کوردی ڕقلێگیراو، کوردی نەفرەتلێکڕاو، ترس کۆیاندەکاتەوە!

محەمەد خۆشناو
  2026-11-28   

‎دوابەدوای ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی دەسەڵاتدارێتی شۆڤینیزمی حزبە ئیسلامیە سیاسیەکانی شیعەی عێراق بە هێنانی هێز بۆ هەرێمی کوردستان بە بیانۆی شەڕی قاچاخچێتی نەوت ، کە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران و کوڕە گوێڕایەلەی نوری مالیکی کە وەک مەقاش بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان بە هەماهەنگی تۆم باراک-ی بزنسمان بەکاریدەهێنن ، ئەم بڕیارانە بووە مایەی توانەوەی چەقبەستوویی سیاسی کە لەمێژە نوخبە و خەڵک داوایاندەکرد و یەک گوتاری لایەنەکانی هەرێمی کوردوستان بەرانبەر گەڕانەوەی شۆڤینیزمی مەرکەزی ، ئەم ڕەتکردنەوەیە وایکرد کە لە نێوەندەکانی شیعە لە سۆشیالمیدیا و ئامرازەکانی تری ڕاگەیاندن بکەنە هەڵا و دەستیانکرد بە هەڵمەتێکی ڕقلێبوونەوە و نەفرەتکردن لە کورد و کوردوستان ، لێشاوی ئەم ڕقلێبوونەوەیە هیچ ڕابردوو و پێشینەیەکی نەبووە کە وابکات ئەو نەفرەتلێکردنە بەردەوام بێت ، داخۆ لەبەرئەوەیە کە ئەوان جیاوازی قبوڵ ناکەن و دەبێت ئێمە بەوان بچین !! لەبیریان چوو کە هەردوولامان قوربانی ڕژێمی سەدام بووین ، ئەدی هەر ئێمە و ئەوان و ئەمەریکا هاوپەیمان نەبووین بۆ ڕوخانی سەدام !! لەبەرچی ئێستا کورد بۆتە شەیتان و نەفرەتیلێدەکرێت ؟! خۆ ئێمە نەبووین بەر لە 1400ساڵ بەرپڕس بین لە کوشتنی ئیمام حسین !!بەڕاستی ئەم هەڵمەتە کارێکی مەترسیدارە و تەجاوزکردنی قوڕسە ، کەواتە مافی خۆمانە هەست بە ترس بکەین و ، ئەو هەستە کۆمانبکاتەوە ، بەدرێژایی مێژووش هەستی ترس و ڕقلێبونەوە ، هەستی خۆشەویستی ، هەستی ستەم ، خەڵک لەدەوری یەکتر کۆدەکاتەوە و یەکگرتووییان دەکات ، ئەوە هەستی خۆشەویستی بوو بۆ مەلا مستەفای بارزانی کە خەڵک لە دەوری کۆبوونەوە و لەکاتی هێنانەوی ڕوفاتی خۆی و ئیدریس-ی کوڕیشی هەموو کوردوستان هاتنە سەر شەقام بۆ پێشوازی ، هەستی ترس بوو لە « ساڤاک »ی دەزگای هەوڵاگری نهێنی و تایبەتی و چاودێری و سیخوڕیکردن و ستەم و زۆرەملێکردن لە خەڵک و ، لێرەوە گەل لەسەر ڕقلێبوونەوە لە شای ئێران یەکیانگرت و ڕوخاندیان ، ئەوە ستەم بوو لە ئەڵمانیا-یانکرد کە دوای جەنگی یەکەمی جیهان و لە تۆڵەی هەڵگیرسانی ئەو جەنگە ، پەیماننامەی « فرسای »یان بەسەردا سەپاند ، کە تێیدا هەندێک خاک-یان لێدابڕاند و دایان بە پۆڵەندا و تشیکۆسلۆڤاکیا و لەگەڵ غرامەکردنی 860 ملیار دۆلار و ، بەسەریدا بێکاری و هەڵاوسان بەهۆی قەیرانی ئابووری جیهانی ساڵی 1928 هاتە ئاراوە ، هەموو ئەمانە گەلی ئەڵمانیای یەکخست کە لە پشت هیتلر-وە بن ، لەوانەیە خەڵکێکی زۆر لە سیاسەتەکانی حزبەکان و دەسەڵات تووڕە و بێزار و لێی جیابن ، بەڵام هەڵوێستی ئێستا ئەوەی خواست کە بەرانبەر هەر هەڕەشەیەک بۆسەر نیشتیمان نەک ئەم حزب و ئەو حزب یەکگرتوو بن ، نیشتیمان قەزیەی نەتەوەیە هی هیچ لایەنێک نیە و لەگەڵیدا دەسەڵاتیش موڵکیەتی تایبەتی کەس نیە ، ئەو خۆفرۆشە قۆنتەراچیانەی ئێستاش کە لەبەر ڕقلێبوونەوە لە دەسەڵات یان پارە دژ بە نیشتیمان لەگەڵ شۆڤینیژمن وەک گەڵای پایژ هەڵدەوەرێن ، ئێمە دەبێت ئەوە بزانین کە نیشتیمان و گەل ڕەگن لەناو خاک-دا ، دەوڵەت و حکومەت بەروبوومن کە دەبێت خزمەتکار و پاسەوان بن ، گەورەترین هەڵە ئەوەیە کە بە بێباکی بنواڕیە گەل و نیشتیمان کە کەلێن-ی لێدروست دەبێت و دەستی ناحەزانیشی دێتە ناو کە لێی ئاگادار نەبیت و چارەسەر نەکرێت کەلێنەکە گەورەدەبێت و دەوڵەت و گەل لێکدووردەخاتەوە و پاشان بەرەوە ناکۆکی و دوژمنایەتی و کەوتنی لق و پۆپەکان دەڕوات ، بۆیە ئێستاش ئێمە لە گەرووی ئەو شوشەیەداین کە ناحەزان ئێمەیان خستەناوی ئەوانەی نایانەوێت یەکگرتوو بین ، پێم وایە ئەوڕۆ لەو کاتە سەختەی کە تێیداین باشترین دەرفەتە لەگەڵ خەڵکی خۆماندا ئاشت ببینەوە و پێکەوە بەروەڕووی هەموو سەختی و مەترسیەکان ببینەوە و لەهەمان کاتیش دەبێت هێشتنەوەی کەناڵی حیواری کراوە لەگەل هەموو لایەک ئەولەویەتی ستراتیژی بێت ، حەتمەن ئەو نیشتیمانەی کە لەناوەوە یەکگرتوو بێت هەرگیز شکستی پێناهێنرێت ، هەروەک کە دەفر پڕی ئاو بوو ناتوانرێت بە شتی تر پڕبکێتەوە ، لە باشووری ئەفریقا بۆ کۆتاییهێنان بە نیزامی « ئاپارتاید -جیاکاری ڕەگەزی » پڕنسیبی دادپەروەری گواستراوە« العدالة الانتقالية » پەیڕەوە کرا کە دابا لەبری ئەنفال و کیمیاباران سەرانی عێراق ئەوەیان وەکو قەرەبوکردنەوەی چەوسانەوەی ڕەشپێستەکانی باشووری ئەفریقیا بۆ کورد کردباوە ، هەر بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕنسیبە نیلسۆن ماندیلا-ی سەرکردەی مەزن لەگەڵ قشەی بەناوبانگ « دیزمۆن تووتو » هاوڵاتی خۆیان لەبەردەم دوو بژادە دانا : خۆبەستنەوە بە ڕابردوو یان سەیرکردن ڕووەو ئایندە ، ئەوەی دووەمیان هەڵبژارد ، ئێستا کاتیەتی با ئەو بوێریەمان هەبێت خۆمان لە میراتی ڕابردوو بکەینەوە و بەرەو ئایندە هانگاو بنێین .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×