پانوڕامای ئیدارەدانی قەیرانەکانی  ناوچەکە و ھەرێمی کوردستان !!

محەمەد خۆشناو
  2026-01-03   

وا لەگەڵ ساڵی نوێدا دەچینە نێو جیھانێک کە پڕە لە ژاوەژاوی زانیاری و فشاری کۆمەڵایەتی کە ھەندێک جار مرۆڤ خۆی بە بەشێک لە دائیرەی مێگەل  دەبینێتەوە و ، بەدوای ڕای ئەوانی تردا دەڕوات بێ ئەوەی کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی و ڕەفتارەکانی بزانێت ، شێوازە باوەکەی عەقلی کورد بە پلەی یەکەم زیاتر بایەخ بە پرس و بابەتەکانی سۆشیالمیدیا و ھەواڵ و کاریگەرییە سەتحیەکانی دەدات و  وای لە تاکەکەسەکانی خۆی کردووە کە کەسێکی بەکاربەر « مستھلک » بێت لە ھەموو بوارەکاندا  و بێئاگابێت لەو زریان و پشێوە سیاسیانەی کە لە ناوچەکە ھەڵیکردووە و وا دابەشبونێکی نوێ لە ناوچەکە ڕوودەدات  کەچی کورد  ڕۆژ بە ڕۆژ بەرگری «مەناعەی » ناوخۆی لاواز دەبێت و بەردەوامە لە دابەشبوون و داخورانی متمانە و  لووتبەرزی و غرور و خیانەتکردن کە بۆتە شتێکی ئاسایی بۆی ، لەجیاتی ئەوەی کوردستان ببێتە چوارچێوەیەکی کۆکەرەوە بەداخەوە  بۆتە گۆڕەپانی ململانێ و یەکتر شکاندن  ، جا کورد دەیەوێت بەو میراتە کەڵکەبووە قێزەوەنە  بچێتە ناو ساڵی   ( ٢٠٢٦ ) کە گۆڕانکاریە جیۆسیاسیەکان چیتر ڕێگەی پێنادات ئیدارەی قەیرانەکان بە ئامرازە کۆنە تەقلیدیەکان بکات وەک ئەوەی ئێستا دەیکات ، کوردستان و ئەو ناوچەیەی ئێمەی تێدا دەژین ، ناوچەیەکە چیتر کۆمەڵێک لە قەیرانی لێکجودا نیە ، بەڵکو یەک تۆڕە لە ململانێی لەناو یەک کە مەترسیەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگوازرێنەوە ، لە غەززەوە بۆ دەریای سوور و داننان بە سۆماڵی لاند لە لایەن ئیسرائیل و لە سودانی کێشەوەری ئەفریقیا بۆ ئێران و کەنداو و کێشەی نێوان سعودیە و ئیمارات کە ئەوەی ئاشکراکرد کە ھاوپەیمانە کۆنەکەیان لەرزۆکانە بوو و ، یەمەن سەرلەنوێ واقعێکی دابەشبووی لێبەرھەم ھات ، باکورەکەی « سەنعا » حوسیەکان تێدا زاڵە و باشووریشی بۆ قەوارەیەکی سەربەخۆ کە ئەبوزەبی لەمیانی ئەنجومەنی گواستراوە « المجلس الانتقالی » بەڕێوەی دەبات ، ساڵی نوێ بۆ ناوچەکە ساڵی ئیدارەدانی مەترسیە زۆرەکانە و تاقیکردنەوەی وڵاتان و قەوارەکانە لەسەر خۆڕاگریی و ، لەو بڕوایەشدام ئێمە لە ڕووی سیاسی لە ساڵی نوێدا ھەروەکو  ساڵانی پێشوو  لەنێو ئەو پەرتەوازەییە و دابەشبوونە لەگەڵ ئەو بەناو دەوڵەتی عێراق-ە ناگەینە چارەسەری کۆتایی بۆ قەیرانەکان و ململانێکان قەپات نابن ، ئەوە جگە لەوەی لە ڕووی ئەمنیەوە ناوچەکە لە شەڕی تەقلیدیەوە دەڕوا بۆ شەڕی تێکەڵاو ، ملیشیا و دڕۆنی بۆمبڕێژکراو و ھێرشی دەریایی و بە سیاسیکردنی دەروازە ئاویەکان بە تایبەتی دەریای سوور کە دەبنە گۆڕەپانێکی تاقیکردنەوەی جیھانی و ئیسرائیل وەک ئیمپڕاتۆرێکی گەورەی ئەمنی لە ناوچەکە بوونی دەبێت و چیتر حوسیەکان نابنە گەمەکەرێکی ئیقلیمی بۆ ئاسایشی دەریای سوور ، دەبێت ئەوەش بزانین کە شێوازی کۆڵۆنیالیزم یان ئیستتیعماری کۆن بەسەرچوو ، ئێستا بۆتە ئەلکتڕۆنی و دیگیتاڵی و ، میحوەری ھێز بۆ کۆنتڕۆلکردن ھەر تەنھا بەسەر جوگرافیا و کەرەستەی خاو نیە بەڵکو گواستراوەتەوە بۆسەر فەزای سبریانی و بەیانات و عەقلی مرۆیی کە ئێستا پێی دەڵێن ( ئیمپریالیزمی نوێی دیگیتاڵی ) کە لەو ناوچەیەی ئێمە لە کاردایە ، لەڕووی ئابوریەوە ھەرێمی کوردستان لەگەڵیشیدا ناوچەکە لەنێو لەرزۆکێکی نابەرابەردا دەژیت ، ئەگەر جۆرە جولیەکیش ھەبێت بەڵام لە ڕوبەڕووی ھەر تاقیکردنەوەیەکی گۆڕانکاری پاش نەفت و لەژێر سایەی خابوونەوەیەکی جیھانی و پاشەکشەی نرخی ووزە ، دەبنە فشارێکی خنکێنەر لە میانی ئاوسان و پاشەکشەی نرخی دراو بۆی و ، ئەگەریش تووشی ھەر شۆکێکی ئەمنی بێت ، ئەوە دەبێتە ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەقامگیری کۆمەڵایەتی ، دەبێت  سیاسەتمەدارانی ھەرێمی کوردستان ئەوە بزانن کە لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا چیتر تاکە گەمەکەری ناوچەکە نیە ، ئەوەتا ئەژدیھاکە چین لەڕووی ئابووریەوە دێتە پێش و ڕوسیا پارێزگاری لە نفوزەکەی دەکات و ھیندستان وەک یاریکەرێک  بۆتە پڵنگ و ئەگەر وا بڕوات  دەبێتە شێر ، وڵاتان و قەوارەکان لە شەڕی گەورەدا ناکەون و بە ئارەزوویز خۆشیان تەسلیم نابن ، بەڵام کاتێک کەس نەبێت بەرگری لێبکات و کاتێک لە ناوخۆدا پەرتەوازە و لاواز بێت و ئەو لاوازیە لەگەڵ دۆخی نێودەوڵەتی و بێدەنگی ئیقلیمی یەکتربڕدەبن ، حەتمەن دەکەوێت و لەناو دەچێ ، داینەسۆرەکان لەبەر بەھێزی و قەبەیی لەناو نەچوون بەڵکو نەیانتوانی خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ژینگە و دەوروبەر سەرەنجام قڕبوون .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×