کارەساتەکان تووڕەیی سروشتە نەک خودا و بێباکیە !!

محەمەد خۆشناو
  2025-12-13   

کارەساتە سروشتیەکان ( بوومەلەرزە ، لافاو ، تسۆنامی ، ڕووچونی زەوی ، ڕەنوی بەفر….تاد ) غەزەبی سروشتە نەک غەزەبی خودایی یان تۆڵەسەندنەوەبێت لە گوناهبار و ستەمکار یان ئەوانەی واز لە ڕیوڕەسمی ئایینی یان عیبادەت دەهێنن بۆیە غەزەبی خوا بەسەریان دادەدات !! جا ئەگەر کارەکە وایلێبێت ئەوە دەبێت ئیماندارە ڕاستگۆکان پشکی تەواوی ڕزق و سەلامەتی و بەختەوەریان بەربکەوێت ! ئەگەر گوناه و سەرپێچیەکانمان هاوتای کردەوەکانمان بوایە ئەوە بەڵا و ناخۆشی لە هەموو لایەکەوە دەورەی نەدەداین ، وەرە سەیرکە لە ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهەڵات ، لە لافاوەکەی ئەندۆنیسیا و مردنی سەدان کەس و ئاوارە و پەڕاگەندەبوونی هەزاران کەس ، پاشان جەنگی غەززە و سودان و دەیان شوێنی تر تا دەگاتە وشکەساڵی و لافاوەکەی چەمچەماڵ
 

 دیاردەکانی گەردوون هۆکاری زانستی لەپشتە ، بە چاوبەستراوە دەڕوات و ، نە بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێت کە تووڕەیی خودایان بەسەردا هاتووە و ، نە بەدوای ئەو کەسانەشدا دەگەڕێت کە گومڕان و خەراپەکارن و ، موجامەلەی ئیماندارانیش ناکات ، بەڵکە تەنها بە ڕۆیشتنی ڕێڕەوە سروشتیە جێگیریەکەی دەڕوات و کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە دەکات کە لە شوێنی خۆیان وەستاون و ، تەنها ئەوانە ڕزگاریان دەبێت کە بەزانین و تێگەیشتن بەسەر تووڕەیی سروشتدا زاڵن ، ئەگەر ئیماندارێک بچێتە ناو دەریا و مەلەوانی نەزانێت هەزارا دوعا بکات هەر دەخنکێت و ئەگەر زەندیقێک مەلەوانی بزانێت ئەوە نقوم نابێت لەناو ئاو…ئەمەیە قانونی سروشت نە ئەوڕۆ و نە سبەی لەوە زیاتر نیە.
 

هەمیشە ئەوانەی ماڵەکانیان لە ناوچەی لافاوەکاندا دروستدەکەن ، تکا دەکەم نابێت چاوەڕوانی هیچ شتێک لە دوعاکردن بکەن ، دەبێت بێباک نەبن و ئەو شوێنە مەترسیدارەی لافاو بەجێبهێڵن و لە خودا بترسن بۆ سەلامەتی منداڵەکانیان و پشتیان پێببەستن ….

بەکورتی چیرۆکەکە ئەوەیە کە هەندێک شوێنی هەولێر و هەروەها بەتایبەتی دەڤەری گەرمیان زۆرترین ئەو ناوچانەی هەرێمی کوردستانن کە دووچاری زریان و لافاو دێن و ، توانراوە تا ڕادەیەک ئەوەی هەولێر بە دروستکردنی ڕێڕەوی نوێ و بۆند و بەنداو چارەسەربکرێت ، کە دەبێت ناوچەکانی گەرمیان-یش حکومەت ڕۆلی خۆی ببینێت بۆ چارەسەری گرفتەکان کە ئەوە چەندین جارە تووشی لافاو دێن و هەمیشەش ئاگادار کراونەتەوە لە هاتنی کارەساتی لافاو ئەوەندە شت پشتگوێنەخەن و بێباک نەبن و ، داوای بە پەلەی نۆژەنکردنەوەی بۆند وبەنداوەکان و سەرڕێژبونیان بە ئاو و ترسناکی دروستکردنی خانوو و باغ لەسەر ناوچەی لافاو و گۆڕینی ڕێڕەوەکەی بکرێت ….ئەو جۆرە دیاردە سروشتیانە کە کارەساتی لێدروست دەبێت و هەندێک دەبنە قوربانی و هەندێکی تریش ڕزگاریان دەبێت ، ئەگەر ڕێڕەوی لافاو یان ئەو شوێنەی کە لافاوی لێدێت لە شوێنی خۆی بەجێیبێڵیت و دوور کەویتەوە ئەوە کارەسات ڕوونادات ، ئەمە بە دوعاکردن چارەسەر نابێت هەروەک ئەو نزایانە کە لە نویژی هەینی دووبارە و دووبارە دەکرێنەوە و هیچیش ڕوونادات !
 

ڕوودانی کارەسات هیچ پەیوەندی بە خوداوە نیە ، خوای گەورە دەسەڵاتی خۆی بەسەر لاوازەکاندا پێشان نادات و پەڕاگەندەیان ناکات و شانازیش بە هاتوهاوار و لەخۆدان و قیژە ناکات ، بەڵکو ئەمە سروشتە بە هەموو ئەوەی چاکە و خەراپە و ژیان و مردن کە هەڵیگرتووە ، قانونێکی جێگیرە کە ناگۆڕێت و ناگۆڕێت ، ئەگەر کارەساتی گەورە بەسەر ئەوانی تر بێت ، ئەوە دەڵێن سزای خوا بوو بۆسەر کافر و ستەمکار ، ئەگەریش بەسەر ئێمە بێت دەڵێن ئەمە تاقیکردنەوە و بەسەرکردنەوەی ئیماندارانە . تاوانی ئەو ئیماندارانە چیبوو کە مردن و پەڕاگەندە بوون کاتێک خودا بە لافاو سزای ستەمکارانی دا !! 
 

وە بەو ملیۆنەها گوناهبار و ستەمکارانە دەڵێی چی کە لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی زەوی سەلامەت و تەندروست باش بوون و هەرگیز بۆ ڕۆژژێکیش سزایان وەرنەگرت و تۆڵەسەندنەوەی کاتژمێریان بۆ نەهات ؟ . لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە ئەوەی کە مرۆڤ لە خوای خۆیدا دەیبینێت لە خەڵکی دەوروبەرەکەشی بیبینێت ، خوای گەورە تووڕە نابێت وەک ئەوەی کە ئەوە ئێمەین تووڕە دەبین یان وەک ئەوەی کە ئەمە سروشتە تووڕە دەبیت ، هەندێک کارەسات هەیە دەتوانرێت پێش ڕوودانی ڕێی لێبگیرێت ، بەڵام نەخۆشی پشتگوێخستنی و بێباکی و بایەخنەدان بەرۆکی گرتووین هەتا ئەگەر گرفتێکی بچووکیش بێت پشتگوێی دەخەین و سەرەنجام کارەساتی ترسناکی لێدەکەوێتەوە ، ئەگەر ئاوێکی کەم لە تۆڕی ئاو بێت و پشتگوێی بخەیت ئەوە دەبێتە داڕمانی شەقامەکە پاشان لافاو ، بەڕاستی کورد وەک تاک و وەک کۆمەڵگە و وەک دەسەڵات زۆر بێباکە و شت پشتگوێ دەخات ، ئاخر ئەوە بێباکی بوو ئیمڕاتۆرە دەگمەنە مێژووییەکەی ڕۆمان -ی داڕماند ، کە لە هۆکارەکانی ئەوەبوو کە هاوڵاتیەکانیان بایەخیان بە کاروبارە گشتیەکان دەدا و بە تەوای پشتیان بە دەوڵەت دەبەست ، بەمە گەندەڵی و لاوازی ئیداری بڵاوبوەوە ، بێباکئ دەبێتە دواکەوتوویی کۆمەڵگە و بنبەستبوونی عەقل ، جێی داخە کە لە کوردستان بۆتە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی جا یان کۆمەڵگا دەرباز دەکات یان تێکی دەدات ، ئەگەر بێباکی نەبا لافاوەکەی چەمچەماڵ-یش.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×