ڕۆژئاوا بەرەنگاربوونەوەی مێژوو

هاوڕێ جەمال
  2026-01-28     659

پەیوەندی مێژوو بە جووڵەو  پێشکەوتنی کۆمەڵگەوە،  پەیوەندیەکی ئۆرگانیە، واتە خودی مێژوو وەک فاکتەرێکی زیندوو جێدەستی ھەیە لە جووڵەو پێشکەوتنە کۆمەڵایەتیەکەی ھەر نەتەوەو جڤاتێک، ئەمە بە قەولی ئێمەنا، بەڵکو چەندان لە بیریارو کۆمەڵناسە بەنێوبانگەکانی دنیا کۆکن لەسەر ئەم تێڕوانینە بۆ مێژوو.
 بەڵام ڕەنگە ھەریەک لەو بیریارانە بۆچوونی جیاوازیان ھەبێ بۆ ھەیمەنەی مێژوو لەسەر پێشکەوتنی کۆمەڵگاو ھەنگاونانی لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی دی.
 ھەربۆیە ئەوەی ئێمە لێرەدا مەبەستمانە لەسەری بدوێین ئەوەیە؛ ھەموو ھەنگاوێک لە ئێستادا لەسەر ئاستی جڤات و کۆمەڵگە کە تان و پۆی لەسەر بە پێچەوانەکردنەوەی مێژوو کێشابێ، چاوەڕێی گۆڕانکاری گەورەو بازدانی چۆنایەتی لێ ئەکرێ.
 گەر بگەڕێینەوە بۆ ئەو پێنووسەی مێژووی نەتەوەی کوردی پێنووسراوەتەوە، یەکێک لە دیارترین تایبەتمەندیەکانی، نەھاتنەوەیەتی لەگەڵ خواست و ئامانجەکانی، لەگەڵ خۆزگەو ھیواکانی، لێرەوە سکرینی ئەو مێژووە جگە لە تارماییەکی ڕەش ھیچی نیشاننەداوین، جگە لە کۆمەڵێک دیمەنی دڵتەزێن ھیچی تری بۆ نەخستووینە سەر ڕیلەی بەکرەی ئەو فیلمەی ناوی مێژووی کوردە.
بەڵام لەئەمڕۆدا ئەکرێ دیمەنی بەرخودانی کوردانی ڕۆژئاوا دیمەنێکی نوێ و ئەکشنێکی جیاواز لەوانەی پێش خۆی بخاتە سەر ئەم بەکرەیە و بەمەش مێژوو بازدانێکی جیاواز بەخۆیەوە ببینێ.
گەر تێڕوانینەکەی بیرمەندی ئەڵمانی والتەر بنیامین بۆ ئەم بازدانە جێبکەینەوە، ئەکرێ ڕووداوەکانی ڕۆژئاوا ئەو فلاشەبێ کە مێژوو لە زەمەنی ئێستایا وەک پێش خۆی نا، بەڵکو بەجۆرێکی دی خۆی نمایش ئەکاتەوە.
 خۆنمایشی ئەمجارەی مێژوو لەوەی پێشخۆی بەوە جیادەکرێتەوە کورد چیدی قوربانی نیە، جڤاتێکی پاسیف و  ئۆبژێکت نیە بەڵکو کورد لەم فلاشە مێژوویەدا خۆی بکەرو ھەرخۆشی چالاکی سەر ستیجەکەیە.
 لەھەمووی گرنگتر کوردبوون وەک ماھیەتی ئەو کاراکتەرەی مێژوو کە ناوی کوردە، سەرلەبەری چەمکە تەقلیدیەکانی تر وەک ئایدیۆلۆژیا ئایینی و نەتەوەییەکان تێدەپەڕێنێ ، بەمەشەوە ناوەستێ بەڵکو سەرلەنوێ ئەو تێڕوانینە باوە تێکدەشکێنێ کە مان و نەمانی کورد ببەسترێتەوە بە فاکتەرەکانی دەرەوەی ماھیەتی کووردبوونەوە، لێرەوە ئەم مێژووە لەوەی پێش خۆی بەوە جیادەکرێتەوە کە کورد لە چەقی مێژوودایە و ئەوانی دیکە ھامشی ئەو مێژووەن، (بێگومان ئەم تێڕوانینە بۆ ئەم چرکەساتە مێژوویەیە کە کوردانی ڕۆژئاوا لە بەرگریەکی دراماتیکیدان و کوردانی پارچەکانی تریش سەپۆرتی ئەو دۆخە نوێیەن ).
 مێژووی ئەمجارە چیدی دەستێکی شکاو لە بەرەکانی جەنگ و ئیرادەیەکی تێک شکاو یان نەتەوەیەکی سەردەست یا خۆرھەڵاتناسێک ناینووسێتەوە، بەڵکو ئەوەی ئەینووسێتەوە ئیرادەیەکە ئەویش ئیرادەی تێکشانی گێڕانەوەی زاڵی مێژوو کە پێی ئەوتین کورد نەتەوەیەکی قوربانیە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ئەردۆغان یاسای چارەسەری پرسی کوردی واژۆ کرد و بە فەرمی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
هەڕەشەی لادانی فالح فەیاز لە پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکرێت
کێشانی هێڵێک دژی ئەردۆغان، پەیامی نەتانیاهۆ لەپشت هێرشە نهێنییەکەی سوریاوە
قالیباف سەردانی عێراق دەکات: دۆسیەی ئەمنی، نەوتی گەروی هورمز و چارەنووسی چەکی دەرەوەی دەوڵەت لەسەر مێزی دانوستانە
​"تۆ بێڕێز و ساختەیت".. ترەمپ لە کۆشکی سپی و لە بەردەم منداڵێکدا لە پەیامنێرێکی CNN تووڕە دەبێت
عەلی زەیدی: دەستبردن بۆ ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستبردنە بۆ ئاسایشی عێراق
جێگری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە: ئێران لەبیانوو دەگەڕێت 
کەتیبەکانی حزبوڵا مەرجەکانی بۆ دەستبەرداربوون لە چەک دیاری دەکات و هۆشداری دەداتە سەرۆک وەزیرانی عێراق
ئاژانسی وزەی ئەتۆم دۆزینەوەی هەزاران کیلۆگرام ماددەی ئەتۆمی لە سووریا ڕاگەیاند
عامری داوای دوورکەوتنەوە لە وتاری گرژ دەکات و دەڵێت: شەرعییەتی چەک بەندە بە بەرژەوەندیی نیشتمانییەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×