له‌ نێوان سوپای داگیركه‌رانی كوردستان و سوپای ئیسرائیلدا

عیماد عه‌لی
  2021-05-16   
ره‌فتار و ئه‌خلاقی فه‌رمانره‌وایانی وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان و سوپاكانیان و مامه‌ڵه‌ كردنیان له‌ كاتی شه‌ڕو ئاشتیش له‌گه‌ڵ كوردی كوردستان ئاشكران و پێویست ناكات باس له‌ فسفس پاڵه‌وانیه‌ته‌كانیان دژی گه‌لی كوردستان دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ناوی ویژدان و ئه‌خلاق و یاسای شه‌ڕ و پاراستنی مافی مه‌ده‌نی له‌ قه‌یرانه‌كان و له‌به‌رچاوگرتنی ژیان و گوزه‌رانی ژن و منداڵ بێت له‌ فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا نه‌بووه‌ و نیه‌. خاپوركردنی ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان ونابوتكردنی سه‌رچاوه‌كانی ژیانیان و  كوشتنی مندالی نێو لانك وه‌كو پیشه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌م ئه‌رته‌ش و سوپایانه‌ وه‌كو نه‌ریتی لێهاتووه‌ و، ئه‌وه‌ باسی كوشتنی  ئاژه‌ڵ و سوتاندنی ره‌ز و باخ ناكه‌ین.
ئه‌گه‌ر به‌ وردی مێژووی شه‌ری سوپای ئیسرائل و عه‌ره‌ب بخوێنینه‌وه‌ و له‌ گه‌ڵ ئه‌م سوپا بێ شه‌رم و به‌دناوانه‌ هه‌ندێك به‌راوردیان بكه‌ین، ده‌زانین چه‌ن جیاوازیان هه‌یه‌ و كێ مافه‌كانی پاراستووه‌ و كێ یاسای له‌به‌رچوا گرتووه‌ و مرۆڤیش لای كێ بێ به‌هایه‌. نمونه‌یه‌ك له‌م شه‌ڕه‌ی ئیسرائیل و حه‌ماس باس ده‌كه‌ین و به‌ڵگه‌ی ئه‌و جیاوازیه‌ دیارانه‌ ده‌خه‌ینه‌ روو.
 ته‌لارێكی سێ نهۆمی له‌ غه‌زه‌ كه‌ خێزان و ماڵی تێدایه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوسینگه‌ گه‌لێكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌مال له‌وێدا هه‌ن و خۆیان له‌ نێو مه‌ده‌نیه‌كاندا حه‌شارداوه‌ و فه‌رمانی شه‌ر پیاده‌ ده‌كه‌ن و دژ به‌ ئیسرائیل ده‌جوڵێنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌ كاتی شه‌ڕدا بۆ خزمه‌ت بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و به‌تایبه‌تی قه‌سامدا ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ و یارمه‌تی لۆجیستیان ده‌ده‌ن و ته‌ناته‌ت ئامانجه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. بۆیه‌ سوپای ئیسرائیل بڕیار ده‌دات بۆردومانی بكات ،  به‌ڵام پێش ئه‌و بۆردومانه‌ چیی كردووه‌؟
- ئه‌فسه‌رێكی سوپای ئیسرائیل به‌ ته‌له‌فۆن  په‌یوه‌ندی به‌ ده‌رگاوانی ته‌لاره‌كه‌وه‌ ده‌كات و پێی ده‌ڵێت پاش سه‌عاتێك بۆ دوو سه‌عات بۆردومانی ئه‌و ته‌لاره‌ ده‌كه‌ین و ده‌بێت به‌ زوترین كات خه‌ڵكی سڤیل چۆڵی بكه‌ن .
- ئینجا به‌چه‌ند موشه‌كێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ته‌لاره‌كه‌ ده‌ده‌ن وجه‌خت له‌ بۆردومانه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ كرده‌وه‌  ئاگادار كردنه‌وه‌كه‌ ده‌سه‌لمێنن ، نه‌وه‌ك خه‌لكه‌كه‌ باوه‌ڕ نه‌كه‌ن و به‌ فێڵ و فریودانی عه‌سكه‌ری بزانن، ئینجا دوای ماوه‌یه‌ك كه‌ ده‌زانن چؤل بووه‌ ده‌ست به‌ بۆردومان كردنی  ته‌لاره‌كه‌ ده‌كه‌ن.
ئینجا ئه‌مه‌ ته‌نها ره‌فتارێكی  بچوكی ئه‌و سوپایه‌یه‌ كه‌ به‌ كافر له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. هه‌رچه‌ند لێره‌ و له‌وێش هه‌ڵه‌ ده‌كرێت و خه‌ڵكی سڤیلیش ده‌بنه‌ قوریانی به‌ڵام كه‌ بێ مه‌به‌ست بوو گله‌یی نامێنێت.
ئینجا بگه‌ڕێوه‌ بۆ شه‌ڕی سوپاكانی توركیا و به‌عس و ئێران و چۆنێتی مامه‌ڵه‌ كردنیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌ناو وڵاته‌كه‌ی خۆیان و چۆن له‌ فرسه‌ت ده‌گه‌ڕێن بۆ كوشتنی زۆرترین ژماره‌ی سڤیل و له‌ پڕدا خۆكوتانه‌ سه‌ر ئامانجی مه‌ده‌نی و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی و بایۆلۆجی و هێشوویی.  

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×