ڕزگاربون لەمێنتەڵیەتی خێڵ‌و دەسەڵاتی تەقلیدی

دانا مه‌نمی‌
  2021-05-07   
یەکێک لە خەسلەتەکانی کۆمەلگای تەقلیدی بریتیە لە پێکهاتەیەکی داخراوی کۆمەلایەتی کە بەزەحمەت خۆی دەداتە دەست گۆڕانکاری ،هوشیاری خێڵەكی و هەژموونی مێنتەڵییەتی خێڵ "عەشیرەت ــ بنەماڵە" زالە بەسەر بوارەکانی ژیانی کۆمەلگاداو زۆربەی ئەندامانی كۆمەڵگای تەقلیدی سەربەخۆییان نیەو بەستراونەتەوە بە نەریتی گشتی كۆمەڵگاكەوە ، ئەم جۆرە كۆمەڵگایە بەپێی سروشتەكەی خۆی ناداتە دەست گۆرانگاری و پرۆسەی كرانەوەو مۆدێرن ،زیاتر لە شوێنی خۆی دەچەقێ و گۆڕانیشی کاتی درێژی دەوێ ،لە كۆمەڵگای تەقلیدی دا هوشیاری کۆمەڵ وەک پێویست لە ئارادا نیەو دەسەڵاتی سیاسیش لە كۆمەڵگای تەقلیدی دا بەشێوەیەكی تەقلیدی بەڕیوەدەچێت و دەیەوێت كۆمەڵگا لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە ،چونكە سوود لەم دیاردەیە وەردەگرێ ،لە كۆمەلگای تەقلیدی دا سیستەمی سیاسی لەسەر زەبروزەنگ خۆسەپاندن و بەرهەمهینانی دیكتاتۆرییەت خۆی بونیاد دەنێت ، زۆرینەی سیستەمە سیاسییەكانی كۆمەڵگای تەقلیدی یان دیكتاتۆرێكی تاكەكەسی بەرهەمهێناوە ،یانیش درێژكراوەتەوە لە جەستەی تاكەكەسەوە بۆ جەستەی خێزان و میرنشینایەتی خێڵ.

یەكێك لە گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان ئەم مۆدێلی خۆبەڕیوەبردنە خێزانییەیە كە هەموو جومگە سیاسی و ئابوری و یەكە ئیدارییەكان و دەزگا سەربازی و هەواڵگریی و ئامرازەكانی فەرمانڕەواییە كە لە ژێر دەستی خێزان و حیزب و تاكێكی سیاسیدایە ،لەم دۆخەدا خێزانە سیاسییەكان كە خاوەنی حیزبی سیاسیین و بانگەشەی دیموكراتییەت و ئازادی ئینسانەكان دەكەن ،پێویستی بە پەڕلەمانێكی ڕوكەشە كە خزمەت بە دیوەخانەكانی خێزان وخێڵ و حیزب بكات ،پێویستی بە ئۆپۆزسیۆنێكی بێكاریگەرو حیزبی دیكەی تەقلیدی دەستكردە بۆ بێئیرادەكردنی خەڵك و پێویستیشی بە رۆژنامەنوس و نوسەرو رۆشنبیری كڕدراو میدیای سێبەرە تاچیتر پایەكانی سیستەمی یەكەی خێڵ و حیزبی بنەماڵەیی جێگیر بكەن و بەرژەوەندییەكانیان بپارێزن .

تەنیا ڕیگایەك بۆ ڕزگاربوون لەم سیستەم و دەسەڵاتە تەقلیدییە سەركوتكەرە خێڵەكییە خێزانییە بریتی یە لە شۆڕشێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی بە مۆدێلێكی دیموكراتیانە كە لەگەڵ واقیعی كۆمەڵایەتی و كلتوری و سایكۆلۆژی كۆمەڵگادا بگونجێت ،شۆرشێك كە لە پێناو "نان و ئازادی و كەرامەت بۆ ئینسانەكان  بگێرێتەوەو دادپەروەری و ئاسایش و سەقامگیری بۆكۆمەڵگا دابین بكرێت ، خۆشەویستی بۆ خاك و نیشتیمان لە سایەی ئازادیی و لە ئامێزی دادپەروەری و دەستەبەركردنی مافە سەرەتاییەكانی تری ئینساندا گەشە دەكات ، لە دۆخی ئێستادا مرۆڤ لەسەر حیسابی خۆی برسیکراوەو ئازادیشی لێ زەوتکراوە، ،كۆمەڵگا تاسەر کۆت و زنجیری کۆیلایەتی و چەوساندنەوە قبوڵ ناکات ، زوو یان درەنگ لە دژی ڕادەپەڕێت، ئەوە یاسای سروشتەو هیچ سیستەم و دەسەڵاتێكیش نەگۆڕ نییە .

ئەلبێرت کامۆ لە کتَیبی مرۆڤی یاخیدا دەنوسێت "یاخیبوون کاتێک ڕوو دەدات ، کە مرۆڤی یاخی هەست بکات لە شوێنێک نادادی هەیە وئەوكاتیش یاخیبوون دەبێتە ئەرک". یاخیبون وەک ئەرکێکی ئینسانی هەستكردنە بە خود دۆزینەوەی خودوهەنگاونانە بۆگۆرانكاری ،لەوەی کێین و بۆچی دەژین و ئەرک و ماف و شکۆمەندی و کەرامەتی ئینسانبوون چییە؟! پێویستە لەو ڕابردووە ئەو مێژووە ڕەتبكەینەوە كە ستایشی پاڵەوانەكانی شاخ دەكات و سیاسییەكانی شاریشی بۆ كردوینەتە فریادرەس و فریشتە! مرۆڤی ئازاد چەندە باوەڕی بە ئازادی خۆی هەیە ، ئەوەندەش باوەڕی بە ئازادی ئەوانی دیکە هەیە، شۆرش ،ڕاپەڕین ، یاخیبوون هەولێکن بۆ فراوانکردنی ڕوبەرەکانی ئازادی و شکاندنی سنورەکانی کۆیلەکردن و لە قالبدانی عەقلی مرۆڤ،هەموو نەخێرێك لە هوشیارییەوە سەرچاوە دەگرێ .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×