خۆپیشاندان له‌ دهۆك چی ده‌گه‌یه‌نێت؟

عیماد عه‌لی
  2020-05-17   

هه‌موان ئاگاداری شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی كاروباری ئیداری سیاسی شاری دهۆكن . سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی پارتی به‌ مه‌عه‌قلی خۆی ده‌یزانێت و لای خه‌ڵك وای پیشانداوه‌ كه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ بنه‌ماڵه‌ په‌ره‌ستو حزب په‌ره‌ستو به‌تایبه‌تی پارتی په‌ره‌ستن، به‌ڵام  تا ئه‌و شوێنه‌ی بۆی بكرێت ئیستغلالی ئه‌و شاره‌ی بۆ مه‌رامی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی كردووه‌ و، هه‌وڵی داوه‌ باری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه‌ دابڕێت و شێواتربێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینیت، ئه‌وه‌نده‌ی  ده‌وڵه‌مه‌ندی كاسه‌لێس و ده‌رباری تێدایه‌ ده‌ ئه‌وه‌نده‌ی  هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و بێ نه‌وای هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ زۆر چالاكی سیاسی تاكه‌لایه‌ن كاریگه‌ریی سه‌لبی بۆ ناو وناوبانگی هه‌بووه‌ و زۆرجار ناوو ناتۆره‌ی بۆ دانراوه‌، به‌ڵام زۆر سیفه‌تی ناوازه‌ت به‌ تێكه‌ڵبون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ ده‌دره‌خات، خۆش مه‌شره‌بی و زۆر گوێ نه‌دان به‌ قوڵایی سیاسه‌ت و خودپارێزی و مانه‌وه‌ی دابونه‌ریتی تایبه‌ت وای لێكردووه‌ كه‌ تا راده‌یه‌ك لاته‌ریك ده‌ربكه‌وێت نه‌ك وه‌كو لای هه‌موان وا زانراوه‌ كه‌ تاك لایه‌نی باڵی به‌سه‌ردا راكێشابێت.
به‌ڵی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ زۆر به‌سه‌بر و پشوو درێژن و كاریه‌گه‌ری پێگه‌ی پارێزگاكه‌ له‌ نێوان زۆر ئیتنی و ئایینی و ده‌وڵه‌مه‌ندی مێژووه‌ دێرینه‌كه‌ی ناوچه‌كه‌یان و باری عه‌شیره‌تگه‌ری و فراوانی ناوچه‌كه‌و دابڕانی له‌ یه‌كتر  له‌ رووی جوگرافیه‌وه‌ خه‌سڵه‌تێكی تایبه‌تیان پێ به‌خشیوه‌ كه‌ جۆراوجۆری وه‌زعی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆنشبیری پێوه‌ دیاربێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه‌ كه‌ له‌ رووی سیاسیه‌وه‌  قه‌ت سازشیان بۆ داگیركه‌ران نه‌كردووه‌ مه‌گه‌ر پاڵیان پێوه‌نرا بێت و ده‌سه‌لاتدارانی شۆرشه‌كانی كوردستان حه‌قی خواردبن و هه‌وڵی خۆفه‌رزكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پاندبێت و په‌نایان بۆ شوێن دیكه‌ بردبێت نه‌ك ببه‌ن به‌ دارده‌ستی خه‌ڵكی دیكه‌.
ئه‌مرۆش، ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه‌ جیاوازن، له‌كاتێكدا كه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌ئارادابوو، كه‌زانیان ده‌ستی حزبی و ئایدیۆلۆجیه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی له‌پشته‌ جوڵه‌یان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ مافی تایبه‌تی خه‌ڵكی مافخوراو به‌دوور له‌ ویستی هیچ  بنه‌ماڵه‌ وحزب  و ئایدیۆلۆجیه‌ك هاتنه‌ سه‌ر خه‌ت و یه‌كه‌مین چالاكی خۆیان نواند، كه‌ له‌ هیچ شوێنێكی كوردستان هیچ چالاكیه‌كی ناڕه‌زایی له‌ ئارادا نیه‌، ئه‌مه‌ش بێ لایه‌نی و دوور له‌ حزبیبونی ناڕه‌ازیه‌تیه‌كان ده‌سه‌ڵمێنت له‌م كاته‌دا.  
چالاكوانان و خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر و گردبونه‌وه‌ی دهۆك شایانی رێزن و مێژوو بۆیان ده‌ینوسێت و، ئه‌م سه‌ره‌تایه‌ ئه‌وه‌شمان پێ ده‌ڵێت، كه‌ زه‌بروزه‌نگ رێگه‌ له‌ ئازادیخوازان ناگرێت داوای مافی راسته‌قینه‌ی خۆیان بكه‌ن و ئه‌م به‌ده‌نگاهتنه‌ی خه‌ڵكانێك كه‌ ساڵانێكه‌ بێ ده‌نگن و ئارامیان گرتووه‌ و پشوو درێژن له‌ شوێنێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتار و توندوتیژی و سه‌ركوتكه‌ردا، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێسقان هاتووه‌ و پێستی دڕیوه‌ و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران بزانن ئه‌گه‌ری ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ریش زۆر زۆره‌ و له‌ صه‌دام زیاتریان پێناكرێت

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×