مافەکانی مرۆڤ پێوەرە بۆ گەشەکردن پێشکەوتنی وڵات

دانا مه‌نمی‌
  2023-03-23   

کابینەی نۆیەم و نەفەسی پارتی بەرەو ستەمکارییەکی گەورەو حوکمی تاکڕەوییانەی خێڵەکی هەنگاو دەنێت  ، ئینجازو دەستکەوتی کابینەی نۆیەم قەیران و ناکۆکی و برسێتی و تۆخکردنەوەی زۆنەکان و ئاگرخۆشکردن بۆ شەڕی ناوخۆو زیندوکردنەوەی عەقڵیەتی شارچێتی و دووئیدارەیی بووە لەپاڵ پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان و چالاکوانان و مامۆستایان،  لە کابینەی نۆیەم دا ئیعتیباری نێودەوڵەتی لاواز بووە و شتێک نەماوە بەناوی سەنگ و متمانەی نێودەوڵەتی لای ئەوروپیەکان و ئەمریکیەکان بەرامبەر کابینەی نۆیەم و پارتی و یەکێتی . 

 

بێگومان هەرێمی کوردستان هەموو ساڵێک پشکێکی بەرکەوتووە لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و بەپێی زۆربەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلە یەکەمەکانی گەندەڵی جیهانیدایە ، لە دوایین ڕاپۆرتدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا  لەبارەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ڕەخنەی تووند لە پێشێلکاری و گەندەڵیی و ئەنجامدانی توندوتیژی دژ بە ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان دەگرێت ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا دەڵێ : دەستگیرکردنی ناڕەوا دژ بە ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان لە هەرێمی کوردستان هەیە و ئازادی رەخنەگرتن و گردبونەوەو خۆپیشاندان و  هێڵەکانی ئینتەرنێت سنوردار کراوە ،سەرباری چەندین حاڵەتی دەستگیرکردن بەبێ بڕیاری دادگاو ئاگاداربوونی کەسوکاری دەستگیرکراوان .

 

لەمڕۆدا مەسەلەی مافەکانی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهاندا، بووەتە یەکێک لە گرنگترین ئەو مەسەلانەی پێویستی بە قسە لەسەرکردن و چاودێری و بەدواداچوونی ورد هەیە، مافەکانی مرۆڤ بایەخ بە هەموو لایەنەکانی ژیانی مرۆڤ دەدات، لەوانە لایەنی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، کەلتووری، دەروونی، جەستەیی ، مافی مرۆڤ مافێکی ناوخۆیی یان ناوچەیی نییە، واتە تایبەت نییە بە وڵات و کەلتورو کیشوەرێکی دیاریکراو،  بەڵکو مافێکی گەردونی و سنوربەزێنە ئەوەی هەیە کۆمەڵێک مافە، بۆ سەرجەم مرۆڤەکانە لە هەرکوێیەکی ئەم دونیایەدابن ، لە ئێستاداو لەم رۆژگارەدا، مافەکانی مرۆڤ بووەتە ئەو پێوانەیەی گەشەکردن و پێشکەوتنی وڵاتانی پێدەپێورێت ، گرنگ نییە چ سیستمێکی سیاسی حوکم دەکات، بەڵکو گرنگ ئەوەیە تا چەند هاوڵاتی خاوەنی مافەکانی مرۆڤە. 

 

دۆسیەی گیراوانی بادینان تا ئێستا دۆسیەیەکی زیندوو کراوەیە لای  ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە چاودێری مافەکانی مرۆڤ و رۆژنامەنووسان ، کاتی خۆیشی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان هاتنە سەرخەت و سەرەڕای ئیدانە کردنییان، دەستبەجێ داوای ئازادکردنی گیراوانی بادینانیان کرد ، بەڵام پارتی بەمەبەستی زیاتر ترساندنی خەلکی بادینان و قەڵەمڕەوییەکەی  لەپاڵ نەبوونی سەروەری یاساو بە حیزبیبوونی دادگاکان  هەر رۆژەو سیناریۆو تۆمەتێکی سیاسی بۆ زیندانیانی بادینان دەهۆنیەوەو گرنگی و بایەخی بە مافەکانی مرۆڤ نەداو بەردەوام بوو لە سەر عینادی و عەبەسیەت تا گەیشتین بە مریشکە ڕەشە ! ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ بەرئەنجامی سیاسەتی هەڵەی حوکمڕانیەتی ئیدارەدانی کاروباری خەڵکە بەشێوەیەکی نازانستی و نا عەقڵانی کە پارتی گەمەکەری سەرەکی و  پلانداڕێژەریەتی کە خەڵکی کوردستانی توشی تەنگەژەی قورسی ئابوری و سیاسی كردووە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×