بەشی یەكەم
بە پێی هەموو بەڵگەكان دەبێ ئایینی ئیسلام یەكێك بێت لە ئایینە ئاسمانیەكان و لایەن خوای پەروەرگارەوە ڕەوانەكرابێ و خوای گەورەش پێغەمەری ڕاسپاردبێ كە پەیامی خوا بە هەموو مرۆڤایەتی بگەیەنێت و بۆ ئەو مەبەستەش خوا قورئانی بۆ پێغەمەر ناردبێتە خواروەو هەموو ڕێنمایەكانی لە قورئاندا بۆ پێغەمەر دیاریكردبێ كە بە پێی ناوەرۆكی قورئان هەڵس وكەوت بكات . هەمووشمان ئەوە دەزانین كە بە پێێ قورئان بێت ئایینی ئیسلام بۆ هەموو مرۆڤایەتییە و كۆتا ئایینەو محمدیش كۆتا پێغەمەرە .
ئەمە باسێكی زۆر گرنگ و ئالۆزو پڕ مشتومڕە . لە ڕاستیدا قسە كردن ولێكۆڵینەوەو ڕەخنەگرتن لە ئاینی ئیسلام ، كە نزیكەی یەك ملیارونیو مرۆڤ بڕوایان پێی هەیە كارێكی سوك وئاسان نییە . بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە لەم سەردەمەدا زۆرن ئەوانەی لێكۆڵێنەوەو توێژینەوەو بەدواداچونی زۆر دەكەن لەسەر كۆی ئایینەكان و پێغەمەرەكان و پەیامەكانیان و ڕەخەنەیان لێ دەگرن . ئێستا كار گەیشتۆتە ئەوەی گومان لەسەر خودی قورئان دروست بووە كەدەبێ فەرمودەی خوای گەورە نەبێت و پێغەمەر خۆی داینابێت . ئەمە قسەی زۆرێك لە زایان و شارەزایانی عەرەب خۆیانن . پرسیار ئەمەیە :
ئایا دەبێ خوای گەورە قورئانی بەزمانی عەرەبی بە تایبەت بۆ عەرەب ناردبێ؟. من لێرەدا هەندێك لە ڕاو بۆچونەكانی ئەو شارەزایانەی عەرەبانەتان بۆ دەگوێزمەوە ، بۆیە هێوادارم لە بری ئەوەی بكەونە تانەو تەشەنەو تۆمەتبار كردن ، ئەگەر بۆچونێكی جیاوازتان لەسەر ئەو بۆچونانە هەیە ، یان هەموو ئەو قسەوباسانە ڕەت دەكەنەوە ، دەتوانن بە بەڵگەوە ڕاستییەكان بسەلمێنن و ئەو بۆچونانە ڕەت بكەنەوە .
ئەوەی وای لێكردم پەنا ببمەم بۆ ئەم نوسینە ئەوتوندو تێژی و كارە نامۆیانەی ڕۆژانەیە كە بەناوی ئیسلامەوە لەناوكۆمەڵگادا ئەكرێن ، نە لەگەڵ ئەوەدا یەك دەگرنەوە كە لە قورئاندا باس دەكرێت كە ئایینی ئیسلام ئایینی ئاشتی و پێكەوە ژیان مرۆڤ دۆستییەو، نە لەگەڵ ئەو هەموو شەڕو ئاژاوەوكوشتن و برینەی ناو خودی موسوڵمان یەك دەگرێتەوە . ئەگەر ئایینی ئیسلام ئایینی ئاشتی و پێكەوەژیان و مرۆڤ دۆستی بێت ، باشە ئەی ئەم ڕشتنی خوێنە بە لێشاو لەناو خودی موسوڵمانان خۆیاندا هۆكارەی چییەو بۆچی دەگەڕێتەوە ؟. كەس ناتوانێت وەڵامی ئەم پرسیارە بە تەواوی بداتەوە چونكە زۆر فرە لایەنە . بەلام بە پێی تێگەیشتنی خۆم و ئەوەی لە كەسانی ترەوە گوێبیستی بووم ، هەوڵ ئەدەن منیش لە لایەن خۆمەوە بەشداری ئەو لێدوان و لێكۆڵینانەوەی زایان و ڕۆشنبیران بكەن كە لە لایەن ئایینی ئیسلامەوە دەری دەبڕن ، ئەگەر زۆر كەمیش بێت .
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت : ( ما أرسلنا من رسول ألا بلسان قومه . ليبين لهم فيضل الله من يشاء ويهدى من يشاء وهو العزيز الحكيم ) واتە : هیچ پێغەمەرێكمان نەناردووە مەگەر بە زمانی گەلەكەی خۆی نەبێت بۆ ئەوەی پەیامەكەیان بە زمانی خۆیان بۆ ڕون بكاتەوە. پاشان خوا كێی بوێت بە پێی یاسای خۆیی و شایستەی كەسەكە وێڵی دەكات ، واتە پشت گوێی دەخات و كێشی بوێت ئەوە ڕێنمایی دەكات و خوا بەتواناو زانایە . با كەمێك لە ڕوانگەی ئەم ئایەتەوە بەدواداچون بۆ ئایینی ئیسلام بكەین . ئەگەر ئەو خوایەی محمد باسی دەكات خالقی ئەم گەردونە بیت وپێغەمەرەكانیشی بۆیە نادردبێت ،كە ڕێنماییان بكات بۆ ئاشتی و پێكەوە ژیان ، ئەی چۆن خوا دەبێ هەر خۆشی بفەرموێت ، ئەوەی بیەوێت گومڕای دەكات ، وێڵی دەكات ، ئیهمالی دەكات و ئەوەشی بیەوێت ڕینامایی دەكات خوا خۆی زاناو بە توانایە . باشە عەقڵ ئەوە قبوڵ دەكات خوا خۆی پێغەمبەرێك بنێرێت بۆ ڕێنمایی و ئاشتەوایی مرۆڤەكان ، بەڵام خوا خۆی جیاوازی لەنێوان بەندەكانی خۆیدا بكات و هەندێكیان سزا بدات و هەندێكێتر ڕێنمایی بكات بۆ سەر ڕێگای ڕاست . باشە دەكڕیت بڕوا بەوە بكەین خوا خۆی بیەوێت فیتنەیی لە نێوان بەندەكانی خۆیدا دروست بكات ؟. پرسیار ئەوەیە : ئەگەر خوا خۆی توانای بەسەر هەمو شتێكدا هەبێت ،ئەی بۆچی ئەوانەشی كە خراپن باشیان ناكات و بۆچی دەبێ ئەوجیاكاریە بكات ؟. لێرەوە گومان لەسەر قورئان دروست دەبێ كە ئەوەی لە قورئاندا هاتووە ، قسەی محمد خۆی بێ ، نەك ئەوخوایەی ئەم گەردونەی دروست كردووە . ئەو خوایەی ئەم گەردونەی دروست كردووە نابێ كەس بتوانێت وێنای بكات ، ئەگەر منو تۆ بتوانین وێنای بكەین ،كەواتە ئەویش وەكومن وتۆ ئادەمیزادە . زۆر جار گوێبیستی ئەوەبوین كە 124000 هەزار پێغەمەر هەبوون ، بەڵام تەنها ناوی 25 پێغەمەر هاتووە . لەو 25 پێغەمەرەش تەنها 4 پێغەمەریان خاوەنی كیتابی ئاسمانی بوون . ئەوانیش پێغەمەر داود خاوەنی زەبوور و پێغەمەر موسی خاوەنی تەورات ، پێغەمەر عیسا خاوەنی ئینجیل ، دواجار پێغەمەر محمد خاوەنی قورئان . لە هەموشی سەرنج ڕاكێشتر ئەو پێغەمەرانەش هەموویان لە حیجازو فەلەستین دەركەوتون .
ئێستا دەیان پرسیارو گومان تەنها لەسەر ئەمە هەیە : ئەگەر خوا بۆ هەموو قەومێك پێغەمەرێكی ناردبێت ، ئەی باشە نابێ پێمان بڵێن : پێغەمەری ئینگلیز ، ڕوسی ، ئەمەرێكی ، ئۆسترالی ، تایلەندی چینی ، كورد ، تورك ، فارس و بەسەدان میللەتیتر ، كێبون ، ناویان چیی بوو ، مێژویان هەیە ، یان نیانە ، ئەگەر هەیانە یان نیانە بۆچی ؟. پرسیارێكیتر ئەوەیە : بۆچی ئەو چوار پێغەمەرەی كە كیتابیشیان هەیە ، هەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەركەوتون ، بۆچی ئەوكاتە وڵاتانی ئێستای دونیا نەبوون ؟. بەپێی عەقڵ ومەنتق لێكدانەوە بۆ ئەمە بكەین ،دەبێ خوا نەیزانیبیت ، كە ئەو وڵاتانەش هەن . ئەگەر هەبوون بۆچی خوا پێغەمەری بۆ نەناردون . پرسیارێكیتر ئەوەیە : ئەگەر خوا لەبەر پێداویستی پێغەمەرانی ناردووە بۆناو میللەتان ، بۆچی هەر لەسەرەتاوە بۆ هەموو میللەتێك پێغەمەرێكی نەناردووە بۆ ڕێنمایی و ئەگەر ناردنی ئایینیش گرنگەو پێویستە بۆ هەموو میللەتان ، بۆچی دوای پێغەمەر محمد نە هیچ ئایینێك و هیچ پێغەمەرێكی تری نەناردووەو گوایە محمد كۆتا پێغەمەرەو قورئانیش كۆتا كیتابی خوایە .
باشە خۆ دنیا هەر بەردەوامەو كۆتایی نەهاتووەو ئەگەر سەرنج بدەن ، ئێستا لە سەر كۆی زەوی كێشەو ناكۆكی و شەڕو ئاژاوەو خوێنڕشتن هەیە ، لە ئێستادا لە هەموو كات كۆمەڵگای ئادەمیزاد پێویستی زیاتری بە پێغەمەر هەیە بۆ ئەوەی ئاشتەوایی دروست بكەن .ئەم پرسیارە وەڵامی ئەوێت و ئایا كەس هەیە وەڵامی بداتەوە ؟. ئەگەر خوا بۆ هەموو میللەتێك پێغەمبەڕێكی ناردبێت ،ئەی كوا پێغەمەرەكەی كورد كە بەزمانی كوردی قسە بكات ، لە كاتێكدا ، كورد پێش عەرەب بوونی هەبووەو پێش ئەوەی ئایینی ئیسلام دروست ببێت ، عەرەب تەنها لە یەمەن و حیجازو ئەردەن هەبووە .پرسارێكیتر ئەوەیە : ئەگەر خوا پێغەمەرەكانی ناردووە بۆ ئەوەی ئاشتەوایی كۆمەڵگا دروست بكەن ، پەیوەندی نێوان مرۆڤەكان باش بكەن و خە ڵكی وا لێبكەن بڕوا بەخوای تاكو تەنها بهێنن ، جیاوازی نێوان میللەتان چارەسەر بكەن ، بۆچی خوا ئەو هەموو پێغەمەرو ئەو هەمووئایینانەی ناردووە بۆ سەر گۆی زەوی ؟. باشە باشتر نەبوو یەك ئایین بۆ هەموو ئادەمیزادەكان بنیڕیت و هەرچی ڕینمایی هەیە دیاری بكات و یەك پێغەمەریش وەكو نوێنەرو نێردەی خۆی بنێرێتە ناو كۆمەڵگەی ئدەمیزاد بۆ ئەوەی بە یەك شێواز ڕینامایەكانی بە هەموو خەڵكی بگات ، ئەی باشتر نەبوو ئەو هەموو پیغەمەرانە بە بەرنامەی جیاوازەوە بنێرێتە سەرزەوی لە بڕی ئەوەی ئاشتەوایی گشتی بەرهەمبێت ئەو هەموو جیاوازیانە دروست بێت و خەڵكی دژی یەكتری بوەستنەوەو شەڕی یەكتری بكەن و ڕقیان لە یەكتری بێت ، باشە خوا چ پێویستی بە دروست كردنی ئاژاوە هەبوو لەناو بەندەكانی خۆیدا .
لە هەموو ئەمانە سەرنجڕاكێشتر ئەوەیە : چۆن دەبێ ئەو خوایەی خالقی ئەم گەردونەیە پێغەمەرێك بە پەیامێكی خۆیەوە بنیڕێتە سەر زەوی بۆ ڕێنمایی و ڕیكخستنی كارو باری خەڵك. دوای ماوەیەك پێغەمەرێكی تر بنێرێت و بڵیت ، لێرە بەدواوە ، دەستبەرداری ئەم پێغەمەرە ببن و ئەوەتا پێغەمەرێكیترم بۆناردوون دوای ئەو بكەون . دوایی شەڕلە نێوان شوێن كەوتانی پێغەمەری كۆن و تازە دروست ببێت و یەكتری بكوژن . باشە پێتان وایە خالقی ئەم گەردوونە شتی ئاوا بكات ؟.بیر بكەنەوە محمد پێغەمەری ئیسلام چ كارەساتێكی بەسەر جولەكەكانی مەدینەدا هێناو چۆن لەناوی بردن . باشە پێتان وایە خوای ئەم گەردوونە ، خوایەكی شەڕانگیزو فیتنە بێت ؟. باشە كەس وەڵامی ئەم پرسیارەی هەیە ؟. لە ڕاستیدا زۆرینەی موسڵمانان زۆر بە هەڵە لە ئایەتەكانی قورئان گەیشتون و بەو هۆیەوە توشی كێشەو ناكۆكی زۆر بوونەوە . خوای گورە لە سوڕەتی ال عمران ئایەتی 20 دەفەرموێت ( أن الدین عندالله الأسلام ). پێ دەچی زوربەی موسوڵمانان بەهەڵە لەم ئایەتە گەیشتبن بۆیە ئەوەی موسوڵمان نەبێت بەكافری ئەزانن و فەتوای كوشتنی بۆ ئەدرێت . ئەم ئایەتە بە مانای تەسلیمبون ڕازیبون بە هەموو پێغەمەرەكان و ئایینەكان نەك تەنها بە محمد (د.خ) و ئاینی ئیسلام . ئەگەر وانەبێت : مانای وایە خوا هەموو دینەكانی تری پوچەڵ كردۆتەوەوڕۆڵیان تەواو بووە بە پێغەمەرانی خاوەن ئایینەكانیشەوە و هەربە ئەوەشەوە نەوەستاوە كێشەوئاژاوەو كوشتن لەنێوان شوێن كەوتوانی ئەوپێغەمەرانە دروست بووە كە خوا خۆی بۆ ڕێنمایی مرۆڤەكان ناردونی . ئەگەر سەرنج بدەن گۆڕانی سیستەمی حوكمڕانی بە تایبەتی لە وڵاتانی ئەوروپا ، بەردەوام هەنگاوی باشتر بەرەو پێشە وە دەنێت ، عەدالەتی كۆمەڵایەتی باشتر دەبێت ، یەكسانی باشتر دەبێت ، ئاشتەوایی و پێكەوە ژیان باشتر دەبێت ، ڕێزی ئافرەت زیاتر دەگێرێت . پرسینەوە لە تاوان باران دەكرێت و سزادەدرێن . ئایا خوای گەورە كە خالقی ئەم گەردونە بێت ،چۆن دەبێ نەیتوانیبێت بەرنامەیەكی وا دانێت كە ئەو بەندانەی كەخۆی دروستی كردوون بەئاشتەوایی بەیەكەوە بژین وخۆی كێشەیان بۆ دروست بكات . سەیركەن لە ژێر سیستەمی ئیسلامی و قورئاندا خەڵكی ئەفغانسان چۆن دەژێن ، خەڵكی غەزە حاڵیان چۆنە . دەركەوتنی داعش و ڕێكخراوە تێرۆریستە ئیسلامیەكان و وێرانكردنی وڵاتانی ئیسلامی بەرهەمی خودی ئیسلام خۆیەتی . كەواتە دەكرێ و ئومێد هەیە مرۆڤایەتی هەنگاوی باش بننێت بۆ ژیانێكی خۆشتر لە ژێر سیبەری پەرچەمی ئیسلامدا وەكو بەم شێوەیەیی ئێستا دەبینرێت؟