خۆزگە خواستن بە گەڕانەوەی سەدامیزم 

دانا مه‌نمی‌
  2023-10-19   

دۆخی عێراق لە ئیستادا هیچ  ڕێگاچارەی ریفۆرم و دەسکاریکردنی سیستمی سیاسیی و ئابووریی و حوکمڕانیی لەبەردەمدا نەماوە و لە دوای ڕوخاندنی رژێمی بەعس لە عێراق هاونیشتیمانیان دەرەقەتی ھێزە بنەماڵە حوکمڕانە و میلیشیاکانیان و هەژموونی دەوڵەتە ئیقلیمییەکانی پشتی ئەو بنەماڵە و میلیشیایانە نایەن کە لە عێراق دروست بووە ، ڕادەی بێئومێدبوونی خەڵک وایکردووە کە لە دڵەوە خۆزگە بخوازن بە گەڕانەوەی سەدام بۆ عێراق ، عێراق لە دوای بەعسیزم سیستمێکی تائیفیی میلیشیایی دامەزرا کە سەرجەمی دەسەڵاتەکانی ئەو وڵاتەی لە دەستی کۆمەڵێک خێزان و بنەماڵەی سیاسیی و ئاینی میلیشیاییدا کۆکردۆتەوە و شتێک نەماوە لۆژیکی تائیفیەت بەشینەکردبێت . 

 

یەکێک لە هۆکارەکانی ناسەقامگیری دۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق شەڕی تائیفی بوو لە ٢٠٠٦ تا ٢٠٠٨ ، پاشان شەڕی داعش و مامەڵەی هەندێک گروپی چەکداری شیعە کە راستەوخۆ ژینگەیەک لە جیاکاری ئاینی لەعێراقدا دروست کردووە ، حەشدی شەعبی و سوپای مەهدی و ڕێکخراوی بەدرو حزبوڵا زۆربەیان شیعین و نوێنەریان هەیە لە پەرلەمانی عیراق و بەشێکن لەو میلیشیایانەی کە راستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن ، هەموو ئەوەی ڕوودەدات دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس دێت و ئەمریکیەکان لێی بەرپرسیارن کە ڕێگایان بۆ ئێران خۆش کرد بێتە ناو عێراقەوە. 

 

لە پاڵ عێراقدا هەرێمی کوردستانیش دۆخی لە عێراق باشتر نییە و دەسەڵاتدارانی هەرێمەکە هەڵگری هەمان لۆژیکی میلیشیای چەکداریین و ناتوانن هەرێمەکە بەڕێوەببەن و لە لێواری مردن و وێرانبوونی تەواوەتی نزیککردۆتەوە ، لە هەموو ئەمانەیش ترسناکتر بێکاریگەربوونی سەرجەمی ئەو ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانەیە کە لە پێناو گیراوانی بادینان و دژ بە گەندەڵی و پێشێلکاری یاسایی و پرسی موچەو بەرفراوانبونی بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزاری بە درێژایی ئەم چەند ساڵەی دوایی پەنایان بۆبردوە ، ئیستا بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانان ڕوون و ئاشکرایە کەدەسەڵاتدارانی عێراق و دەسەڵاتدارانی کوردستان لە ھەمان مەعدەنی بۆگەنی یەکترن و سیستمی حوکمڕانییەکەشیان لەھەمان قوڕو لیتە و پۆخڵەوات دروستکراوە.

 

هەموو پێکهاتەکانی عێراق ئومێدیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هه‌ڵچنی بوو كه‌ دوای كه‌وتنی په‌یكه‌ری دیكتاتۆریەت لە ساڵی ٢٠٠٣ ئیدی عیراق‌ وڵاتێك بێت بۆ ژیان ده‌ستبدات، به‌ڵام‌‌ عێراقی دوای سەدام نەبووە عێراقی هیوا و ئاشتی و پێکەوەژیان وه‌ك ئیدیعایان بۆی ده‌كرد، بگره‌‌‌ ساڵ له‌دوای ساڵ خراپتر بووه‌ و داهاتووەكەیشی زۆر روونه‌ كه‌ به‌ره‌و وێرانبوونی زیاتر ده‌ڕوات ،خۆزگە خواستن بە سەدام هێمایەکە بۆ تاریکی دۆخی ئیستاو نائومێدبوونە بە ئەگەرەکانی گۆڕانکاری لە سیستەم و هونەری ئیدارەدان و بەڕێوەبردندا لە عێراق و کورسستاندا، دەسەڵاتداران لە بەغدادو هەولێر بە ڕادەیەک نەبەرپرسیارو موجریمن کە عیراقیەکان بەعسیزمیان لەوان پێ باشترە. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×