ئەخلاق لەسەردەمی AI دا

هاوڕێ جەمال
  2026-06-27     217

ژیاری ڕۆژئاوا ھەمیشە کاری لەسەر ئەوە کردووە کە شتێک نیە ناوی ڕاستی (حەقیقەت)بێ، ئەکرێ ئەمە لە ئەفسانەی ئەشکەوتی ئەفلاتونی یۆنانی بەدیبکەین * تاوەکو ئەگاتە سەردەمی ژیری دەستکرد AI لە ئێستایا.
 بیری ڕۆژئاوایی گەر لەسەردەمی تێکست و نووسیندا واتە لەسەردەمی پێش AI  ھەڵگری پەیام و خیتابی ڕێژەیی بووبێ، ئەوا ئێستاو لەسەردەمی ئەرگیومێنتی دەنگ و وێنە، لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە ئەیەوێ درێژە شەڕی خۆی لە دژی  حەقیقەت بدا، و ئەوەی تاوەکو دوێنێ لە ڕێگەی فکرو ئایدیاوە لە دژی حەقیقەت بەرپایکردبوو، ئەوا ئەمڕۆ لە ڕێگەی AI یەوە ئەنجامی ئەدا.
 ھەر ئەمەشە مرۆڤایەتی دەخاتە بەردەم سێبەری ڕووداوەکان، وەک ئەوەی لە ئەفسانەکەی ئەفلاتوندا ھاتووە، نەک حەقیقەتی ڕووداوەکان.
 گومان خستنە سەر ھەموو بیرێکی حەقیقەتخواز لێدانی لەسەر بنەمای ڕێژەیی بۆچوونەکان ھەم دەستپێک و ھەم درێژە پێدەری جەنگ بوو لە دژی موتڵەق گەرایی بیرە ئایدیالیستەکان لەو سەردەمەدا.
 ئەمڕۆ بە ھۆی ئەم داھێنراوەوە کە ناوی AI مرۆڤەکان چیدی خاوەنی دەنگ و ڕەنگ و وێنەی خۆیان نین، بەڵکو شتێکی تر خاوەنیانە کە ناوی ژیری دەستکردە، مرۆڤەکان ئەتوانن چیان بوێ ئەنجامیبدەن ھەروەک گەر شتێکیشیان ئەنجام نەدابێ ئەوا ئەم ژیری دەستکردە یەت و پێمان ئەوەیان ئەنجامداوە و ئەوەیان ئەنجامنەداوە.
واتە ئێمە لەسەردەمی ژیری دەستکرد ژیان لە نێوان درۆو ڕاستی، حەقیقەت و ڕێژەیی ئەکشن و ڕووداوەکان بەسەر ئەبەین، ئەوەی لەو بەینەشدا حوکم دەکات ژیری مرۆڤەکان نیە بەڵکو شتێکی ترە داھێنراوێکی ژیاری خۆرئاوایە کە ناوی ژیری دەستکردە.
 بەمەش ئێمە لەبەردەم تێکشکانی چەمکە ئەبستراکتەکانداین وەک چەمکی ئەخلاق و ڕاستی و شەرەف و دادپەروەری و ئازادی و چاکە ھتد...
 لێرەوە ، واتە لەسەردەمی ژیری دەستکردەوە، مرۆڤەکان لە ناواخنی ئەخلاقی و ئیتیکی خۆیان خاڵی دەکرێنەوەو ژیری دەستکرد جێگەی بەھا ئەبستراکتەکان بەگشتی و بەھا ئاکاریەکان بەتایبەت دەگرێتەوە.
 سەردەمی ژیری دەستکرد مەترسیەکەی ھەر لەوەدا نیە کە مرۆڤەکان کارێکیان ئەنجامداوەو ئەم یەت و ئەڵێ نەخێر ئەنجامی نەداوە، بەڵکو مەترسی گەورە ئەوەیە (AI)پێمان ئەڵێ کێ بە ئەخلاقەو کێ بێ ئەخلاق کێ ڕاستەکاو کێ درۆ، کێ خاوەن شەرەفە (honor ) کێش بێ شەرەفە.
 ئێمە لەسەردەمی ژیری دەستکرد پێویستمان بە کەسێکە ڕزگارمان کا لە وەھمی حەقیقەتی ژیری دەستکرد نەک وەھمی خودی حەقیقەت، ھەروەک ئەو کەسەی کە خۆی لە ئەشکەوتەکەی ئەفلاتون ڕزگارکرد، بەڵام خەمی ھەرە گەورە ئەوەیە کە ھیچ گرەنتی نیە باوەڕ بەو کەسە بکرێ گەر ڕاستی و دروستی شتەکان و ڕووداوەکانیش بزانێ، ھەروەک چۆن خەڵکی ناو ئەشکەوتەکە باوەڕیان بە ھاوەڵەکەی خۆیان نەکرد.
 *ئەفسانەکەی ئەفلاتون باس لەوە ئەکا کە ژمارەیەک کەس لەناو ئەشکەوتێکدان، لە پشتیانەوە ئاگرێک دایسێ، و لە پشت ئاگرەکەشەوە خەڵکانێک ھاتوو چۆ ئەکەن، ئەوانەی ناو ئەشکەوتەکە تەنھا سێبەری ئەو خەڵکە لەسەر دیواری ئەشکەوتەکە ئەبینن، و ئەوە لایان ڕاستیە  و حەقیقەتە تاوەکو یەکێک لەوانە خۆی لە ئەشکەوتەکە ڕزگار ئەکاو ئەبینێ ئەوەی بینیویانە سێبەری مرۆڤەکانە نەک ڕاستی مرۆڤەکان کاتێک ئەگەڕێتەوە بۆ لای ھاوڕێکانی و ڕاستیەکەیان پێ ئەڵێ کەسیان باوەڕی پێ ناکەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ئەردۆغان یاسای چارەسەری پرسی کوردی واژۆ کرد و بە فەرمی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
هەڕەشەی لادانی فالح فەیاز لە پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکرێت
کێشانی هێڵێک دژی ئەردۆغان، پەیامی نەتانیاهۆ لەپشت هێرشە نهێنییەکەی سوریاوە
قالیباف سەردانی عێراق دەکات: دۆسیەی ئەمنی، نەوتی گەروی هورمز و چارەنووسی چەکی دەرەوەی دەوڵەت لەسەر مێزی دانوستانە
​"تۆ بێڕێز و ساختەیت".. ترەمپ لە کۆشکی سپی و لە بەردەم منداڵێکدا لە پەیامنێرێکی CNN تووڕە دەبێت
عەلی زەیدی: دەستبردن بۆ ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستبردنە بۆ ئاسایشی عێراق
جێگری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە: ئێران لەبیانوو دەگەڕێت 
کەتیبەکانی حزبوڵا مەرجەکانی بۆ دەستبەرداربوون لە چەک دیاری دەکات و هۆشداری دەداتە سەرۆک وەزیرانی عێراق
ئاژانسی وزەی ئەتۆم دۆزینەوەی هەزاران کیلۆگرام ماددەی ئەتۆمی لە سووریا ڕاگەیاند
عامری داوای دوورکەوتنەوە لە وتاری گرژ دەکات و دەڵێت: شەرعییەتی چەک بەندە بە بەرژەوەندیی نیشتمانییەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×