رێگە نادرێت بارەگاكانی پارتی لە دیالە بكرێتەوە !!!

عیماد عه‌لی
  2022-06-07   

باش دەزانین كە ململانێی حزبەكانی كوردستان گەیشتۆتە ئێسك شكاندن و ماڵوێرانی و خۆخزاندنە باوەشی دوژمنان. ئەگینا دەكرێت نەهێڵن بارەگای حزبێكی هاونەتەوەییت لە شوێنی باووباپیرانیان بكرێتەوە، بەڵام دوژمنانی راستەقینەت تەراتێن بكەن و تۆش بە سەركەوتن بیزانیت. گەر ئەمرۆ رێگە لە پارتی بگیرێت سبەی سەرەی تۆیە و دوو سبەی لەو شوێنانە دەردەكرێیت و هاوردەكان جێگەت دەگرنەوە. دەكرێتبپرسین بۆچی ئەمە روو دەدات چ پاساوێكی هەیە؟.

ئەوەی سەرسورٍهێنەرە روودەدات، ئەمرٍۆ دوژمن بیت و سبەی دۆست، ئەمە تەنها بۆ پارتی نیە كە دوای ریفراندۆم بروسكەئاسا رووی وەرگەرٍا بۆ بەغدا، بەڵكو بەغداش بە هەمان شێوە رەفتار  دەكات. نە یاسا و نە عورفیش ئەو دەسەڵاتە بە بەغدا نادات ئەو رێگریە بكات. پارتیش ئەمرٍۆ بە ناچاری پەنا بۆ بەغدا ببات بەڵام لە ركابەری لایەنی بەرامبەر زیاتر خۆی بخزێنێتە باوەشی بەغداوە، چی قازانجێكی لێدەكات، كە ئەمە لە رووی ستراتیجەوە زیان لە خۆی و هەموو لایەكیش دەدات.

لە دوای ریفراندۆم سەرجەم هاوكێشەكان ئاڵوگۆریان بەسەردا هات و كارلێكەكان سەراوژوور بوونەوە، ئەگەر خودی پارتی وەكو حزب سەنگی بەم شێوە نەبوایە، بەغدا و ئەوەی رێنمایی كەرە كە لە دووریشەوە دەسەڵاتی هەیە بە هەموو توانایەك هەوڵی لاوازكردن و جێ لەقكردنی پارتی لەو شوێنەی دەدا، لەبەر ئەوەی بەغدا و ئەوانیش زانیان لەم قۆناغەی تاك حزبی زاڵ و بە توانا و خاوەن دەسەڵات لە كوردستان رۆڵی خۆی لە مەودای دووری پرسە سەرەكیەكە دەگێرێت و باش دەزانێت كە نابێت رێگە بدرێت هەنگاوێك لەو بارەوە كورد پێشبكەوێت. بۆیە كۆی بیری دوژمنان دەوروبەر بە بەغداشەوە لە ئاست پرسی كورد حساب بۆ وەزعی فشەڵی نێوخۆیی كوردستان ناكەن و بە چاوی یەك دوژمن تەماشای سەرچەم لایەنەكان دەكەن، واتە كاری تەكتیكی و رۆژانە هیچ كێشەیەك نیە بۆ بەغدا، تەنها پرسەكەیە بە گشتی كە هیچ جیاوازیەكی لەگەڵ تاران و ئەنقەرەدا نیە لەو بارەوە. بۆیە بونی هێزێكی وەكو پارتی لە پارێزگایەكی وەكو دیالە كە كورد تێیدا بوونی هەبێت، لای ئەوان كارێكە دەچێتە خانەی ستراتیجی پرسێكەوە كە هەموو هەوڵێكیان لەوەدایە تەنانەت لە وەزعێكی سیاسی شلۆقی سیاسی وەكو ئەمرٍۆی بەغدا ئەوە لەبیرناكات و هەوڵی رێگری لێدەكات. پارتیش بە خۆداچونەوەی لەزیان نەگەیاندن بە بارە ستراتیجیەكان ئەوەندە خاو و لەسەرخۆیە، زۆرجار كاتەكە لە دەست دەچێت و فریای هیچ ناكەوێت، ئەگینا بۆ تازە بەتازە هەوڵی كردنەوەی بارەگاكانی لەو شوێنانە دەدات، ئایا كاتەكە درەنگ نیە و زۆری بەسەردا نەچووە؟ یان نزیكبونەوە و ئاشتەوایی لە كوردستان كە لەسەر پشتی كیسەل دەرٍوات بە رێوە رۆڵی ئەرێنی نابینێت؟

ئەگەر وەكو كوردێكی بێلایەنی دوور لەم حزبانە بیربكەینەوە وتەماشای مامەڵەی بەغدا و رەفتاری حزبەكانی كوردستان بكەین، باش دەزانین تا ئێستا ئێمە چەند ساویلكەی سیاسین و ئەوان لەو وەزعە نالەبارە و پشێویە لە دژی ئێمە چی دەكەن و چۆن بیردەكەنەوە و تەنانەت ئێمە چەند یارمەتیدەری جێبەجێكردنی پلان و پیلانەكانی ئەو هەموو دوژمنەین، ئەگینا بە رێگریكردن لە كردنەوەی بارەكای حزبێكی كوردی لە جێگەیەك كە كوردی تێدا بێت تەنها دژی تاك حزبێك نیە، ئەوە دژی هەمووانە، ئەگەر حزبەكان بە عەقڵی جەمعی كورد بیربكەنەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×