ئۆدیسیۆس، لە لەعنەتی جەنگەوە بۆ گەڕان بەدوای نیشتیمان!

محەمەد خۆشناو
  2026-08-08   

جەنگ کارەساتێکی گەورەیە ، ھەندێک کەس ناویان ناوە دۆڕان ، ھەندێک کەسی تر ناویان لێناوە سەرکەوتن .
                   سارتەر

بیرمەندان پێشبینی ئەوەیانکردووە ، کە یەکێک لە گرنگترین ئەو ھۆکارانەی کە دبنە مایەی ھەڵگیرسانی جەنگ و گرژی نێوان وڵاتان ، بریتیە لەو کێبڕکێیەی کە لەنێوان ھێزی باڵاوزاڵ و ، نێوان ئەوەی ھەڵدەکشێت و ئاواتەخوازە ، ھۆمیرۆسی شاعێری مەزنی یۆنان «٢٧٠٠» ساڵ لەمەوبەر دوو داستانی مەزنی نووسی بەناوی « ئیلیازە » و « ئۆدیسە » لە ئیلیازەدا باسی جەنگی تڕوادە « ترۆی » دەکات ، کە کراوەتە فیلم کە دەرھێنەری ئەڵمانی ( ولفگانگ بیترسن ) دەریھێناو و ، ئەستێرەت جیھانی « براد بێت » ڕۆلی « ئەخیل »ی پاڵەوانی جەنگاوەرە ئەفسانەییەکەی گێڕا ، لە تڕوادەدا فاشیزمی ئەسپارتە کە ھێزی سەربازی زاڵ بوون ، ترسیان لە ھەڵکشانی ئەسینای پڕ تموح و چەکدار بە حیکمە و فەلسەفە و کلتوور ھەبوو و ، «١٠» ساڵ خەریکی شەڕ بوون لە گەڵ ئەسینا و شاری تروادە ، بەڵام ھیچیان پێنەکرا و ، دواجار بەھۆی فێڵی بەدیاری ناردنی ئەسپێکی گەورەی لەدار دروستکراو کە ناوی پڕ سەرباز بوو ، توانیان بەھۆی ئەوەی کە تڕوادیەکان لە خۆشی کۆتایی ھاتنی جەنگ و سەرکەوتن دەستیان بە خواردەنەوەی مەیکرد و سەخۆش و بێئاگا بوون و ، بەمە  سەربازەکانی ناو ئەسپەکە ھاتنە دەروەوە و دەرگای قەڵای تروادەیان کردەوە و ئەسپارتەکان ھاتنە ناوی و ئەسینا-یان تەفروتونا کرد ، جا ئەو کەسەی کە خاوەن ئەو فێڵە گەورەیە لە جیھانی جەنگدا « ئۆدیسیۆس »ی پادشای « ئیپاکا »ئەسپارتی بوو کە بیرۆکەی ئەسپە دارەکەی دانابوو ، ئۆدیسیۆس کە تڕوادە دەڕوخێنن ، دە ساڵ لە نیشتیمانەکەی دادەبڕێت و تووشی دەیان دڕندە و پاڵەوانی ئەفسانەیی و ئیغرای پەری جوان و شوخ و شەنگ و پیلانگێڕی دەبێت و خۆی ڕادەگرێت و ھەر خەون بە گەڕانەوەی نیشتیمان دەبینێت ، لە نیشتیمانەکەشی دەیان کەس دێنە داخوازی ژنەکەی شوایان پێناکات و ھەر لەچاوەڕوانی  پادشا ئۆدیسۆس-ی مێردی دادەبێت…ئا لەوکاتەی ئێستا  کە ناوچەکە و ھەندێک شوێنی جیھان لەناو شەڕ و جەنگ و برسێتی و نەبوونی بۆتەوە ، دەرھێنەری عەبقەری بەریتانی « کریستۆفەر نولان » فیلمی « ئۆدیسۆس »ی دەرھێنا کە ئێستا مشتومڕ و ھەرایەکی گەورەی لە وڵاتانی خۆرئاوا ناوەتەوە  ،  نولان خاوەن فیلمی « ئۆپینھایمەر » خاوەن بۆمبی ئەتۆمی و چەندان فیلمی ترە ، لەڕاستیدا فیلمی ئۆدیسۆس لە ڕێگای کوڕەکەمەوە بینیم کە تەرجەمەی ئینگلیزیەکەی بۆ دەکردم و ، لەگەڵ ئەوەشدا دەیان ڕاپۆرت و ووتارم لەسەر خوێندۆتەوە ، لەو فیلمەدا ئۆدیسۆس-ی براوەی جەنگ  دوای بەدەستھێنانی سەرکەوتن لە جەنگی تڕوادەی ئەفسانەیی ، ھەست بە تامی سەرکەوتن ناکات ، ھەمیشە دەنگی قوربانیەکان ڕاوەدوی دەنێت ، دەنگی ژن و پیر ، یان دەنگی ئەو جەنگاوەرە ئازایانەی کە لە گۆڕەپانی جەنگدا کەوتن ، ئۆدیسۆس کە کەسێکی زۆر زیرەک بوو ، لەو فیلمەدا چەند پەیامێک پێشکەش دەکات کە دیارترینیان ئەوەیە : جەنگ لەعنەتێکە بەدوای خاوەنەکەیەوەیە  و کەس لە کایگەریەکەی دەربازی نابێت ، ھەتا ئەوەی سەرکەوتووشە ، تارامایی جەنگ بەدوای پاڵەوانەکەیە ، لەو فیلمەدا ئۆدیسۆس لەژێر قوڕسایی گوناھەکانیدا دەژیت ، بەھۆی ئەو ڕۆلەی لە داھێنانی ئەسپەکەی تڕوادە گێڕای ، کە بووە ھۆی ماڵوێرانیەکی خوێناوی بۆ شاری تڕوادە و ، ئەمە وادەبینرێت کە ئەوەی ڕوویدا پێشێلی ھەموو ئەخلاقە پیرۆزەکانە ، ھەر لەو فیلمە ئەوە دەبینرێت کە چۆن تووندوتیژی و غرور و لووتبەرزی و  روحی تۆڵەسەندنەوە دەبنە مایەی کەوتنی وڵاتان و شارستانی ، ئۆدیسۆس لەو گەشتە دە ساڵەیدا وێڕای پێشکەشکردنی ھەموو ئیغرائاتێک گەڕایەوە نیشتیمان و باوەشی « بنیلوبی » خێزانی و « تیلیماخۆس »ی کوڕی و دەسەڵاتی پاشایەتی « ئیپاکا » دەداتە کوڕەکەی ، لێرەوە بەھای خۆشەویستی نیشتیمان بەوپێیەی بەھایەکی مرۆیی و پەروەردەییە بەدیاردەکەوێت ، (٢٧٠٠ ) ساڵە ئەم داستانە ھەیە ، بەڵام پەیوەستە بەو مانایانەی کە جیاوازی سەردەمەکان ھەر لە شمشێرەوە تا بۆمبی ئەتۆمی ناگۆڕێن ، ئۆدیسۆس-ی پاڵەوان سەرگەردان بوو وەک سزایەک بۆ ئەو تاوانانەی کە لەناو جەنگی تڕوادەدا کردی ، « نولان » ئۆدیسۆس-ی والێکردووە کە ببێتەی ھاواتای پرسیارەکانی ڕۆژانە سەبارەت سەرکەوتن و نشوست ، دەربازبوون یان کەوتنەدەستی دادپەروەی گەردونی شاعێر ، ھەروەھا دەرھێنەر ڕێزی جیاوازی جا ڕەشپپێست یان سپی پێسی یان ڕەگەز گرتووە و، ھەروەھا ئەم فیلمە دەمانخاتە ناو ئەو پرسیارە ڕاستەوخۆیە دەربارەی مانای شەڕەفی مرۆیی و پەیوەندی سەرکردە بە سەربازەکانی و مەسئول  بە ھەوادارانی و سەرۆکی خێزان بە ماڵباتەکەی ، ئۆدیسۆس بەر لەوەی چێژوەرگرتن بێت لە سەیرکردنی ،  بریتیە لە پەیامێکی پێچراو  بە جوانی  ، یەکێک لە پێشبینیەکانی فیلمەکە تەئکید لەوەدەکاتەوە کە پیاوانی دەریا ھۆکارن بۆ داڕمانی شارستانی ، ئۆدیسۆس دوای گەڕانەوەی بۆ کن ژنەکەی ئەوەی بۆ خودی خۆی ئاشکرا دەبێت کە « ئەو » و  پیاوەکانی ئەوانەن کە پیاوی دەریا بوون .
 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×