هێنری کیسینجەر دەڵێت: ئەمریکا دۆست و هاوپەیمانەکانی هەموو رۆژێک تا لێواری قەبر دەبات

دانا مه‌نمی‌
  2026-01-21   

دوای هەڵاتنی بەشار ئەسەد بۆ مۆسکۆ خەون و ئومێدی زۆر لەسەر شام هەڵچنرا ، ئەحمەد ئەلشەرەع لە یەکەم ڕۆژەوە بەڵێنی دادپەروەری و یەکسانی دا ، ئۆپۆزسیۆنی سوریا سوێندی خوارد وڵاتێکی فرەچین و فرەئایین دروست بکات ، بەڵام ڕووداوەکانی ئەم هەفتەیەو دیمەنی پێشێلکارییە مرۆیی و کۆمەلکوژییەکان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب پێچەوانەی دروشم و بەڵێن و بانگەشەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاو شەرع بوون ، بناغەی کێشەکە ئەوەیە کە هێشتا ئەحمەد شەرع و سوپاکەی هەڵگری ئەفکاری شۆڤێنیزمی ئەعرابی سوریین کە دەخوازن سەرجەم پێکهاتەو نەتەوە جیاجیاکان بە عەرەبی سوری ببینرێن ئیتر زمان و مێژوو کلتور و کەڵچەری جیاوازی پێکهاتەکان گاڵتەجارین ئەوان یەکپارچەیی خاکی سوریای نوێیان دەوێت .

هێنری کیسینجەر لێدوانێکی بە ناوبانگی هەیە دەڵێت: ئەمریکا دۆست و هاوپەیمانەکانی هەموو رۆژێک تا لێواری قەبر دەبات . کورد لە مێژودا چەندین جار بە هۆی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دوچاری شکست و نسکۆ بووەتەوە ، لە سەردەمی ترمپدا هەر کەسێک و لایەنێک دۆستایەتی ئەمریکا بکات زۆر نەفام بێ عەقڵە ، ترمپ لە چاوی بەرژەوەندییەوە سیاسەت دەکات بۆی گرنگ نیە هاوپەیمانەکەی دیکتاتۆرە یان فاشیزم ، عەلمانیە یان ئیسلامی ، توندڕەوە یان میانڕەو بەڵکو چاوی لەوەیە وەکو بازرگانێکی سیاسی چۆن پارە پەیدا دەکات ، زۆربەی سەرۆکەکانی پێشوی ئەمریکا دیدگا و بۆچونی تایبەتی خۆیان دەرباری هاوپەیمانیەتی و ئاڵنگارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەبوو ، بەڵام ترەمپ پیاوێکی بەتاڵە و دژ بە نۆرم موراڵ و ئەخلاقی سیاسییەو هیچ ئاگایی لە دونیا نیە .

دۆخی سووریا لە خراپترین ئاستدایە پێچەوانەی زۆڕبەی پێشبینییەکان، ڕۆخانی ئەسەد نەبووە هۆی باشترکردنی ژیانی خەڵک و ئارامی وڵات و پێکەوەژیانی گەل و پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا بەڵکو بۆوە سەرەتای سەردەمێکی زۆڕ خراپتر و خوێناوی تر لەو وڵاتە ، هیچکات ئەحمەد شەرع و سوپاکەی پیاوی بەڕێوەبردنی وڵات و بڕیاردان نین و نە لەڕوویی هزرییەوە ئامادەن بۆ سەرکردایەتی و نە لە ڕوویی کەسایەتییەوە ئامادەن بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و بڕیاردان ، ئەحمەد شەرع بۆ خۆی عەمیلی خەلکانی ترە لە دەرەوەی سوریای نوێ و جگە لە کوشتن و هیرش و پەلاماردان و تاڵانکردن و زیندووکردنەوەی میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و گروپە جیهادییە توندڕەوەکان هیچ دەستکەوتیکی تری نابێت بۆ سورییەکان .

پێکهاتەی سوپاکەی شەرع لە گروپی تەحریر شام و نوسرەو گروپە هەڵهاتووەکانی دیکەیە کە ئیستا پێی دەوترێت سوپای سوریای نوێ لەگەڵ میلیشیا بە وەکالەتەکانی ئەنقەرە زمان و ئەدەبیاتی قسەکردنیان هەروا دوژمنکارانەیە ، ئەمانە هەرگیز قبوڵی ناکەن و هیچ زەمانەتێک نیە کە کورد وەکو نەتەوە فیدراڵیەت لە سوریای نوێ بەدەست بهێنیت ، لەناو ئەم هاوکێشانەدا دۆزینەوەی مۆدێلێکی حوکمڕانیی گونجاو بۆ ئایندەی سوریا کە مافی کوردو پێکهاتەکان مسۆگەر بکات تەنها گۆڕینی دەسەڵاتدارەکان نییە ، بەڵکو بونیادنانی سیستەمێکی نوێیە کە دیدو ڕوانینی عەرەب لە سوریا بەرامبەر کورد و پێکهاتەکانی تر بگۆڕێت ، بەپلەی یەکەم مافی مرۆڤ و بنەماکانی دیموکراسی لە بەرچاو بگیرێت پاشان گفتوگۆو لێکتیگەیشتن و متمانە لە نێوان هەسەدەو حکومەتەکی شەرع دروست بکرێت خۆ ئەگەر نا هیچ کات شەڕ و پەلاماردان و فشاری سەربازی کێشەکان چارەسەر ناکات .

سەرەتا دەبێ شەرع و سوپاکەی ئەو دیدو ڕوانینە فڕێ بدەن کە دەخوازن کار لەسەر بنەمای دەوڵەتێکی ناوەندیی بەهێز و توندوتۆڵ بکەن و هەموو بڕیارەکان (ئەمنی، سیاسی، ئابووری) لە شامەوە دەربچن ، جگە لەمەش هەسەدە و جەنەراڵ عەبدی کار دەکەن بۆ دروستکردنی قەوارەیەکی سەربەخۆ کە هەرگیز قبوڵی ئەوە ناکەن هێزێکی چەکداری وەکوو هەسەدە لە ژێر فەرمانی دیمەشق دا بێت، کورد دەبێ چیتر ڕێکەوتن لە ژیر فشاری سەربازی قبوڵ نەکات و مەرسومی سەرۆکایەتی شەرعیش نابێتە زەمانەت بۆ دابینکردن و پاراستنی مافەکانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×