تەنها بۆ بەرچاوی دڵسۆزانی كوردستان 

عیماد عه‌لی
  2023-10-10   

پێش هەموو شتێك لەوە یەكلایی بوومەتەوە كە دەسەڵاتی كوردستان بە سەرجەم حزبەكانیەوە لە دونیایەكدا سیاسەت دەكات و دیفاكتۆی دەسەڵاتی خۆی فەرزكردووە كە ٍبرٍوای بەم قسانەم نیە و تا ئێستا جگە لە بەرژەوەندی تەسكی حزبی و هۆز و عەشیرەت و تاوچە و زۆنی خۆی هیچ لەبەر چاو ناگرێت و كەرٍو لاڵە  لە ئاست بیروبۆچون و حیكمەتی سەرجەم دڵسۆزانی ئەم گەلە ستەمدیدەیە. بۆیە ئامانجی ئەم نوسینە تەنها بۆ مێژوو و خستنەبەرچاوی خەڵكە دڵسۆزە بەشخوراو و بەشمەینەت و  پەراوێزخراوەكەیە نەك خۆسەپێنەرانی سەرلوتكەی دەسەڵاتی كوردستان.
ئەوەی زانراوە هەموو دەسەڵاتێكی دڵسۆزی دیموكراسی لە هەموو جیهاندا، لەو ماوەیەی لە دەستورەكەیدا بۆی دیاریكراوە، لە هەرماوەیەكدا  بەخۆداچونەوەی جددی بە خۆیدا دەكات و خۆی هەڵدەسەنگێنێت و كێماسی و كەموكورتیەكانی خۆی دیاری دەكات و تا ئەو ئاستەی بە رێژەیەك لە خۆی رازیبێت بەردەوام دەبێت و گۆرٍانكاری دەكات، بەو مەرجەی نەگەیشتبێتە پلەی شكست و زیان گەیاندن بە میلەتەكەی. ئەگەر پێچەوانە بێت، ئەوان پێش ئەوەی میلەت راو بۆچون و هەڵوێستی خۆی دەربرَێت خۆیان بەركەنار دەكەن و ئەڵتەرناتیڤی ئیجابی و چارەسەری كێشەكان و هەنگاوی بەخۆداچونەوە وگرتنەبەری رێگەی راست هەڵدوەبژێرن و بە سنگفروانیەوە داوای لێبوردن لە گەل و نیشتمانەكەیان دەكەن..
ئەوەی لە كوردستانی لەمەرَ خۆمان دەیبینین، لە وەزعێكدا دەیگوزەرێنین گەیشتۆتە چڵەپۆپەی شكست و نەزانی و زیانی گەورە تا رادەیەك كە ترس و دڵەرٍاەكێ گەیشتۆتە رادەی لەناوچونی ئەزمونەكە بە یەكجاری و ئەگەری تەفروتونابونمان زۆر لە ئارادایە و بە روون و ئاشكرا دەیبینین و تەنها ئەم دەسەڵاتەی كە ناتوانرێت جگە لە كەمتەرخەمی و نادڵسۆزی و گوێنەدا بە خوێنی خۆبەختكردوان و قوربانیان هیچ ناوێكی تری لێ بنێیت. ئەگینا گەر تەماشای دۆخەكە بە گشتی بكەیت و ئەگەر بەراوردێكی سەرپێیانەی ئەمرۆی هەرێم و ساڵانی پێشووش بكەیت، جگە لە دواكەوتن و خراپبوون و گەیشتن بە رۆخی هەرەسی یەكجاری هیچی تری لێنابینرێت ولەوە خەمەتر هیچ هەوڵێیك هیچ لایەك لە ئارادا نابینرێت بۆ گرتنەبەری هەنگاوی راستەرٍێكردن.
بۆیە ، گەر بڵێین ئەم دەسەڵاتە زادەی ئاستی بیركردنەوە و رۆشنبیری و تێگەیشتنی ئەم میلەتەیە، بۆیە وا گەیشتۆتەی ئاستێكی وا، ناحەقی دەكەین، بەڵام ئەوەی چاوەرٍوانی دەكرێت و لەم میلەتە بینراوە كە مێژووەكەی دەخوێنیتەوە لەوە یەكلایی دەبیتەوە  كە جامەكە پر بووە و خەریكە لێی دەرژێت و چاوەرٍێی هەنگاوی جدی دەكرێت، بەڵام دڵسۆزان لەوە دەترسن هەموو شتێك لەباربچێت و رەش و سپی تێكەڵ بن و  بۆ چەندین ساڵی تر ئەم ژێر دەستەییە بەردەوام بێت و چەندین نەوەی تر بناڵێنن.  بۆیە تەنها هەوڵی رزگاربوون لەبەردەستدا دەمێنێتەوە ، كە ئەویش دیاریكردنی كاتی گونجاوە بۆ تارٍنانو دەركردن و دادگایی كردنیان، لە بەرامبەردا لای ئەوان جگە لە وازهێنان خۆقوتاركردن و گرتنەبەری رێگەی راكردن هیچیان لەبەردەستدا نەماوە و گەندەڵان و خۆسەپێنەراندا جگە لە شكست و ملكەچبون و نەفرەت لێكردنیان،  هیچی تریان بۆ نەماوەتەوە.   

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×