاشتین ئەوانەن کە نیشتیمان لەدەست دەدەن ، نیشتیمان بە عەقل و حیکمە و بەرپرسیارێتی دەپارێزرێت ، ئەوەی قەدری پیرۆزی ژیان نەگرێت ، هیچ ڕۆژێک مانای ئاشتی نازانێت .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×