کوردستان و زەردەچەوە

هاوڕێ جەمال
  2026-04-16     195

 لە پەیجی فەرمی کابینەی پێشووی حکومەتی ھەرێم، لەپێناساندنی ھەرێمی کوردستاندا
 نووسیویەتی «جوگرافیای ھەرێم ھەمەچەشنە کە پێکدێت لە دەشتایی گەرم و وشک تا دەگاتە ناوچەی شاخاوی فێنک وە کانیاوی سروشتی و بارینی بەفر لە زستان».
 دیارە وەسفێکی جوان و پێناسەیەکە ئەگەر نەڵێیین کەمی نەوتووە لەبارەی ھەرێمەوە، ئەوا زیادەڕۆیی نەکراوە، سەبارەت بە سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی لادێ و گوندە خاپوورکراوو چۆڵکراوەکانی سەردەمی بەعسی رووخاوەوە، ئەڵێ «زیاتر لە سەدا شەست و پێنجی لادێیەکانی کوردستان دووبارە بوژاونەتەوە دوای وێرانکردنیان لەسەر دەستی ڕژێمی سەدام حوسین، لە ماوەی کەمپینی ئەنفال کە لە ساڵانی ھەشتاکان دژ بە گەلی کورد ئەنجامدرا»
  ئەگەر ھەموو ئەوانەی سەرەوە پێناسەو ناساندنی ھەرێمی کوردستان بن ئاخۆ ئێمە لەبەردەم چ کارەساتێکی بەڕێوەبردنداین لەشێوازی ئیدارەدانی ئەو سەرچاوە مرۆیی و سروشتیانەی ئەم ھەرێمە خاوەنیەتی.
کاتێک سەیری بابەتەکانی سەرخوانی ماڵەکانمان، بەماڵی لادێ نشینەکانیشەوە، دەکەین خوانەکا بەرھەمێکی خۆماڵی ببینی جگە لە بەرھەمە خۆراکیەکانی وڵاتانی وەک تورکیاو ئێران، بۆیە شەوو رۆژ دەستەو دوعا ئەبێ بڵێیین خوایە ئەم دراوسێیانە درگامان بەروودا دانەخەن، چونکە تەنھا بەچەکی تەماتە ئەتوانن بازاڕی ئەم ھەرێمەمان لێ بشێوێنن.
  حکومەتی سەرکەوتوو بەو حکومەتە ئەڵێن کە سەرچاوە سروشتیەکانی بکاتە ئامرازی وەبەرھێنان، بەشێوەک ھەموو ئەو سەرچاوانە لە زەوی، ئاو، کەش و ھەوا، شوێنە گەشتیاریەکان بگۆڕێت بۆ بەھای ئابووری بەردەوام.
 جگە لەوە گرنگە حکومەت تەنھا پشت بەسەرچاوەیەک نەبەستێ بەڵکو وەک یەک گرنگی بەسەرجەم سەرچاوە سروشتیەکانی بدا، بۆ ئەوەی گەر یەکێک لەو سەرچاوانەش ڕووبەڕووی کارەسات بوونەوە بتوانێ لە سەرچاوەکانی تر سوودمەندبێ.
 کابینە یەک لەدوایەکەکانی حکومەت لەپای ئاوڕدانەوە لە سەرچاوەی کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵ و کەرتی گەشتیاری، ھەرچی توانای ھەبوو بۆ دەرھێنان و فرۆشتنی نەوت تەرخانیکرد، نەوتیش ئەوەتا ئەبینین جگە لەوەی نرخەکەی لەھەڵبەزوو دابەزایە، لەھەمانکاتدا بەھۆی ئەو ناکۆکیەش کەلەسەری درووستبووە، لەجیاتی ببێتە فاکتەری بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری، بۆتە کۆسپێک لەبەردەم بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئابووری و تەنانەت سیاسیش لەھەرێمی کوردستان.
 ڕاستە لێرەو لەوێ چەند پڕۆژەیەکی بچوک و مام ناوەند خراونەتە سەرپێ لە بواری شیرەمەنی و پیشەسازی، بەڵام بەراوورد بەو ھەموو سەرچاوە سروشتیە زۆرو زەوەندەی ھەرێمی کوردستان لەجێی نەبوانە.
 وڵاتێکی وەک ھندستان تەنھا لە رێگەی داوودەرمانی خواردنەوە(بەھارات) ساڵانە ٤.٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی دەخاتە سەر بودجەی ساڵانەی، وڵاتی میسر ساڵانە ٢٥ تا ٣٠ ھەزار تەن ھەنگوین، بەبڕی نیو ملیار دۆلار، ھەناردەی دەرەوە ئەکا.
 سودان بەو ھەموو کێشە سیاسی و ئابورییەی کە ھەیەتی ساڵانە بەبڕی نزیکەی یەک ملیار دۆلار سامانی ئاژەڵی ھەناردەی دەرەوە ئەکا.
 ئێمەش ژینگەو سروشتێکی جوان و لەناویشیدا  خاکێکی بەپیتی وەک دەشتی شارەزوورمان ھەیە، لەسایەو سێبەری ئەم شێوازە لەحوکمڕانی، مەگەر ھەر بڵێیین ئافەرین شارەزوور بۆ خۆت و پەمووت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ئەردۆغان یاسای چارەسەری پرسی کوردی واژۆ کرد و بە فەرمی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
هەڕەشەی لادانی فالح فەیاز لە پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکرێت
کێشانی هێڵێک دژی ئەردۆغان، پەیامی نەتانیاهۆ لەپشت هێرشە نهێنییەکەی سوریاوە
قالیباف سەردانی عێراق دەکات: دۆسیەی ئەمنی، نەوتی گەروی هورمز و چارەنووسی چەکی دەرەوەی دەوڵەت لەسەر مێزی دانوستانە
​"تۆ بێڕێز و ساختەیت".. ترەمپ لە کۆشکی سپی و لە بەردەم منداڵێکدا لە پەیامنێرێکی CNN تووڕە دەبێت
عەلی زەیدی: دەستبردن بۆ ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستبردنە بۆ ئاسایشی عێراق
جێگری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە: ئێران لەبیانوو دەگەڕێت 
کەتیبەکانی حزبوڵا مەرجەکانی بۆ دەستبەرداربوون لە چەک دیاری دەکات و هۆشداری دەداتە سەرۆک وەزیرانی عێراق
ئاژانسی وزەی ئەتۆم دۆزینەوەی هەزاران کیلۆگرام ماددەی ئەتۆمی لە سووریا ڕاگەیاند
عامری داوای دوورکەوتنەوە لە وتاری گرژ دەکات و دەڵێت: شەرعییەتی چەک بەندە بە بەرژەوەندیی نیشتمانییەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×