دەسەڵاتدارێتی ئیسلامی سیاسی، سەرۆکی سوریا بەنموونە!!

محەمەد خۆشناو
  2026-01-11   

لە زستانی ٢٠٢٤ زۆرینەی سوریایەکان دڵشاد بوون بە کەوتنی ڕژێمی بەعس بە سەرۆکایەتی ئەسەد ، ئەوە ستەمکارەکانن دەرگای وڵاتەکانیان دەکەنەوە بۆ داگیرکەران ، ستەمکاریی گوناھێکی گەورەیە و پاشان گوناھی ترسناکی گەورەتر بەسەریدا دێت ، ئەویش کردنەوەی کون و کەلێنە لە دیواری نیشتیمان بۆ ئەوەی داگیرکار پێیبپەڕێتەوە بۆ ھێنانەدی تموحەکانیان  جا بە دزەکردن بێت یان بە ھەڵکوتانەسەر ، بۆیە لە میژووی دوور و نزیکدا ، گەلانێکی زۆر بە چەپڵەڕێزان پێشوازیان لە داگیرکەر کردووە ، نەک لەبەر خۆشەویستی داگیرکەر بەڵکە لەبەر ڕقلێبوونەوە لە ستەمکار ، بە ھیوای ئەوەی کە داگیرکەر بە روحمتر بێت لە ستەمکار ، ئەمە لەسەر سوریای ئێستا  و دەیان وڵاتی تری لەو شێوەیە دەگونجێت ، بەڕاستی ڕووداوەکەی سوریا-م وەک تابلۆیەکی پانوڕامی سوریالیەت دێتە بەرچاو ، زۆر سەیرە کەسێکی تیرۆریست بەناوی « محمد جۆلانی » کە تادوێنێ  لە لایەن وڵاتەیەکگرتووەکان داواکراوبوو و بڕی « ١٠ » ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکرا بۆ ئەو کەسەی زانیاری لەسەر بدات و ، بۆ چەند ساڵێکیش حاکمی « ئیدلب » بوو بە ڕێگەپێدراوی ئیقلیمی و ، ھەر لە پشت وڵاتەیەکگرتووەکان ھەموو ئەو شتانەی کە لە ئەدلب ڕوویدەدا لە ڕای گشتی دەشاردرانەوە ، ئەمە بۆ چەندان ساڵ شێوازی حکومڕانی و ئیدارەکەی بوو و جۆلانی بەردەوام لەگەڵ ھەواڵگری چەندین وڵات لە پەیوەندی دابوو ، بەکورتیەکەی « ئەو » زانراو / نەزانرا و شاراوە بوو ، کاتێکیش پەردەیان لەسەر ھەڵدایەوە ڕێگەیان بۆ دیمەشق واڵاکرد و ، ناوە حەرەکیەکەیان شاردەوە ، واتە جۆلانی و لەگەڵیدا جۆلان لە یادەوەریدا کەوت و ھەموو ئەو تاوانانەی کە کردبوی لابردران و ، ڕووخسارێکی نوێیان بۆ دانا و وایلێھات کە ئێمە لەبەردەم ناوێک و شوناسێکی نوێدابین !! و ھاتن لەسەر کورسی دەسەڵات  کە دەسەڵاتێکی تاکەکەسی -یە دایانا و ناویان لێنا سەرۆک شەرع ، کە ھەرخۆی بڕیار لەسەر ھەموو شت دەدات ، لە دەرکردنی یەکەمین دەستوری کاتی بۆ پێکھێنانی حکومەت و دەرکردنی مەتریسیدارترین بڕیار بە پاکتاوکردنی عەلەویەکان و دروز و مەسیحی و کورد ، لە دەسەڵاتی ئەو کابرایە پەرلەمان و حزب بوونی نیە ، تەنھا شەرع و ملیشیاکانی دەستیان بەسەر دەسەڵات گرتووە ، ئەو سەرۆکە بەرنامەی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەی بێ گفتوگۆ و حیوار یان موعارەزەکردن داناوە و ، گرنگترین بەندەکانی تێیدا مانەوە و سەقامگیری نیزامە نوێیەکەیەتی ، لەبەرانبەریشدا سوپایەک لە وڵاتان بەرگریلێدەکەن و پاساو بۆ ھەموو ئەوەی کە لە شەرع دەرچووە دێنێنەوە ، ئەمە جگە لە ھاوڕێتی لەگەڵ ئیسرائیل و گرێدانی دەیان ڕێککەوتن لەوانە دروستکردنی سەیرانگای خلیسکانی بەفر لە جۆلان و جبل الشێخ لە چەشنی خلیسکانە بەفری سویسڕا !! و بێلایەنکردنە ئیسرائیل بۆ لێدانی کورد لە ھەردوو گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود !!!  کاتێکیش قەتلوعامی عەلەویەکان لە کەناراوەکانی سوریا و مەسیحیەکان کرا گووتیان ئەمە پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو بوو و ، وێڕای ئەوەی کە سوێند خورا کە ئەم قەتلوعامە و ھی دروزەکانیش بە فەرمانی ڕاستەوخۆی شەرع کراوە ، ئەوەی جێی سەیرە ئەو پیاوە ھەموو ئیمتیازاتێکی پێشکەش ئیسرائیل کردووە و ڕۆژانە گۆشتی زیندووی سوریا پێشکەش ئیسرائیل دەکات ، بەڵام بێباکە لە ھەندێک پێکھاتەی گەلانی سوریا لەوانە عەلەویەکان و مەسیحی و دروز و ئێستا بەو پەڕی دڵرەقی و نامەردی پەلامار کورد دەدات لە ھەردوو گەڕەکەکە ، ئەوەی زۆربەی کەس پێی نازانن ئەوەیە کە ئیبادەکردن ڕووداوێکی لەناکاو نیە ، بەڵکو پڕۆسەیەکە قۆناغ بە قۆناغ بەروەپێش چووە ، لە وشە و ھزرەوە دەستیپێکردووە بەر لەوەی بپەڕێتەوە بۆ کردار و ، ئەوەتا ئێستا وا لە سوریادا ئەو بەرەوپێشەوەییە دەبینین و ، کە چۆن دابەشبوونی کۆمەڵگا بۆتە سەرزەمینێکی بەپیت بۆ تووندوتیژی بەرنامەبۆداڕێژراو بۆ نەتەوە و ئایین و ئاینزاکانی غیرە ئیسلام کە بەدرێژایی مێژووش یەک دەوڵەتی ئایینی نابینیەوە کە لەسەر کوشتن و خوێن و توندوتیژی نەوەستابێت ، کە بەداخەوە لەگەڵیدا زۆرینەی ڕاگەیاندن بەتایبەتی وڵاتانی کەنداو بە نابەرپرسیارانە پاساو بۆ شەرع دێننەوە بۆ لێدانی کورد و پێکھاتەکانی تر ، ترسناکترین تەحەدیات کە دووچاری ڕاگەیاندن دەبێت بریتیە لە ساختەکاری بە ئەنقەست یان ئەوەی کە پێی دەڵین « زانیاری چەواشەکراو » کە لەو شەڕە پیادە دەکرێت ، ڕاگەیاندن لە جەوھەردا ئامرازێکە بۆ بونیاتنانی پرد نەک بۆ داڕمانی وەک ئەوەی ئەو چەند میدیایەی عەرەب بەرانبەر بە کورد دەیکەن .
گەیشتمە قەناعەت دوای ئەزموونی جۆلانی/ شەرع ھەر تیرۆریستێک ھەرچەند دەستەکانی بەخوێنی بێتاوانان سوور بێت ، ئێستا فورسەتێکی لەباری لەبەردەمدایە کە پازبدات بۆ دەسەڵات و ، بەھۆی ھاودژی زۆری سیاسی و مێژوویی یارمەتی بدرێت لەناو ناوچەکە و ، ھەروەھا لەوانە بچێتە کۆشکی سپی ھەتا ئەگەر لە دەرگاکانی پشتەوەش بێت و ، لەوێش ببێتە جێگەی ئیعجابی پیاوە مەزنەکەی کۆشکی سپی ، ھەموومان دەزانین کە وەبەرھێنان لە ھەموو بوارەکاندا ھەڵسانەوە و بوژانەوەی ئابووریە ، بەڵام وا ئێستا دەیبینین کە وەبەرھێنانێکی تر ھەیە کە لایەنی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی پێی ھەڵدەستن ئەویش « وەبەرھێنان لە تیرۆر » لە ئەفغانستان لە ساڵی ١٩٧٩ ئەمەریکا بەرانبەر سۆڤیەت بەکاریھێنا و ئێستاش وەبەرھێنان لە تیرۆر لە سوریا دەکرێت  بۆ ھێنانەدی خواستی زلھێز و وڵاتە ئیقلیمیەکان ھەتا ئەگەر لەسەر حسابی نەتەوە و کەمەنەتەوە و پێکھاتەکانیش بێت .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×